سەرەکی » ئاراستە » ئەگنێتا شێخموس

تارای سویدی

ئەگنێتا شێخموس

وەک لەسەر کێلەکەی نووسراوە، ئەگنێتا کلینگ»شێخموس»، رۆژی ١٦/٢/١٩٤٣ لە ستۆکهۆڵم لە دایک بووە، رۆژی ٣١ی ئابی ١٩٦٨ لەگەڵ عومەر شێخمووس یەکتریان ناسیوە، رۆژی ٦/٤/١٩٧٤ ژیانی هاوسەرگیریان پێکهێناوە، دوای ئەمە ئەگنێتا پاشنێوی کلینگ لە ناوەکەی لادەبات و شێخمووس دەکات بە پاشنێوی خۆی. ئەو جاری یەکەم له مانگی شوبات تا مانگی ئاب له ساڵی ١٩٨٠ لە نێوەزەنگ و زەڵێ و توژەڵە دەژیت، جاری دووهم له مانگی مارس تا مانگی ئابی ساڵی ١٩٨١ لەوێ ماوەتەوە، وەک هەر پێشمەرگەیەکی شۆڕشی نوێ ئەرکەکانی پێشمەرگایەتی راپەڕاندووە، لەوێ زیاتر لە نەخۆشخانە و چاپخانە کاریکردووە، پێشتریش مەشقی لەسەر چەک کردووە، لە پێشمەرگایەتی ناوی تارا بوو، زۆربەی پێشمەرگەکان بە خوشکە تارا ناویان دەهێنا. ئەگنێتا لە دەرەوە لە چالاکییە نیشتمانی و نەتەوەیی وحزبییەکانیشدا هەمیشە ئامادە بووە، بە تایبەتیش لەو کاتانەی، کە هاوسەرەکەی رۆژنامەی THE SPARKی لە دەرەوە دەردەکرد، هاوکارێکی بەردەوامی رۆژنامەکە بوو، ئەو رۆژنامەیە ئۆرگانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بووە بە زمانی ئینگلیزی. بەداخەوە رۆژی ٢٠/١١/٢٠١٩ ئەگنێتا خان لە ستۆکهۆڵم کۆچی دوای کرد. هەزار چەپکەگوڵ بۆ سەر گۆڕەکەی بێت.

 68 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*