سەرەکی » هەمەڕەنگ » گیتارەکەی دەفرۆشێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا

گیتارەکەی دەفرۆشێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا

«تایلۆر سوێفت» ئەستێرەی دیاری بواری گۆرانی و میوزیکی جیهانیی، هاوکاریی رێکخرای («NASHVILLE: An Auction To Benefit ACM Lifting Lives COVID-19 Response Fund») دەکات بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

بۆ ئەم هەنگاوەش تایلۆر سوێفت بڕیاریداوە ئەو گیتارەی کە واژۆی خۆی لەسەرەو لە یەکێک لەئاهەنگە بەناوبانگەکانیدا بەکاری هێناوە لە زیادکردنێکی ئاشکرادا بفرۆشێت و داهاتەکی ببەخشێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

هەروەها ئەم گۆرانیبێژە رایگەیاندووە ئەم هەنگاوەی سەرەتایەکە بۆ کارێکی خێرخوازی و هیوادارە خەڵکانی تریش پەرە بەم هەنگاوە بدەن و بەشداریی بکەن لەم کارە خێرخوازییەدا.

 333 جار بینراوە