سەرەکی » مانشێت » ״ دەرگای مەکتەب کرایەوە״

״ دەرگای مەکتەب کرایەوە״

ئه‌مڕۆ لە هەرێمی كوردستان زەنگی دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندنی 2020-2021، لێدرا.

*پڕۆسەی خوێندنی پۆلی 12ی ئامادەیی دەستیپێكرد و دواتر پڕۆسەی خوێندنی پۆلی یەك و دووی بنەڕەتی دەستپێدەكات.

*بەپێی زانیارییەكانی PUKmedia، نزیكەی 150 هەزار خوێندكاری پۆلی 12ی ئامادەیی لە هەرێمی كوردستان هەیە.

*بڕیاریشە رۆژی 10/10/2020 خوێندنی ئەلیكترۆنی و ئاسایی بۆ گشت قۆناغەكانی خوێندن لە هەرێمی كوردستان دەستپێبكات.

*ئەم رێوشوێنانە لە چوارچێوەی خۆپارێزیدایە لە ڤایرۆسی كۆرۆنا.

*هەر ئه‌مڕۆ لە پارێزگای سلێمانی و چەند شار و ناوچەیەكی دیكەی هەرێم هاوكات لەگەڵ دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن، بەشێك لە مامۆستایان خۆپیشاندانیان كرد و رایانگەیاند: ناچینەوە هۆڵەكانی خوێندن و بایكۆت رادەگەیەنین تا ئەو كاتەی مووچە لە كاتی خۆیدا دابەش دەكرێت.

 168 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*