پەرلەمانی ئەوروپا ئامادەكاریی دەكات بۆ دامەزراندنی سەنتەری كوتان بە ڤاكسینی كۆرۆنا لە بارەگاكانی خۆی لە برۆكسل و ستراسبۆرگ و لۆكسمبۆرگ.
ئامانج لەو هەنگاوەی پەرلەمانی ئەوروپا، كوتانی هەموو پەرلەمانتارانی ئەوروپا و فەرمانبەر و هاوكارەكانیانە، كە تەمەنیان لە سەروو 65 ساڵەوەیە، یان مەترسی تووشبوونیان بە ڤایرۆسەكە لەسەرە.
كلاوس فیلە ئەمینداری گشتیی پەرلەمانی ئەوروپا رایگەیاند: بەشە خزمەتگوزارییەكانی سەر بە پەرلەمانی ئەوروپا، كار دەكەن بۆ دامەزراندنی سەنتەر و شوێنی كوتان بە ڤاكسینی كۆرۆنا لە برۆكسل. وتیشی: ئەم هەنگاوە دەبێت بە رەزامەندیی لایەنە پەیوەندیدارەكانی بەلجیكا بێت.
بڕیارە لە مانگی ئازاری داهاتوودا، یەكەم سەنتەری كوتان بە ڤاكسینی كۆرۆنای تایبەت بە كوتانی ئەندامانی پەرلەمانی ئەوروپا و هاوكارەكانیان بخرێتەكار.
79 جار بینراوە