سەرەکی » زانست » ئۆتۆمبیلێكی كارەبایی بە چاپی سێ دوورییپەڕە 2

ئۆتۆمبیلێكی كارەبایی بە چاپی سێ دووریی

كۆمپانیایەكی تازەكاری بەریتانیی بە ناوی(Scaled Limited)ئۆتۆمبیلێكی كارەبایی بەرهەمهێناوە و ناویناوە ( حەربا ).

وتەبێژی كۆمپانیای(Scaled Limited)لە لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەنوسان ئاشكرایكردووە، ئەو ئوتۆمبیلە(حەربا ) كە جۆرە خشۆكێكە بە چاپی سێ دووری دروستكراوە و خێراییەكەی دەگاتە (72) كیلۆمەتر لە سەعاتێكدا و كێشەكەی (150) كیلۆگرامە.

وتەبێژەكە ئاماژەی بەوەشداوە كە ئەو ئۆتۆمبیلە بەرهەمێكی نوێی كۆمپانیاكەیانە و دەتوانن ئۆتۆمبیل لەسەر خواستی كڕیارەكانیشیان دروست بكەن، لەوانەش ئۆتۆمبیلی گەیاندنی داواكارییەكان بە شێوە و جۆر و قەبارەی جیاواز و دەشتوانن پاسكیلی كارەباییش بە هەمان پرنتەری سێ دووریی دروست بكەن.

لە كۆتاییدا وتەبێژی كۆمپانیا بەریتانییەكە وتی» باشترین شت لەم بەرهەمە نوێیەدا ئەوەیە هاوڕێی ژینگەیە و هەركات بەكاربەر پێویستی پێی نەما، دەتوانێت دوبارە بەكارهێنانەوەی بۆ بكات.

 349 جار بینراوە