سەرەکی » وتار » دکتۆر شێركۆ عەبدوڵڵا » چی لە چی نابێتەوە؟

چی لە چی نابێتەوە؟

دکتۆر شێرکۆ عەبدوڵڵا

قیر لە کەوای سپی
راگەیاندکار لە چۆپی
کێچ لە کەوڵی چڵکن
خەم و بێدادیی لە ژن
مەسئول لە پارە و کورسی
فەوزا لە دیموکراسی
دەستەگەرێتیی لە کورد
سەیتەرە و تاسە لە پرد
ھۆلیوود لە فیلمی کاوبۆی
نەگبەت لە گونڕەشی خۆی
نادیی لە پیاوی بەدمەست
رێکەوت لە ئیشی ئەنقەست
جنێوفرۆش لە فەیسبووک
عەرەب لە کۆڵی کەرکوک
تەقینەوە لە بەیرووت
پەرلەمان خەڵکی دەمڕووت
بۆنی نەوت لە مافیا
حدود لە جوگرافیا
یادگار لە ئاوی شەربە
مـەلای خەتێ لەم شەعبە
سومعەی باوک لە مناڵ
کڵاش، رانکوچۆغەی شاڵ

print

 2,077 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*