سەرەکی » زانست » دروستكردنی پێستێكی دەستكردی هاوشێوەی پێستی مرۆڤ

دروستكردنی پێستێكی دەستكردی هاوشێوەی پێستی مرۆڤ

توێژەرەوانی ئوستورالی گەشەیانداوە بە جۆرە پێستێكی دەستكرد كە هاوشێوەی پێستی ئاسایی لەگەڵ ئازاردا كارلێك دەكات.

توێژەرەوانی پەیمانگای شاهانە بۆ تەكنەلۆژیا لە شاری میلبۆرنی ئوستورالیا گەشەیانداوە بەپێستێكی دەستكرد كە دەتوانێت وەك پێستی سروشتیی لەگەڵ ئازاردا كارلێك بكات.

ئەم پێستە وای لێكراوە بە ڕێگەیەكی ئەلكترۆنی هەمان شێواز دوبارە دەكاتەوە كە بە هۆیەوە پێستی مرۆڤ هەست بە ئازار دەكات و لاسایی ئەو وەڵامدانەوە خێرایە دەكات كە پێستی سروشتی هەیەتی لەبەرامبەر ئازاردا، و بە هەمان خێرایی ئەو رووناكیایانە كارلێك دەكات كەبەهۆیانەوە ئاماژە دەمارییەكان دەنێردرێن بۆ مێشك.

ئەو پێستە دەستكردە جۆرێك دروستكراوە كاتێك گوشارێك یان گەرمیی یان ساردییەكی بەردەكەوێت، كارلێك دەكات و وەڵامدانەوەی دەبێت، ئەمەش بە لای توێژەرەوەكانەوە خاڵێكی زۆر گرنگە و دەكرێت سوودی لێوەربگیرێت بۆ دروستكردنی پەلی دەستكردی هۆشمەند یان بۆ دروستكردنی رۆبۆتی زیرەك.

لەو چوارچێوەیەدا (سورمادو باسكاران) سەرپەرشتیاری ئەو توێژینەوەیە دەڵێت» نمونەی سەرەتای هەستەوەری ئازار پێشكەوتن و هەنگاوێكی گەورەیە بەرەو نەوەیەكی تازەی تەكنیكە پزیشكییە زیندەییەكان و ڕۆبۆتی زیرەك».

ئەو وتی»پێست گەورەترین ئەندامی هەستەوەری لەشی مرۆڤە، لەگەڵ چەندین تایبەمەندی ئاڵۆز كە دروستكرابێت بۆ ناردنی ئاماژەی هۆشداریئامێزی خێرا كاتێك ئێشێك بە مرۆڤ دەگات، چونكە هەموو مرۆڤێك لە ڕێگەی پێستییەوە هەست بە ئازار دەكات، بەڵام هەمیشە وەڵامدانەوە بۆ ئازارەكان لە خاڵێكی دیاریكراودایە، بۆ نمونە كاتێك دەست دەدەین لە شتێكی زۆر گەرم یان زۆر تیژ».

باسكاران دەشڵێت» خانەكانی یادەوەری كە لە نمونەی یەكەمی ئەم داهێنانەدا دروستكرا بەرپرس بوو لە وروژاندنی وەڵامدانەوە كاتێك گوشارێك یان گەرمییەك یان ئازارێك دەگاتە خاڵێكی دیاریكراو»

ئەو دەشڵێت»بە شێوەیەكی بنەڕەتیی یەكەمین ئامێری هەستەوەری جەستەیی ئەلكترۆنیمان دروستكرد بۆ دوبارەكردنەوەی سیما سەرەكییەكانی سیستمی ئاڵۆزی لەش كە پێكهاتووە لەخانەی دەماریی و ڕێرەوە دەمارییەكان و وەرگرەكان كە بە ورژێنەرە هەستییەكان تێگەیشتنمان دەجۆڵێنێت».

توێژەرەوەكانی بەشدار لەم داهێنانە نوێیە ئاماژە بەوە دەدەن كە لەم كارەیاندا(3) تەكنیكیان بەكارهێناوە كە پێشتر پێشەنگ بووە و پێشەنگی داهێنانیشی وەرگرتووە، ئەویش بریتیە لە ئەلكترۆنێك كە دەتوانرێت رابكێشرێت و ماددەكانی ئۆكسید و سیلیكۆنی لە خۆیدا كۆكردووەتەوە و لە ڕووی زیندەییەوە تەواو گونجاوە بۆ دروستكردنی ئەلكترۆنێكی ڕوون كە توانای نەشكانی هەیە دەكرێت لە دەست بكرێت یان لەبەر بكرێت، هەروەها ئەو بۆیانەی كە لەگەڵ پلەی گەرمیدا كارلێك دەكەن، ئەوانەش ئەو بۆیانەن كە خۆیان خۆیان چاكدەكەنەوە و بە هەزار جاریش لەموی سەری مرۆڤ باریكترن، سێیەمیشیان مێمۆری لاساییكەرەوەی مێشكە، كە بریتیە لە خانەمیمۆری ئەلكترۆنی كە لاسایی ئەو شێوازە دەكاتەوە كە مێشك بەهۆیەوە بیرەوەریی درێژ مەودای پێ خەزن دەكات بۆ گەراندنەوەی زانیاری پێشتر و پاراستنی ئەو زانیارییانە.

سەرچاوە: علوم والتكنولوجیا

 430 جار بینراوە