سەرەکی » ئابووری » گه‌شتی‌ نێوان هه‌رێم و ئێران ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

گه‌شتی‌ نێوان هه‌رێم و ئێران ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

یەکەی ئابووری

حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا لە رێگەی مەرزی پەروزێخانەوە هاتوچۆی هاووڵاتیان بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران دەستپێبکاتەوە.

جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بەوەکالەت، لەگەڵ عەلی تۆفیق سەرپەرشتیاری مەرزی نێودەولەتیی پەروێزخان‌و لایەنە پەیوەندیدارەکان کۆبووەوە، بڕیاردرا کارئاسانی تەواو بۆ ئەو هاووڵاتی‌و گەشتیارانە بکرێت، کە لە مەرزی پەروێزخانەوە هاتوچۆ دەکەن.

بەپێی ئەو رێکارانەی بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتەکان لەڕێگەی مەرزی نێودەوڵەتیی پەروێزخانەوە گیراونەتەبەر، کۆمپانیایەک لە مەرزەکە دادەنریت بۆ پشکنینی ئەو هاووڵاتیانەی هاتوچۆ دەکەن.

دوای تەواوکردنی رێکارەکانی خۆپارێزی لە مەرزی پەروێزخان، بڕیارە بەمزوانە هاتوچۆی هاووڵاتیان دەستپێبکاتەوە.

print

 125 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*