سەرەکی » وەرزش » ئیتالیا بۆ رێزگرتن لە قوربانیانی كۆرۆنا لە بیرگامۆ رووبەڕووی هۆڵەندا دەبێتەوە

ئیتالیا بۆ رێزگرتن لە قوربانیانی كۆرۆنا لە بیرگامۆ رووبەڕووی هۆڵەندا دەبێتەوە

یەكێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا رایگەیاند هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لە میانی یارییەكانی نەیشنس لیگ لە مانگی داهاتوو لە شاری بیرگامۆ رووبەڕووی هۆڵەندا دەبێتەوە، ئەمەش بۆ رێزلێنان لە قوربانیانی ڤایرۆسی كۆرۆنا كە ئەو شارە زۆرترین ژمارەی تۆماركرد.

یەكێتییەكە بەیاننامەیەكی بڵاوكردۆتەوە تیایدا ئاماژەی بەوە داوە بۆ رێزلێنان لە قوربانیانی كۆرۆنا یاری بەرامبەر بە هۆڵەندا گواستراوەتەوە بۆ شاری بیرگامۆ و یارییەكە رۆژی 14ی 10 لە بری سان سیرۆ لە یاریگای ئەتلتی ئەزۆری دەكرێت و لە یارییەكەش هیچ هاندەرێك ئامادە نابێت.

یەكێتییەكە ئاماژەی بەوە داوە ئەندامانی هەڵبژاردەكە رۆژی 12ی 10 دەچنە ئەو شارە بۆ ئەوەی رێز لە شارەكە بنێن بەڵام هەمووان پابەندی رێنماییە تەندروستیەكان دەبن.

بیرگامۆ و ناوچەكانی تری باكووری ئیتاڵیا سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا بوون بەتایبەت لە مانگی 3 و 4 كە نزیكەی 35 هەزار كەس لەو ناوچەیە بەهۆی توشبوون بە كۆرۆنا مردن.

یاریگای ئەتلتی ئەتزۆریش كە دەكەوێتە ئەو شارە لەماوەی رابردوو نوێ كرایەوە بۆ ئەوەی یانەی ئەتەلانتا بتوانێت میوانداری یارییەكانی بكات لەو یاریگایەو لە ساڵی 2006یشەوە ئەتزۆری لەو ناوچەیە یاری نەكردوە.

 133 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*