به‌یاننامه
به‌هۆی به‌شداری نه‌كردنی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی كه‌ركوك و نه‌بوونی هاوسه‌نگی و هاوبه‌شی راسته‌قینه له‌دابه‌شكردنی پۆست و ده‌سه‌ڵاته‌كانی ناوخۆیی و دۆسێیه‌ی ئه‌منی له‌كه‌ركوك و زیاتر كه‌ڵه‌كه‌بوونی كێشه‌كانی ته‌عریب و كێشه‌ی زه‌وی و زاره كشتوكاڵییه‌كان و رێگریی كردن له‌هاتووچۆكردنی هاوڵاتیان له خاڵه‌كانی پشكنین، وه‌فدێكی مه‌ڵبه‌ندی دووی رێكخستنی كه‌ركوكی ی.ن.ك به سه‌رۆكایه‌تی لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ند، له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی ئه‌نجومه‌نی عه‌ره‌بی له‌كه‌ركوك، رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو، به‌ئاماده‌بوونی پارێزگاری به وه‌كاله‌تی كه‌ركوك، سه‌ردانی به‌غدایان كرد‌و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری عیراق كۆبونه‌وه .
له‌دیداره‌كه‌دا زۆربه‌ی كێشه‌و گرفته‌كانی پارێزگای كه‌ركوك خرایه‌ڕوو، ئه‌ویش به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنیان به‌پێی به‌نده‌كانی ده‌ستور، لایه‌نه‌كان هاوڕابوون له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی باشترین رێگه‌چاره بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به سه‌رپه‌رشتی و پشتیوانی كردنی سه‌رۆك كۆمار.
ئه‌و پرسانه‌ش بریتیی بوون له
– پشتیوانی كردنی دۆسێیه‌ی هاوسه‌نگی له‌ئیداره‌ی كه‌ركوك به‌جۆرێك كه سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان، نوێنه‌رایه‌تیان تێدا هه‌بێت له‌كورد و عه‌ره‌ب و توركمان و كلدۆ ئاشوری
– له‌گه‌ڵ پێكهێنانی هێزێكی هاوبه‌ش له‌سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی كه‌ركوك به‌شێوه‌یه‌ك به‌رپرسیارێتی مه‌له‌فی ئه‌منی شاره‌كه بگرێته ئه‌ستۆ.
– ئاوه‌دانكردنه‌وه و دابین كردنی خزمه‌تگوزاری بۆ ناوچه زیانلێكه‌وتووه‌كان له‌كه‌ركوك .
– په‌له‌كردن له كردنه‌وه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی كه‌ركوكی نێوده‌وڵه‌تی، به‌جۆرێك له ئیداره‌دانیدا هاوسه‌نگی بپارێزرێت .
– پاڵپشتی كردنی لیژنه‌ی په‌رله‌مانی پێكهاتوو له نوێنه‌رانی پێكهاته‌كانی كه‌ركوك به‌سه‌رپه‌رشتی حكومه‌تی ئیتحادی و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان پێكهاته‌كان و دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات به‌جۆرێك مافی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی كه‌ركوك زامن بكات له‌پرسی هاوسه‌نگی و شه‌راكه‌ت له به‌رێوه‌بردنی پارێزگاكه.
– چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان به‌جۆرێك مافی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان دابین بكات .
– شاره‌وانی كه‌ركوك سه‌رپشك بكرێت بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری پێویست بۆ دانیشتوانی شاره‌كه.
مه‌ڵبه‌ندی دوو رێكخستنی كه‌ركوكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان سوپاسی دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق ده‌كات بۆ ئه‌و هه‌وڵ و بێلایه‌نی و نێوه‌ندگیرییه‌ی بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی كه‌ركوك په‌یڕه‌وی ده‌كات .
هه‌روه‌ك مه‌ڵبه‌ندی دووی رێكخستنی كه‌ركوكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، جه‌ختیكردۆته‌وه كه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی كه‌ركوك له‌كورد و عه‌ره‌ب و توركمان و كلدۆ ئاشوری له‌لایه‌ك و له‌گه‌ڵ حزب و لایه‌نه كوردستانییه‌كانی دیكه له‌لایه‌كی دیكه‌وه كارده‌كه‌ن بۆ دۆزینه‌وه و دانانی رێگه‌چاره‌ی پێویست بۆ لابردنی ئاسته‌نگه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌پێناو دابین كردنی مافی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی كه‌ركوك له‌پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی شه‌راكه‌ت و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتی له پارێزگاكه‌دا .
مه‌ڵبه‌ندی دووی رێكخستنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان
4/12/2020
74 جار بینراوە