به‌هه‌ر هۆیه‌ك بێت، هه‌ق بێت یان ناهه‌ق، خه‌تای هه‌رچییه‌ك بێت، نزیكه‌ی شه‌ش ساڵ ده‌بێت په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌رێم و حكومه‌تی فیدرال، هێنده خراپه، كه‌س به‌خیلیان پێ نابات، به‌شێوه‌یه‌ك به‌غدا جگه‌له‌وه‌ی بودجه‌ی بڕی، به‌هۆی كێشه‌ی نه‌وت له نێوان هه‌ردوولا و به‌هۆی ریفراندۆمێشهوه، جگه له به‌كارهێنانی چه‌كی ئابڵوقه، چه‌كی راسته‌قینه‌شی له‌به‌رامبه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك و جوگرفیایهك به‌كارهێنا، كه به‌پێی ده‌ستور به‌شێكی گرنگ و سه‌ره‌كییه له عیراقی فیدراڵ. عیراقێك كه كورد و گه‌لی كوردستان پایه‌یه‌كی سه‌ره‌كیی بنیاتنانه‌وه‌ی بوون له پاش ساڵی 2003.
ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌گوزه‌رێت له نێوان هه‌رێم و به‌غدا، له نێوانی دوو وڵات، یان دوو لایه‌ن ده‌چێت كه 100ساڵ بێت شه‌ڕیان بێت. گومانی تێدانییه كه حكومه‌تی هه‌رێم كه‌م و كورتی زۆری هه‌یه، گرفتی گه‌وره‌شی هه‌یه له شهفافیییهت له داهاتدا و هه‌مووشمان ئه‌م گله‌ییه‌مان لێی هه‌یه، ئه‌مه جگه له گرفته سیاسییه‌كان و په‌یوه‌ندیی خراپی نێوان حزبه‌كان ، كه ئه‌مانه كێشه‌ی ناوخۆن و ده‌كرێت به حیكمه‌تی حه‌كیمه‌كان و له‌خۆبوردوویی چاره‌سه‌ر بكرێن، به‌ڵام ده‌كرێت به‌غدایه‌ك كه هیچی به‌سه‌ر هیچه‌وه نه‌بێت و بۆ مووچه قه‌رز بكات و نه‌توانێت ئه‌منییه‌تی وڵاته‌كه‌ی بپارێزێت و زیاتر له شه‌ش هه‌زار و 400 پڕۆژه‌ی وه‌همی هه‌بێت و 300 ملیار دۆلاری دیارنه‌مابێت و چه‌ندین شاری ناوه‌ڕاست و باشووری له بێ خزمه‌تیدا بناڵێنێت و كه‌س كه‌سی به‌دڵ نه‌بێت، بێت به‌و شێوه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌رێمدا مامه‌ڵه بكات؟
پاش زنجیره‌یه‌ك سه‌ردان و كۆبوونه‌وه‌ی هه‌مه‌لایه‌نی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، هه‌ڤاڵ لاهور شێخ جه‌نگی و سه‌ردانی چه‌ند جاره‌ی وه‌فدی حكومه‌تی هه‌رێم به سه‌رۆكایه‌تی هه‌ڤاڵ قوباد تاڵه‌بانی و ئه‌نجامدانی ده‌یان كۆبوونه‌وه، كه‌چی هێشتا له به‌غدا ده‌نگێكی زۆر به‌رز دژی هه‌رێم و كورد دهبییسترێت، ئه‌م ده‌نگه ده‌نگی خه‌ڵكی ساده و ساكار نین، ده‌نگی كه‌سانی سیاسه‌تمه‌دار و پهرلهمانتارهكانن كه جێی مه‌ترسییه و ئه‌و به‌ڕێزانه قسه‌ی سه‌یر و سه‌مه‌ره ده‌كه‌ن. ده‌شێت و ئاساییه زۆرمان هۆكاره‌كه بگێڕینه‌وه بۆ بێ به‌رنامه‌یی حكومه‌ت و ریفراندۆم و گه‌نده‌ڵی…هتد و مافی خۆشمانه گله‌یی و ره‌خنه و گازاندهشمان هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌به‌غدا ده‌گوزه‌رێت، مه‌ترسیداره!
به‌نده ساڵی 2003 پاش رووخانی رژێمی به‌عس بۆ كاری راگه‌یاندن كه ئه‌وكات راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان یه‌كه‌م راگه‌یاندن بوو له به‌غدا جێگیر بوو، له‌به‌غدا بووم و له‌وێ چه‌ند به‌ڕێزێكی عه‌ره‌بم ناسی، له‌ماوه‌ی پێشوودا یه‌كێك له‌و به‌ڕێزانه به‌نده‌ی به‌شداریی پێ كردووه له گروپێكی واتس ئه‌پدا كه ژماره‌یه‌كی زۆر سیاسه‌تمه‌دار و په‌رله‌مانتار و راگه‌یاندنكاری تێدا به‌شداره، به‌شێك له‌و به‌ڕێزانه به‌شێوه‌یه‌ك به هه‌ق و ناهه‌ق به‌رامبه‌ر هه‌رێم قسه ده‌كه‌ن كه مه‌ترسیی زۆری لێ ده‌كرێت و به‌كورتی و كوردی ده‌ڵێن: ده‌بێت وه‌كو پارێزگاكانی تری عیراق، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمدا بكرێت، به‌تایبه‌تیش په‌رله‌مانتاره‌كان، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌وه‌ی وه‌فدی هه‌رێم له‌باره‌ی به‌شی هه‌رێم له بودجه‌دا له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ‌دا رێكه‌وتنی له‌سه‌ر كردووه، له په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ر نه‌درێت و په‌كی بخرێت.
بۆیه ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێم و لایه‌نه‌كان له‌ئێستاوه هه‌وڵی جدیتر بده‌ن تاوه‌كو به‌ر له‌وه‌ی بودجه بكه‌وێته نێو گفتوگۆی په‌رله‌مانه‌وه، رێكه‌وتنی ساسیی له‌گه‌ڵ لایه‌نه عیراقییه‌كان له‌باره‌وه بكرێت، ده‌نا به‌ده‌ردی یاسای پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانه‌كه ده‌چێت، كه به یاسای قه‌رز ناسراوه. بۆیه پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم بۆ ئه‌گه‌ری ره‌تكردنه‌وه‌ی پشكی هه‌رێم له بودجه‌دا خۆی ئاماده بكات و به‌ڕاوێژ و هاوكاریی هه‌موولایه‌ك چاره‌سه‌ری ئه‌م بارودۆخه بكات و كێشه‌ی مووچه و كێشه‌كانی تر چاره‌سه‌ر بكات.
95 جار بینراوە