سەرەکی » هەواڵ » لاهور شێخ جه‌نگی: ئاسایش و ئارامیی، بایه‌خ و به‌های باڵای هه‌یه‌

لاهور شێخ جه‌نگی: ئاسایش و ئارامیی، بایه‌خ و به‌های باڵای هه‌یه‌

لاهور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌ په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ فه‌یسبووك، نووسیویه‌تی:
ئه‌مڕۆ «23/9»، له‌ شاری سلێمانی پێشوازیمكرد له‌ خوان خۆسێ ئسكۆبار ستێمان باڵیۆزی ئیسپانیا له‌ عیراق.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسمان له‌ كێشه‌ ئابووری و سیاسییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عیراق كرد. له‌ میانه‌ی گفتوگۆدا جه‌ختمانكرده‌وه‌ كه‌ لای ئێمه‌ ئاسایش و ئارامیی، بایه‌خ و به‌های باڵای هه‌یه‌. باسمان له‌ ده‌رفه‌ته‌كانی وه‌به‌رهێنان كرد له‌ هه‌رێمی كوردستان و هانی باڵیۆز ئسكۆبار درا بۆ هێنانی ده‌ستی وه‌به‌رهێن بۆ هه‌رێم و بووژاندنه‌وه‌ی كوردستان.

 395 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*