سەرەکی » زانست » تێچووی راستەقینەی بەرهەمهێنانی (12iphone) چەندە؟

تێچووی راستەقینەی بەرهەمهێنانی (12iphone) چەندە؟

تاقیگەیەكی ژاپۆنی پسپۆڕی جیاكردنەوەی ئامێرە ئەلكترۆنییەكان تێچووی راستەقینەی هەردوو (12iphone) و( pro iphone)ی كۆمپانیای (Apple ) ئاشكرا دەكات.

تاقیگەی (Fomalhaut Techno Solutions) ڕایگەیاند تێچووی بەرهەمهێنانی تەلەفۆنی (12iphone) تەنها(373) دۆلاری ئەمریكییە و تێچووی بەرهەمهێنانی(pro iphone) تەنها (406) دۆلارە، بەڵام لە بازاردا (12iphone) بە(829) دۆلار دەفرۆشرێت و (pro iphone)ش بە (999) دۆلاردەفرۆشرێت.

هەرچی (Qualcomm x555 G)ە تێچووی بەرهەمهێنانی تەنها (90) دۆلارە و سكرینی (OLED)ەكەی كە كۆمپانیای سامسۆنگی ڕكابەری (Apple) بەرهەمی دێنێت نزیكەی (70) دۆلارە.

تێچووی پرۆسیسەری (A 14 Bionic)كەی نزیكەی (14) دۆلارە و تێچووی رامەكەشی (12.8) دۆلارە بۆ هەر تەلەفۆنێك.

هەر ئەو تاقیگەیە وێنەیەكی ڕونكردنەوەی دروستكردووە بۆ سەرچاوەی هەر بەشێك لە بەشەكانی مۆبایلە نوێیەكانی كۆمپانیای (Apple) بەو پێیە كۆریای باشور ڕێژەی (%26.8)ی پارچەكان دابین دەكات و ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكاش (%21.9) و ژاپۆنیش ڕێژەی (%13.6)ی پارچەكانی ئەو تەلەفۆنە دابین دەكات.

سەرچاوە: علوم والتكنولوجیا

 261 جار بینراوە