رۆژی 19/11/2020 لە شاری هەولێر و بەبەشداری 9 تیپی كچان، پاڵەوانێتیی بالەی یانەكانی عیراق دەستیپێكرد.
لەو 9 تیپە 4 تیپیان تیپی یانەكانی ناو سلێمانی و دەوروبەری سلێمانین(سلێمانی، ئەفرۆدێت، سیروانی شارەزور، دەربەندیخان)، تیپەكانیش بەسەر دوو گروپدا دابەشكراون بەمشێوەیە:
گروپی یەكەم: قەرەقوش، ئیسكان، دەربەندیخان، ئەكاد عەنكاوە.
گروپی دووەم:ئەفرۆدێتی سلێمانی، خاڵس، سلێمانی، سیروانی شارەزور، ئەمانەی بەغدا.
چەند ئەنجامێكی رۆژانی یەكەم و دووەم و سێیەمی یارییەكان لە هەردوو گروپەكەدا بەمشێوەیەی لای خوارەوە بوون:
*ئەمانە×سیروانی شارەزور(3-2).
*ئەفرۆدێت×سلێمانی(3-0).
*ئەكاد×ئیسكان(3-0).
*قەرەقوش×دەربەندیخان(3-0).
*ئەمانە×خاڵس(3-0).
*سیروانی شارەزور×سلێمانی(3-0).
*ئەكاد×قەرەقوش(3-0).
*دەربەندیخان×ئیسكان(3-0).
*سلێمانی×ئەمانە(3-2).
*ئەكاد×دەربەنیخان(3-0).
تیپی كچانی یانەی ئەكاد بەیەكەمی گروپەكەی گەیشتۆتە قۆناغی چوارگۆشەی زێڕین و چاوەڕوانی دووەمی گروپی دووەم دەكات بۆ ئەنجامدانی یەكەم یاریی پێشكۆتایی.
شایانی باسە پاڵەوانێتییەكە 6 رۆژ دەخایەنێت و سبەی سێشەممە یارییەكانی قۆناغی چوارگۆشەی زێڕین دەكرێن و دووتیپی یاریی كۆتایی دەردەكەون.
50 جار بینراوە