سەرەکی » هەمەڕەنگ » فیلمێک دەربارەی ژیان و کار و چالاکییە هونەرییەکانی بەرهەم دەهێنێت

فیلمێک دەربارەی ژیان و کار و چالاکییە هونەرییەکانی بەرهەم دەهێنێت

کۆمپانیای یۆنیڤێرسال رایگەیاند کە «مادۆنا» خانمە ئەستێرەی دیاری میوزیک و گۆرانی جیهانیی سەرقاڵی بەشداریکردنە لەنووسینەوەی سیناریۆی فیلمێک دەرباری ژیان و کارو چالاکییە هونەرییەکانی خۆی، هەروەها کۆمپانیاکە ئەوەشی راگەیاندووە کە «مادۆنا» هەر خۆی کاری دەرهێنانیش بۆ فیلمەکە دەکات.

دەربارەی ئەم فیلمە «مادۆنا» رایگەیاندووە: «وەک هونەرمەند و میوزیسیان و مرۆڤێکی ئاسایی، دەمەوێت هەموو ئەو هەوڵ و چالاکییە هونەریی و ژیانە ئاساییەی خۆم بنووسمەوەو بیکمە فیلم و هەر خۆشم کاری دەرهێنانی بۆ بکەم.

شایانی باسە مادۆنا یەکێکە لەگۆرانیبێژە دیارەکانی جیهان و لەسەر ئاستی جیهانیش هەوادارو گوێگرێکی زۆری هەیە، هەروەها یەکێکیشە لەو هونەرمەندانەی گۆرانی و ئەلبوومەکانی لەسەر ئاستی جیهان پڕفرۆشترینن.

print

 85 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*