سەرەکی » زانست » فلیپین گوێزی هیندی دەكات بە گژ ڤایرۆسی كۆڤید-19 دا

فلیپین گوێزی هیندی دەكات بە گژ ڤایرۆسی كۆڤید-19 دا

تیمێكی پزیشكیی فلیپین تواناكانی ڕۆنی گوێزی هیندی ئاشكرادەكەن لە ڕووبەرووبوونەوەی كۆرۆنادا و ئاماژە بەوە دەدەن ئەو ڕۆنە بەرگریی لەش بەهێز دەكات لەدژی ڤایرۆسی كۆڤید-19و لەناوی دەبات.

ئەو پزیشكانە لەكاتی تاقیكردنەوەیەكدا ئەوەیان بۆ دەركەوتووە كە ( 56) كەس لەوانەی نیشانەی سووكی ئەو پەتایەیان هەیە كە بە هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە تووشی بوون و بۆیان دەركەوتووە ڕۆنی گوێزی هیندی دەتوانێت ئەنجامی سەرسوڕهێنەر بدات بە دەستەوە.

زانایانی ئەنجومەنی توێژینەوەی پزیشكیی و داهێنانەكانی فلیپینیش جەخت لەوە دەكاتەوە، تەنۆلكەی ڕۆنی گوێزی هیندیی تازە پێگەیشتوو دەتوانێت بڕی تەنۆلكەی ڤایرۆسی تاجداری نوێ لە خوێندا بە رێژەی (60- 90%)كەمبكاتەوە و بە مەزەندەی ئەوان دەتوانێت تەمەنی خانەكانی لەشی مرۆڤ درێژبكاتەوە.

توێژەرەوەكان ددانیان بەوەدا ناوە لەسەرەتای تاقیكردنەوەكەیاندا هەرگیز پێشبینی ئەو ئەنجامانەیان نەكردووە، ئێستاش لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی ئەو وڵاتەدا بەوردیی توێژینەوە لەسەرپەیوەندی بەكارهێنانی ڕۆنی گوێزی هیندی و حاڵەتە توندەكانی پەتای كۆرۆنا دەكرێت.

لەبەر ئەوەی هیچ سەرچاوە و توێژینەوەیەكی دیكەی پزیشكیی ئەو ئەنجامانەی پشتڕاست نەكردووەتەوە، بۆیە هەموو ئاماژەكان بۆ ئەوە دەچن كە پێویستە توێژینەوەی زیاتر لەو بابەتە بكرێت و بە وردیی ئەنجامەكان هەڵبسەنگێنرێت.

سەرچاوە: الصحە والحیاە

 76 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*