لەبەر ئەوەی كەركوك لەبارێكی سیاسی ناجێگردایە، بۆیە لەگەلێك بواردا تووشی داڕوخانو هەرەسهێنان بووە، بەتایبەتی لەبواری رۆشنبیریو شوێنەوارو مێژوودا كەهەردەم تووشی كارەساتی كاولكاریو بەعەرەب كردنو كاولكاری بووەو مێژووەكەی بۆتە قوربانی ئەو ململانییانە.
لەوبارەیەوە سمكۆ بەهرۆز مێژوونووسو شارەزا لەبواری مێژوودا بەكوردستانی نوێی وت: لەبواری شوێنەواردا لە دوای پرۆسەی ئازادییەوە كارێكی ئەوتۆی دڵخۆشكەر نەكراوە بۆ پاراستنی شوێنەوارە دێرینەكانی كەركوك، چونكە زیاتر كەوتووتە بەر شاڵاوی روخاندنو مامەلەكردنی كرینو فرۆشتن پێوەی.
وتیشی: ئەوەی جێی داخە لەم چەند ساڵەی دواییدا بەشێكی زۆری شوێنەوارەكانی كەركوك ئەوانەی خانووی جولەكەكانە كەوتەبەر شاڵاوی گەورەی روخاندنو فرۆشتن كە هەموویان مێژوویەكی دورو درێژیان هەیە لەمێژووی تەلارسازی نەخشو نیگاردا كە هەموویان دەستو پەنجەی نەخشكاری كوردو جولەكەیان پێوە دیارە، بەتایبەتی لەگەڕەكەكانی موسەڵڵاو پریادیو جولەكەكان، بەڵام ئێستا زۆربەیان دەكرێنە گۆڕەپانی وەستانی ئۆتۆمبێل.
هێمن ئەحمەد
125 جار بینراوە