مامۆستایەکی موزیکی کورد لە شاری سلێمانی ئامێرێکی موزیک لە تێکەڵەی ڤایۆلین و کەمانچەی کوردی دروست دەکات.
مامۆستا ئاکۆ عەزیز عینایەت کە مامۆستای ئامێری ڤایۆلینە لە سلێمانی لەبارەی دروستکردنی ئەم ئامێرەوە دەڵێت: زۆر دەمێکە خەون بە دروستکردنی ئەم ئامێرەوە دەبینم و خۆشبەختانە توانیم بە هاوکاری هاوڕێو فێرخوازی ئازیزم مامۆستا دەشتی بیگەیەنینە قۆناغی کۆتایی.
وتیشی: ئەم ئامێرە ئامێرێکی کوردییە، وەک ڤایۆلین دەژەندرێت و بەکاردەهێنرێت و دەنگی جۆزە یاخود کەمانچەی لوڕی دەبێت و ناومان ناوە (ئاکۆن).
مامۆستا ئاکۆ ئاماژەی بەوەشکرد، کە کارێکی بۆ ئەم ئامێرە نوسیوەتەوەو لە ماوەی داهاتودا تۆماری دەکات و بڵاویشی دەکاتەوە.
مامۆستا ئاکۆ لە ئێستادا مامۆستای موزیکە لە فێرگەی ئۆرکێسترای لاوانی سلێمانی.
لە puk میدیاوە
75 جار بینراوە