سەرەکی » هەواڵ » لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی ئیدانەی پەلامارە تیرۆریستییەکەی بەغدا دەکات

لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی ئیدانەی پەلامارە تیرۆریستییەکەی بەغدا دەکات

بە توندی ئەو پەلامارە تیرۆیستییە خۆکوژییانەی ئەمڕۆی شاری بەغدا ئیدانە دەکەین، کە بوونە هۆی شەهیدکردن و برینداربوونی ژمارەیەک هاووڵاتیی بێتاوان.

ئەو پەلامارە تیرۆریستییانە ئاماژەیەکی روونن بۆ بەردەوامیی مەترسییەکانی تیرۆر و بوونی شانەی نووستووی گرووپە چەکدارەکان لە وڵاتدا.

پلانداڕێژەر و ئەنجامدەرانی ئەو پەلامارانە مەرامیان لەباربردنی ئەو هەوڵانەیە کە کار بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان دەکەن و ئەو یەکڕیزییەی نێوان لایەنە سیاسییەکان تێک بدەن کە کار بۆ هێنانەکایەی دیالۆگێکی نیشتمانی دەکەن.

داوا لە سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکان دەکەین کار بۆ پاراستنی یەکڕیزی بکەن و هەموو هەوڵێکیان بۆ شکستپێهێنانی هەوڵە پیلانگێڕی و تاوانکارییەکان بێت.

لە خوای گەورە داواکارین شەهیدەکان بخاتە بەر رەحمەتی خۆی و بە بەهەشتی بەرینیان شاد بکات و ئارامیش بدات بە کەسوکاریان، هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەکان دەخوازین.

لاهور شێخ جەنگی
هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 142 جار بینراوە