یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان حزبی شه‌هیدانه. من هه‌میشه ئاواتم ئه‌وه‌یه مرۆڤ بژی نه‌وه‌ك بمرێت، حه‌زیشم ده‌كرد مه‌سه‌له‌ی كورد به شێوه‌یه‌ك چاره‌سه‌ر ببوایه، هه‌رگیز خوێنی نه‌ویستبایه. خۆزگه یه‌كێتی حزبی شه‌هیدان نه‌بوایه، به‌ڵكو حزبی زیندووان بوایه. ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمه له‌م كورته نووسینه‌دا بیره‌وه‌رییه‌كانی خۆمه له‌وكاته‌ی له خزمه‌تی ماڵه شه‌هیداندا بووم.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و هه‌ڤاڵ مام جه‌لال له سه‌رووی هه‌مووانه‌وه، زوو خه‌می له خزمه‌تكردنی كه‌سوكاری شه‌هیدان خوارد، سه‌ره‌تا كۆمیته‌ی شه‌هیدان دامه‌زرا له شاره گه‌وره‌كان. من سه‌ره‌تای ساڵی 1993 بوومه كارگێڕی كۆمیته‌ی شه‌هیدان له هه‌ولێر، ئیشی ئێمه رێكخستن و تۆماركردنی شه‌هیدان بوو، به‌جۆره‌ها شێوه ناومان بۆ ده‌هات و لێكۆڵینه‌وه و وردبینیی باشیشمان تێدا ده‌كردن.
خه‌ڵكیش هه‌بوو به‌سه‌رماندا فهڕزدهكرا كه‌وا له‌لیستی شه‌هیداندا تۆمار بكرێت.
ئه‌وكات مانگانه بڕه پاره‌یه‌ك ده‌هات بۆ شه‌هیدان و كه‌مئه‌ندامان. سه‌ره‌تا بۆ هه‌موو شه‌هیدێك 200 دینار ده‌درا بهوارسهكهی. دواتر ژماره‌ی شه‌هیده‌كان زیادیكرد بۆیه نه‌ده‌توانرا هه‌موو مانگێك بدرێت، ناچار كردمانه دوو مانگ جارێك، شه‌هیدی سه‌نگه‌ر واته پێشمه‌رگه 200 دینار و شه‌هیدی رێكخستن 150 دینار. هیچ جۆره جیاوازییه‌كی دیكه نه‌بوو، جارجاره‌ش له رێكخراوه‌كانه‌وه ئازووقه وه‌رده‌گیرا به‌پێی پێویست دابه‌ش ده‌كرا.
به‌هاری ساڵی 1994 به‌رله شه‌ڕی ناوخۆ یه‌كێـتی له‌رێگه‌ی رێكخراوێكی ئیتالیییهوه بڕی 500 تۆن برنجی هێنا كه هه‌مووی فه‌رده‌ی 50 كیلۆگرامی بوو، یه‌كسه‌ر هه‌ڤاڵ مام جه‌لال بڕیاریدا هه‌ر ماڵه شه‌هیدێك په‌نجا كیلۆگرام واته فه‌رده‌یه‌ك برنجی پێ بدرێت.
هه‌روه‌ها كاتێك كاك كۆسره‌ت بووه سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌كۆتایی ساڵی 1993، بۆ هه‌ر شه‌هیدێك 250 دینار بڕدرایه‌وه و له په‌رله‌مانیش كرایه یاسا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كی گشتی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بۆ دروستكرا و له هه‌موو پارێزگاكانیش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هه‌بوو، له‌وێش وردبینی زۆر كرا، پارێزه‌رێكی سه‌ربه پارتی له‌سه‌ر لیستی یه‌كێتی بوو، پارێزه‌رێكی یه‌كێتیش له‌سه‌ر لیستی پارتی بوو، شه‌هیده‌كانی یه‌كێـی ژماره‌یان زۆر بوو، هه‌ندێك ناوی گومان لێكراو ده‌كه‌وته ناو لیسته‌كانه‌وه، به‌ڵام مخابن شه‌ڕی ناوخۆ هه‌ڵگیرسا، بۆیه ئه‌م مووچه‌یه ته‌نها سێ مانگ درا، چونكه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هه‌ڵوه‌شایه‌وه، بۆیه به‌ناچاریی كۆمیته‌ی شه‌هیدان كارا كرایه‌وه و یه‌كێتی له رێگه‌ی كۆمیته‌كانه‌وه یارمه‌تی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی ده‌دا، به‌ڵام له‌سه‌رو به‌ندی شه‌ڕدا دۆخی ئابووریی زۆر خراپتر بوو له‌وه‌ی كه هه‌بوو، بۆیه پاره‌ی زۆر كه‌م ده‌هات بۆ كۆمیته‌كانی شه‌هیدان.
هاوینی ساڵی 1995، داهاتی جووتیاران باش بوو، بۆیه هه‌ڵمه‌تێكی گه‌نم كۆكردنهوهمان ده‌ستپێكرد و بۆ هه‌ر بنه‌ماڵه‌یه‌كی شه‌هید فه‌رده‌یه‌ك گه‌نممان دابه‌ش كرد.
له‌ساڵی 1996 دا هه‌ڤاڵ مام جه‌لال له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیدا بڕیاریدا ده‌زگای شه‌هیدان دابمه‌زرێت و به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراوتر یارمه‌تیی شه‌هیدان بدرێت ، بۆئه‌وه‌ش ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی كرا به سه‌رۆكی ده‌زگاكه، ئه‌م ده‌زگایه زۆر باش كاره‌كانی رێكخست و باره‌گای سه‌ره‌كیی له هه‌ولێر بوو.
به‌هۆی 31ی ئابی 1996 و رووداوه‌كانی دواتری و دوو ئیداره‌یی، ده‌زگاكه گواسترایه‌وه بۆ سلێمانی، ئیدی من له كۆمیته‌ی شه‌هیدان دووركه‌وتمه‌وه و چوومه ناو هێزی پێشمه‌رگه.
دوای رێكخستنه‌وه‌ی داموده‌زگاكانی یه‌كێتی له ساڵی 1997 له‌كۆیه زۆر هاوكاریی ده‌زگای شه‌هیدانم ده‌كرد بۆ رێكخستنه‌وه‌ی لیسته‌كانیان. ئه‌وانه‌ی ده‌هاتن زۆر متمانه‌یان به من هه‌بوو، چونكه بۆ ئه‌وكات مێژووی زۆرینه‌ی شه‌هیدانی سنووری هه‌ولێرم ده‌زانی له كوێ پێشمه‌رگه بووه و پله‌ی چی بووه و كه‌ی شه‌هید بووه.
له هه‌ولێر كاروباری زه‌وی وه‌رگرتنم خۆبه‌خش بۆ به‌ڕێوه‌ده‌بردن، به‌ڵام زۆر له كه‌سوكاری شه‌هیدان زه‌وییان ره‌تده‌كرده‌وه له‌و كاته‌دا، چونكه پاره‌ی نه‌ده‌كرد، ئه‌وه‌ی ره‌زامه‌ند بوو دواتر كه دۆخه‌كه گۆڕدرا قازانجی كرد، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ره‌تیكرده‌وه زه‌ره‌رمه‌ند بوو، چونكه زۆربه‌یان زه‌ویی باش و گرانبه‌هایان له‌ده‌ست چوو.
كاتێك له زستانی 1998 پاڵاوگه‌ی نه‌وته‌كه‌ی شیواشۆك له گه‌ڕه‌كی شه‌كره‌كه‌ی سلێمانی كه‌وته كار، یه‌كه‌م به‌رمیله نه‌وت بۆ ماڵی شه‌هیدان ته‌رخانكرا.
ده‌بێ ئه‌وه‌ش بوترێت كه یه‌كێتی خه‌مخۆری وارسی شه‌هیدان بووه، به‌ڵام ناكرێت ئه‌و راستییه‌ش فه‌رامۆش بكه‌ین كه فه‌رق و جیاوازیی زۆریش كراوه له‌نێوان بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدێك بۆ شه‌هیدێكی تر، كه ئه‌وه‌ش به‌گشتی له‌لایه‌ن به‌رپرسه باڵاكانه‌وه كراوه نه‌وه‌ك له‌لایه‌ن ده‌زگاو دامه‌زراوه ره‌سمییه‌كانی یه‌كێتییه‌وه.
له‌سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كاندا زۆربه‌ی هاوسه‌ری شه‌هیدان گه‌نج بوون، به‌ڵام تا بڵێی ژنی رووسوور و به‌حه‌یاو حورمه‌ت بوون. هه‌موو جارێك كه سه‌یرم ده‌كردن، ئه‌م ژنه گه‌نجانه له‌ناو جلی ره‌ش وه‌ك گوڵێك سیس بوونه‌ته‌وه به‌ده‌م خه‌می ژیان و ئازاری له ده‌ستدانی هاوسه‌ره‌كانیانه‌وه، زۆر جێگای داخ بوون، زۆربه‌یان سه‌ربه‌رزانه منداڵه‌كانیان پێگه‌یاند و خوێندنیان پێ ته‌واوكردن.
له چواره‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتیشدا زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی بوون به ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی، كهسو كاری شه‌هیدانن.
سڵاو له گیانی پاكی شه‌هیدانی رێگه‌ی رزگاریی كوردستان و شه‌هیدانی یه‌كێتی و یادی هه‌ڤاڵ مام جه‌لالیش هه‌میشه به‌خێر كه به‌حه‌ق خه‌مخۆری كه‌سوكاری شه‌هیدان و ته‌واوی میلله‌ته‌كه‌مان بوو.
*ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی
118 جار بینراوە