سەرەکی » وەرزش » سەدان كەس سكاڵایان دژی یاری كلاسیكۆی ئینگلتەرا تۆماركردوە

سەدان كەس سكاڵایان دژی یاری كلاسیكۆی ئینگلتەرا تۆماركردوە

كاسرین ئەلبانی واردی سەرۆكی لیژنەی كۆمەڵەی توشبووان بە رەنگ كوێری رایگەیاند كە دوای یاری لیڤەرپوڵ و مانچستەر یونایتد سەدان سكاڵایان پێشكەش كراوە لەلایەن ئەو هاندەرانەی كە نەخۆشی رەنگ كوێریان هەیە كە نەیانتوانیوە رەنگی درێسی هەردوو تیپ لەیەك جیابكەنەوە.

یانەی مانچستەر یونایتد لەسەر ئەوە راهاتوە كاتێك لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە رەنگی سپی یاخود رەش یاری بكات، بەڵام بەرامبەر بە لیڤەرپوڵ بە درێسێكی جیاواز یاری كرد كە رەساسی تۆخ بوو لیڤەرپوڵیش بە رەنگی سوور یاری كرد.

ئەلبانی رایگەیاند كە ئەمە چەند جارێك دووبارە بۆتەوە كە هەر ئەم وەرزە لە یاری ساوسهامبتۆن و شیفیڵد روی داوە، بەڵام بەهۆی گرنگی كلاسیكۆی ئینگلتەرا سكاڵایەكی زۆر تۆماركراوە.

ئەلبانی ئاماژەی بەوە داوە ئەمە كێشەیەكی گەورە و باوە بۆ ئەو كەسانەی كە ناتوانن بە باشی رەنگەكان لەیەك جیابكەنەوە كە بەنەخۆشی رەنگ كوێری ناسراوە بەجۆرێك لە 12 كەس یەكێك ئەو نەخۆشیەی هەیە.

ساڵی 2015ەش دەستەی خولی تۆپی پێی ئەمریكی بەڵێنی دا تیپەكان هەمیشە بە 2 درێسی زۆر لەیەك جیاواز یاری بكەن بۆ ئەوەی كێشە بۆ ئەو كەسانە دروست نەبێت كە ئەو نەخۆشییەیان هەیە و ئەلبانیش داوای كرد یەكێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا هەمان هەنگاو بنێت بەتایبەت لە یاری داهاتووی نێوان هەردوو یانە كە ئەمڕۆ یەكشەممە لە جامی یەكێتی ئینگلتەرا بەڕێوەدەچێت.

 89 جار بینراوە