سەرەکی » زانست » تەنەنات زستانیش نابێ بە جلی گەرمەوە بخەوین؟

تەنەنات زستانیش نابێ بە جلی گەرمەوە بخەوین؟

خاك _ پشكۆ كامەران

ئەو جلەی كاتی خەو دەیپۆشین دەتوانێ لەسەر كواڵیتی خەو، رواڵەت و تەنانەت تەندروستی ئێمە شوێندانەر بێت. ئەگەر شەوانە بەباشی خەوتان لێناكەوێت لەوانەیە یەكێك لە هۆكارەكان ئەو جلە گەرمانە بێت كە لەكاتی خەودا لەبەری دەكەن. لەدرێژەدا باس لە زیانەكانی خەوتن بە جلی گەرمەوە دەكەین.

لەسەر كواڵیتی خەوەكەتان شوێندانەرە
ئەگەر جلی خەوەكەتان زۆر گەرم بێت ئەم بابەتە دەبێتە هۆی ئەوەی نەتوانن خەونێكی ئاسوودە و خۆشتان هەبێت چونكە جەستە دەبێ لەماوەی شەودا گەرمییەكی گونجاوی هەبێت. باشترین بژاردە بۆ خەوتن جل و بەرگێكە كە لە لۆكە بەرهەم هاتووە چون ئیزن بە پێست دەدات هەناسە بدات.

زیپكە دەردەكەن
كاتێك بەهۆی جلی گەرمەوە لەكاتی خەودا عارەقە دەكەنەوە، لەوانەیە تووشی كێشەی زیپكەی عارەقاوی ببنەوە. تێكەڵبوونی گەرما و خشانی جلی بە عارەقە خووساو كەلەبەرەكانی پێست دەگرێت و تووشی ورووژان دەبێت. ئەم ورووژانەش زیپكە دەركەردنی لێدەكەوێتەوە.

تووشی هەوكردن دەبن
عارەقە كردنەوەی شەوانە ئەگەری تووشبوون بە هەوكردنی پێست بەرز دەكاتەوە. بەكتریان لە شوێنی تاریك و شێدار باشتر گەسە دەكات و كاتێك بە جلی گەرمەوە دەخەون لەڕاستیدا شوێنێكی گونجاو بۆ ئەم میكرۆبانە پێك دێنن.

لەسەر تەندروستیی زاوزێ شوێن دادەنێت
بەپێی توێژینەوەكان، نەپۆشینی شەرواڵ لەكاتی خەودا كواڵیتی ئاوی مەنی(سپێڕم)ـی پیاوان بەرز دەكاتەوە. خەوتن بەجلی تەنگ‌و گەرمەوە، ئەگەری عارەق كردنەوەی ئەندامەكانی زاوزێ زیاد دەكات. ئەم بابەتە لەسەر هێزی زاوزێی ژیانیش كاریگەریی نەرێنی هەیە.

جەستە ناتوانێ بەشێوەی سروشتی گەرمیی خۆی رێك بخات
ئەگەر شوێنی خەوەكەتان زۆر گەرم ئەم بابەتە بەرگیری دەكات لە دابەزینی گەرمیی ناوەندیی جەستە و كەوابوو لەخەوێكی باش بێ بەش دەبن. كاتێك پلەی گەرمیی جەستە كەمە تەنانەت پرۆسەی میتابۆلیزمیش باشتر ئەنجام دەدرێت. جگە لەو جلانەی قوماشەكەیان لە لۆكەیە، قوماشی هاورێشمیش دەتوانێ لەم كێشە و گرفتانە بتانپارێزێت.

سەرچاوە: brightside

 331 جار بینراوە