سەرەکی » ئابووری » رێگە بە هێنانی مریشک و ماسی دەدرێت

رێگە بە هێنانی مریشک و ماسی دەدرێت

جێگری بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵیی سلێمانی رایگەیاند، بەمەبەستی پڕکردنەوەی کەموکورتییەکان مانگی داهاتوو، رێگە بە هاوردەكردنی (300) تۆن پارچەكانی مریشك‌و (800) تۆن ماسی دەدرێت.

بەمەبەستی راگرتنی هاوسەنگی‌و زیاد نەبوونی نرخ، هاوردەی بەروبوومی پەلەوەریی دیاری دەكرێت‌و جێگری بەڕێوەبەری كشتوكاڵی سلێمانیش رایدەگەیەنێت، بەمەرجەكانی ڤێتەنەری‌و تەندروستی بەرهەمەكان هاوردە دەكرێت.

بەپێی راگەیەندراوێکی قائیمقامیەتی سلێمانی، ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ لیژنەی دیاریكردنی بەروبوومی ئاژەڵی‌و پەلەوەری پارێزگای سلێمانیدا كۆبوەوە، پاش هەڵسەنگاندن بۆ ئاستی بەرهەمهێنانی بەروبوومی ناوخۆیی، بڕیاردرا پێداچوونەوە بە بڕی ئەو بەروبووم‌و پێداویستییانەدا بكرێت كە هاوردەی پارێزگای سلێمانی دەكرێت.

لە دوای كۆبوونەوەكەش، رزگار حەمەد خدر جێگری بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵیی سلێمانی رایگه‌یاند: بە لەبەرچاوگرتنی هاوسەنگی لەنێوان بەرهەمی ناوخۆ و هاوردەكراو، بڕیاردراوە مانگی داهاتوو رێگە بە هاوردەكردنی (300) تۆن پارچەكانی مریشك‌و (800) تۆن ماسی بدرێت تا كەموكورتیەكان‌و خواستی بەكارهێنەرەكان‌و پێداویستی بازاڕ پڕ بكاتەوە.

وتیشی: «لە كۆبوونەوەكەدا بڕیار دراوە تەنها 500 تۆن گۆشتی سور و پێنج هەزار سەر ئاژەڵ بۆ مانگی ئایندە هاوردە بكرێت.

print

 189 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*