سەرەکی » هەواڵ » سەرۆك وەزیرانی راسپێردراوی لوبنان كشایەوە

سەرۆك وەزیرانی راسپێردراوی لوبنان كشایەوە

مستەفا ئەدیب سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی لوبنان، لە ئەركی پێكهێنانی حكومەتێكی كاتیی وڵاتەكەی، كشایەوە.

سەرۆك وەزیرانی راسپێردراوی لوبنان لە پەیامێكدا كە ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویانكردۆتەوە، ئاماژەی بەوەداوە «بەهۆی نەبوونی یەكدەنگیی لایەنە سیاسییەكان بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخەی ئێستای لوبنان، لە ئەركی پێكهێنانی حكومەتێكی نوێ دەكشێمەوە»، داواشی لە لایەنەكان كردووە «پێشنیارەكانی سەرۆكی فەرەنسا لە بارەی دۆخی ئێستای لوبنانەوە بە هەند وەربگرن».

شایانی باسە، لە چەند رۆژی رابردوودا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا لە لێدوانێكدا كە ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە، هۆشداریدایە لایەنە سیاسییەكانی لوبنان لەبارەی «یاریكردن بە كات بۆ پێكهێنانی حكومەت» و رایگەیاند: لایەنە سیاسییەكانی لوبنان لەبەردەم بەرپرسیارێتییەكی قورسی مێژووییدان.

 125 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*