ریبیكا ریباریچ وتەبێژی كەشتیگەلی پێنجەمی ئەمریكا رایگەیاند: هیچ هەڕەشەیەكی دیاریكراو نەبووە، كە ببێتە هۆكاری گێڕانەوەی ئەو كەشتییە فڕۆكە هەڵگرەی وڵاتەكەی بۆ كەنداو.
روونیشیكردەوە: گەڕانەوەی ئەو كەشتییە جەنگییەی ئەمریكا بۆ ناوچەی كەنداو، پەیوەندی هەیە بەهێشتنەوەی دۆخی ئامادەیی و ئامادەباشی، بەمەبەستی پارێزگاری لە سەقامگیری و ئاسایشی هەرێمایەتیی ناوچەكە.
لای خۆشیەوە، وەزارەتی بەرگری ئەمریكا (پەنتاگۆن) ئاشكرایكرد: لەگەڵ كشانەوەی هەزاران سەربازی ئەمریكی لە عیراق و ئەفغانستان لەسەر بڕیاری دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، ئەو كەشتیگەلە پشتیوانیی جەنگی و ئاسمانی دابین دەكات.
79 جار بینراوە