سەرەکی » وەرزش » براوەکانی یەکەم گراند سلام

براوەکانی یەکەم گراند سلام

یەكەمین پاڵەوانێتیی مەزنی تێنسی سەرزەوی ساڵی 2021 كە یەكەمین گراند سلام و گراند سلامی ئوستورالیا بوو كۆتاییهات و پاڵەوانەكانی دەركەوتن.

لە یارییەكانی تاكی كچاندا ناوۆمی ئۆساكا-ژاپۆن نازناوی پاڵەوانی دەستەبەر كردو جامی پاڵەوانێتییەكەی بەرز كردەوە پاش ئەوەی لە یاریی كۆتاییدا بە دوو كۆمەڵەی بێ بەرامبەر 6-3، 6-4 لە جنیڤەر برایدی ئەمریكی بردەوە.

ئەمە بۆ ساڵی دووەمە لەسەر یەك ئۆساكا دەبێتە پاڵەوانی ئەم گراند سلامە، ساڵی پاریش بە هەمان شێوە جامی ئەم گراند سلامەی بەرز كردەوە.

جگە لەوەش ئەمە چوارەم نازناوی پاڵەوانی گراند سلامە ئەم كچە ژاپۆنییە بەدەستی دەهێنێت، پێشتریش هەردوو نازناوی گراند سلامی ئەمریكای كراوەی ساڵانی 2018 و 2020 یشی بردۆتەوە، بەمەش بوو بە خاوەنی ریكۆردێكی ناوازە ئەویش ئەوەیە پاش مۆنیكا سیلیش ئەمیش خاوەنی ئەو ریكۆردەیە كە تەنیا دوو یاریزانن توانیبێتیان بگەنە چوار یاریی كۆتایی گراند سلام و جامەكانی ئەو چوار گراند سلامەشیان بەرز كردبێتەوە و یاریی كۆتاییەكەیان نەدۆڕاندووە.

جوتی كچان
لە یاریی كۆتایی جووتی كچانیشدا ئالیس مارتینیزی بەلجیكی و ئارینا سابالینكای بیلۆ روسی جامی پاڵەوانیان بەرز كردەوە پاش ئەوەی لە یاریی كۆتاییدا لە باربۆرا كریچیكۆڤا و كاترینا سینیاكۆڤایان بردەوە كە دوو كچە یاریزانی چیكی بوون.

جوتی تێكەڵ
هەرچی یاریی جوتی تێكەڵیشە (كوڕان و كچان) كریچیكۆڤاو راجیڤ رام یاریی كۆتایی ئەم گراند سلامەیان بردەوەو جامی پاڵەوانیان بەرز كردەوە پاش ئەوەی لە یاریی كۆتاییدا لە سامانسا ستۆسۆر و ماسیۆ ئایبدینیان بردەوە.

سەبارەت بەیاریی كۆتایی كوڕانیش دەبێت دوێنێ یەكشەممە، ئەم یارییەش لەنێوان هەردوو یاریزان جۆكۆڤیچی سربی و میدڤیدیڤی روسیدا كرابێت.

 73 جار بینراوە