سەرەکی » وەرزش » ڤان پێرسی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ریزی فاینۆرد

ڤان پێرسی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ریزی فاینۆرد

رۆژنامه‌كانی هۆڵه‌ندا رایانگه‌یاند رۆبن ڤان پێرسی هێرشبه‌ری دیاری هۆڵه‌ندی له‌ رێگه‌ی‌ دایه‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ریزی یانه‌ی‌ فاینۆردی وڵاته‌كه‌ی‌ و له‌چه‌ند رۆژی داهاتووش له‌و یانه‌یه‌ پشكنینی پزیشكی بۆ ده‌كرێت.
ڤان پێرسی له‌چه‌ند ساڵی رابردوو یه‌كێك بووه‌ له‌ دیارترین هێرشبه‌ره‌كانی ئه‌وروپا كه‌ ئه‌ستێره‌ی ئه‌رسناڵ و مان یونایتد بووه‌و 2 وه‌رزیشه‌ په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی‌ فه‌نارباخچه‌ی توركی كردوه‌، به‌ڵام ئه‌و یاریزانه‌ ده‌یه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌و شوێنه‌ی‌ لێوه‌ی ده‌ستی پێكردووه‌.
له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌رپرسێكی یانه‌ی‌ فاینۆرد وتی: هێشتا هه‌موو شتێك كۆتایی نه‌هاتووه‌ به‌ڵام له‌ سه‌ر رێگه‌ی‌ راستین بۆ ئه‌وه‌ی‌ ڤان پێرسی بگوازینه‌وه‌ ریزه‌كانمان.
ڤان پێرسی 34 ساڵ باشترین گۆڵكه‌ری مێژووی هه‌ڵبژارده‌ی‌ هۆڵه‌ندایه‌ كه‌ له‌ 102 یاری 50 گۆڵی بۆ ئاشه‌كان تۆماركردوه‌و سه‌ره‌تای یاریكردنیشی له‌ یانه‌ی‌ ئه‌كسیلسیۆر بووه‌و دواتر چووه‌ته‌ ریزی فاینۆرد و له‌وێ ئه‌ستێره‌ییه‌كه‌ی‌ گه‌شاوه‌ته‌وه‌و به‌هۆیه‌وه‌ چووه‌ته‌ ریزی ئه‌رسناڵ.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*