سەرەکی » زانست » 8 رەفتار لەگەڵ مناڵەكەت بۆ ئەوەی….

8 رەفتار لەگەڵ مناڵەكەت بۆ ئەوەی….

8 رەفتار لەگەڵ مناڵەكەت بۆ ئەوەی زیرەك بێت

لەكاتی كردنەوەی دەرگای خوێندنگەكاندا زۆربەی مناڵان كاتێكی زۆر لە خوێندنگە بەسەر دەبەن و ئەوەی تریشی لە ماڵەوەن، بە پێی نوێترین توێژینەوە باشترە هەندێكجار دایك وباوك بەشداری لە ژیانی مناڵەكانیان بكەن لە ماڵەوە، چونكە ئەوە یارمەتی دەدات بۆ سەركەوتن لە خوێندنەكەی.
پێگەی(بزنیس ئینسایدەر)یش لەمبارەیەوە ئەنجامی توێژینەوەیەكی كۆمەڵێك لە زانكۆكانی ئەمریكای بڵاوكردووەتەوە لەوانەش زانكۆی (نۆرس كارۆلاینا) كە تێیدا هاتووە» ڕۆڵی دایك و باوك لە ماڵەوە كاریگەریی ڕاستەوخۆی هەیە لە سەركەوتنی مناڵ لە خوێندنگە، بۆ ئەمەش داوا لە 40 مامۆستای بە ئەزموون كراوە كە ڕێنمایی بدەنە كەسوكاری مناڵ بۆ ئەوەی بەشداریی لە ژیانی مناڵەكانیاندا بكەن لە ماڵەوە لەوانەش:
پێكەوە خوێندنەوە
بۆ مناڵ بخوێنەرەوە و لەگەڵ مناڵدا بخوێنەرەوە، خوێندنەوە یەكێك بوو لەو ڕێنماییانەی كە زۆربەی مامۆستاكان جەختیان لەسەر كردەوە.
پێكەوە نانخواردن
پێكەوە نانخواردن شتێكی زۆر گرنگە بە تایبەت كۆبوونەوەی خێزان لە سەر سفرەی نانی ئێواران، ئەمە جگە لەوەی پەیوەندییە خێزانییەكان بە هێز دەكات، بیرۆكەیەكی باشیش دەدات بە دایك و باوك دەربارەی ژیانی مناڵەكەی.
وازهێنان لە تەكنەلۆژیا و دونیای ئەلكترۆنیی
پێویستە دایك وباوك ڕێنمایی مناڵەكانیان بكەن كە هەموو ڕۆژێك ماوەیەك تەرخان بكەن بۆ ئەوەی لە كەشێكی ئازاد و پاكدا پیاسە بكەن و لەو ماوەیەدا هەموو جۆرە تەكنەلۆژیایەك دوور بكەونەوە.
كاركردن لەگەڵ مامۆستادا
دەبێت دایكان و باوكان مناڵەكانیان لە خوێندنگە و مامۆستا نەترسێنن و كارێكی وا بكەن كە خوێندنگە و مامۆستا لای مناڵەكانیان خۆشەویست بكەن و هەمیشە ئەوەیان بۆ دووپات بكەنەوە كە ئەوان و مامۆستاكان پێكەوە هاوڕێن و بۆ یەك ئامانج كاردەكەن و یەكتری تەواو دەكەن، نەك مناڵەكە وا لێبكرێت كە ماڵەوەی لە قوتابخانە پێ خۆشتر بێت.
كارلێك لەگەڵ كەسانی دیكە
دەبێت مناڵ هان بدرێت كە لەگەڵ مناڵانی دیكە پەیوەندی هەبێت و پێشینەی خێزانیی هیچ مناڵێك نەكاتە بیانوو بۆ دووركەوتنەوە و هاوڕێیەتی نەكردنی.
ببنە نموونەی باڵای مناڵەكانتان
ئەگەر ویستتان مناڵەكەتان شتێكی دیاریكراو بكات پێویستە خۆتان بیكەن، بۆ نموونە ئەگەر ویستتان زیرەك بێت لە بیركاری پێی مەڵێن ڕقمان لە بیركارییە.
مناڵەكەتان لە تەمەڵی دووری بخەنەوە
ئاگادار بن مناڵەكانتان لە كاتی خۆیدا ئەركەكانی ماڵەوەیان ئەنجام بدەن و هانیان بدەن كە دوور بكەنەوە لە خەو و تەمەڵی.
گوێ لە مناڵەكانتان بگرن
پێویستە ڕۆژانە كاتێكی تایبەتی خۆتان بۆ مناڵەكانتان تەرخان بكەن و دانیشن لەگەڵ مناڵەكانتان و گوێ لە مناڵەكانتان بگرن و چیرۆكیان بۆ بگێڕنەوە.

سەرچاوە: التربیە الذكیە
و/ تارا شێخ عوسمان

 106 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*