سەرەکی » وەرزش » ریان كروزه‌ر ریكۆردی جیهانیی هه‌ڵدانی قورسایی شكاند

ریان كروزه‌ر ریكۆردی جیهانیی هه‌ڵدانی قورسایی شكاند

ریان كروزه‌ری ئه‌مریكی و پاڵه‌وانی ئۆڵۆمپی ریكۆردی جیهانی پێشبڕكێی هه‌ڵدانی قورسایی بۆ ناو هۆڵی دااخراو شكاند كه‌ ته‌مه‌نی 28 ساڵ بوو.

ریكۆردی پێشووی جیهان به‌ناوی راندی بارنزی ئه‌مریكی بوو كه‌ ساڵی 1989 توانیبووی قورساییه‌كه‌ 22 مه‌تر و 66 سانتیمه‌تر هه‌ڵبدات.

كروزه‌ر له‌ میانی به‌شداری كردنی له‌ پاڵه‌وانێتی یارییه‌ وه‌رزشیه‌كانی ناو هۆڵی داخراو كه‌ له‌ ریۆ دی جانیرۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت توانی قورساییه‌كه‌ 22 مه‌تر و 82 سانتیمه‌تر هه‌ڵبدات و ریكۆردی نوێ بۆ ناو هۆڵی داخراو بنووسێته‌وه‌.

كروزه‌ر كه‌ خاوه‌نی میدالی زێڕی ئۆڵۆمپیادی ریۆ دی جانیرۆیه‌ له‌ پێشبڕكێكه‌ پێش جۆی كۆفاكسی هاونیشتمانی و تۆماس والشی نیوزله‌ندی بكه‌وێت.

 86 جار بینراوە