سەرەکی » ئابووری » 70 %ی ساڵی رابردوو باران باریوە

70 %ی ساڵی رابردوو باران باریوە

بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەكان لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم ئاشكرایكردوە، ئێستا بەنداوە بچووكەكان پڕ بوون لە ئاو و بەنداوە گەورەكانیش بەراورد بە ساڵی رابردوو جیاوازییان هەیە، ئەوەش بەهۆی ئاستی بارانبارینەوەیە كە ئەمساڵ كەمتر بووە.

ئەكرەم ئەحمەد رایگەیاندوە، ئەمساڵ باران بە رێژەی لەسەدا 60 بۆ لەسەدا 70ی ساڵی رابردوو باریووە و ‌نزیكەی سێ ملیار مەتر سێجا ئاو لە بەنداوی دوكاندا هەیە، هاوکات ملیارێك و 200 ملیۆن مەتر سێجاش لە بەنداوی دەربەندیخاندا هەیە، بە گشتی تا ئێستا دۆخی بەنداوەكان خراپ نییە.

ئاماژەی بەوەشكردوە، لە پلانماندا هەیە 249 بەنداو دروست بكەین، لەو ژمارەیەش 14 بەنداو تەواو بووە ‌و 17 بەنداویش بەهۆی قەیرانی داراییەوە كاركردن تێیاندا وەستاوە، ئەوەیشی كە دەمێنێتەوە دیراسەی 40 بەنداومان کردووە کە بە شێوەیەك لە شێوەكان وەك پڕۆژەی وەبەرهێنان بیانخەینە بواری جێبەجێكردنەوە.

لە هەرێمی كوردستان 17 بەنداو و 100 حەوزی بچووك هەیە كە سەرجەمیان توانای گلدانەوەی بڕی 10 ملیار مەتر سێجا ئاویان هەیە.

 361 جار بینراوە