سەرەکی » راپۆرت » ئامادەکردنی:بورهان ئەمین » هەواڵنامەی ئەڵمانیا

هەواڵنامەی ئەڵمانیا

بورهان ئەمین

هەڕەشەی کوشتن لە ژمارەیەک بەرپرس دەکرێت
لەم رۆژانە نازیە نوێکان نامەیەکی هەڕەشە ئامێزیان بۆ « هۆست زیهۆفەر» وەزیری ناوەخۆ و سەرۆک وەزیرانی هەرێمی « بادن ڤۆرتمبێرگ» ناردوە و لەگەڵ نامەکەشدا چەند فیشەکێکیشیان بۆ ناردوە، ئەمساڵ ئەو توندڕەوانە هاوشیوەی ئەو نامانەیان بۆ 14 وەزیری دوڵەت وسەرۆکی دەزگای پاراستنی دەستورو سەرکردەی پارتەکان ناردوە و هەڕەشەی کوشتنیان لێکردون.

ترەمپ مەترسیدارترە یان کۆرۆنا؟
کۆمپانیای R+V راپرسیەکی لەگەڵ چەند هەزار کەسێک کردوە سەبارەت بەوەی کە ئایا دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا مەترسیدارترە یان ڤایرۆسی کۆرۆنا و لە ئەنجامدا زۆرینەی سەروو 53٪ ی بەشداربوان ترەمپیان بەمەترسی زانیوە بۆسەر ئەمن وئاسایشی جیهان، لەکاتێکدا تەنها 32٪ یان مەترسی ڤایرۆسیان هەبووە.

خۆپیشاندان بۆ کەمپی مۆریای یۆنانی دەکرێت
لە دوای سوتانی کەمپی مۆریای لەیۆنان و پەڕاگەندە و سەرگەردان بونی زیاتر لە12 هەزار کۆچبەری بێ لانەو شوێن لە چەند شارێکی ئەڵمانیا دەیان هەزار کەس بۆ پشتیوانی لە گواستنەوەی ئەو کۆچبەرە لێقەوماوانە بۆ ئەڵمانیا رێکخرا و داوایان لە حکومەت کرد کە زوو فریایان بکەوێ بیانهێننە وڵاتەکە، حکومەت بڕیاریدا دەستبەجێ 2500 یان بەپەلە بگوازێتەوە ئەڵمانیا، هەروەها خاتوو» کەتەرینا فێگەبانک› جێگری پارێزگاری هەرێمی هامبۆرگ رایگەیاند کە ئامادەن 1000 کۆچبەر وەربگرن و لەشارەکەشوێنیان بۆ حازرکردون.

ئەڵمانیا ژمارەیەک سەرباز لە عیراق دەکشێنێتەوە
سەرەتای ئەم هەفتەیە ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا بە کشاندنەوەی 200 سەرباز لە کۆی ئەو( 700) ەی کە لەخاکی عێراق لە چوارچێوەی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ بەرەنگاری داعش جێگیرکراون وزیاتر لە 100 سەربازیان لە هەرێمی کوردستانە و خەریکی راوێژی سەربازی و راهێنان و مەشقن بەهێزی پێشمەرگەی کوردستان. ئەڵمانیا بڕیاریداوە هاوکاریە سەربازی و داراییەکانی بۆ رووبەڕووبونەوەی داعش بەردەوام بێت و پشتیوانی لە عیراقیەکان بکات، تا ئەوکاتەی داعش بە تەواوەتی لەناودەچێت.

داوا لە شرۆیدەر دەکرێت واز لەپۆستەکەی بهێنێت
بەهۆی ئەو کێشەیەی کە ئێستا لە نێوان مۆسکۆ و بەرلین دروستبووە، لەسەر ژەهرخواردکرنی «ئەلێسکی ناڤاڵنی» سەرکردەی موعارەزەی روسی لەلایەن دەسەڵاتی کریملێنەوە، سیاسەتمەدارانی ئەڵمان لە هەردوو پارتی دەسەڵاتدار SPD و CDU داوا لە «گێرهارد شرۆیدەر» راوێژکاری پێشووی ئەڵمانیا دەکەن کە واز لەپۆستی بەرپرسی پڕۆژەی «نۆردستریم 2 ئەی گی» سەر بە کۆمپانیای گازبرۆمی روسی بێنێت، بەپێی راپرسیەکی پەیمانگای سیڤیش بێت لە55٪ ی هاووڵاتیانی ئەڵمان هەمان داوایان لە شرۆیدەر هەیە.

چالاکوانان: کۆچبەران وەرگرن هێشتا جێگامان زۆرە
هەفتەی رابردوو چالاکوانانی مافەکانی مرۆڤ و کۆمەڵگەی مەدەنی وخەڵکی خێرخواز لە چالاکیەکدا بۆ بەهاناوەهاتنی ئەو کۆچبەرانەی لە یۆنان و ئیتاڵیا و شوێنی دی گیریان خواردوە و لە بارودۆخێکی یەکجار نالەباردا دەژین، داواین لەحکومەت کرد بیانگەیەننە ئەڵمانیا، چالاکوانان زیاتر لە 13 هەزار کورسی بەتاڵیان لەبەردەم پەرلەمان ریزکرد بەمانای ئەوەی کە جێگای بەتاڵمان زۆرەو کۆچبەران دەتوانن بێن، ئەو چالاکیەلەزۆر شاری تریش دوبارە کرایەوە، لەبەردەم شارەوانی هامبۆرگیش 1000 کورسیان دانا.

داوا لە بیلاڕوسیا دەکرێت چارەنووسی ماریا دیاریبکات
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا داوای لە حکومەتی بیلاڕوسیا کرد کە رونکردنەوەیەک لەسەر شوێنبزرکردنی سەرکردەی موعارەزە» ماریاکولیسنیکۆفا» بدات، کە چەند رۆژە دیارنەماوە و کەس نازانێت چی لێهاتوە، ئەو ژنە هاوسەرۆکی کۆمیتەی هەماهەنگیە و یەکێکە لە رێکخەرە هەر چالاکەکانی خۆپیشاندانەکانی وڵاتەکەی.

لە شارێک بەردەوام شەڕی حکومەت و نازییە نوێیەکانە
لە شاری لایبزیک کە پێشتر سەر بەبەرەی رۆژهەڵات بوو، ماوەی چەند ساڵە حکومەتی هەرێمەکە کێشەی لەگەڵ نازییە نوێیەکان و توندڕەوە رەگەزپەرستەکاندا هەیە، لەو ماوەیەدا خۆپیشاندان و توندوتیژی و رووبەڕوبونەوەی پۆلیسیان ئەنجامداوە. هەفتەی رابردوو لە دوو گردبونەوەدا لە پۆلیسیانداوە و ژمارەیەکیان لێ بریندارکردون، پۆلیس راوەدویان دەنێ و بڵاوەیان پێدەکات، بەڵام ئەوان لە ئاژاوەنانەوە و رێگرتن و وەستاندنی کار و پیشەی خەڵکی.

هەڵبژاردەی تۆپی پێ رەخنەباران دەکرێت
هەفتەی رابردوو بۆ ئەنجامدانی یاری خولی تۆپی پێی ئەوروپا لە نێوان هەڵبژاردەی ئەڵمانیا Manschaft و سویسرا لە شاری بازل، یاریزانانی ئەڵمانیا لە شتوتگارتەوە بۆ بازل بە تەیارە فڕین لە کاتێکدا نێوان ئەو دوو شارە تەنها 260 کیلۆمەترە، ئەوە بووە رەخنەیەکی زۆری میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لەو تیپە کە هەست بە بەرپرسیارێتی پاراستنی ژینگە ناکەن و بۆ ئەو ماوە کورتە بەتەیارە سەفەریان کردوە، هەرچەندە تیپەکە پاساوی ئەوە دەهێنێتەوە کە ئەو دوو سێ سەعات رێگایە بە شەمەندەفەر کاری نەرێنی دەکاتە سەر دەروون و لیاقەی یاریزانەکانیان، بەڵام ئەم پاساوەش رەتکرایەوە.

سەگێک لەپێناوی خاوەنەکی گیانی بەخشی
لە شاری فرویدنبێرگ کاتێک نیوەی شەو خانوێک دەسوتێ و خاوەنەکەی لەپرخەی خەودایە ، سەگی خاوەن ماڵ بەپەلە دەچێ خاوەنەکەی خەبەردەکاتەوە کە ئاگر بەربۆتەماڵەکەی، پیاوەکە لەپەنجەرەوە خۆی فڕێ دەداتە دەرەوە و بریندار دەبێت ،بەڵام سەگەکە لەمشەوەشیی پیاوەکەدا دوادەکەوێ بۆیە دەسوتێ و دەمودەست دەمرێت.

جیاوازی لە نێوان رۆژهەڵات و رۆژئاوا هێشتا هەرماوە
لە دوای سی ساڵ لەیەکگرتنەوەی هەردوو بەرەی ئەڵمانیای رۆژهەڵات و رۆژئاوا هێشتا جیاوازیەکی زۆر لە نێوان گوزەرانی ژیانی هاووڵاتیان هەردوو بەرەکۆنەکەدا ماوە، ئەوەی رۆژهەڵات لە رووی ئاسودەیی و ئاوەدانی و بیناو جادە و شەقام و خانووی مۆدێرنەوە زۆر لەلاکەی تر دواکەوتووترن و حکومەت لەم ساڵانەی دواییدا بەخەستی خەریکی یەکسانکردنی هەردوولا بووە، بەڵام بەرپرسان خۆیان دانی پیادەنێن و دەڵین کاتی زیاتریان دەوێت.

print

 103 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*