سەرەکی » زانست » ساڵی ئایندە فەیسبووك سەعاتی زیرەك دەخاتەڕووپەڕە 27

ساڵی ئایندە فەیسبووك سەعاتی زیرەك دەخاتەڕوو

كەشتیی نوح

كۆمپانیای فەیسبووك بە نیازە لە ساڵی ئایندەدا سەعاتی زیرەك بەرهەم بهێنێت كە چەندین تایبەتمەندیی تەندروستیی هەیە.

كۆمپانیای ناوبراو ئێستا سەرقاڵی گەشەپێدانی ئەو سەعاتە زیرەكەیە كە بەكارهێنەرانی دەتوانن بەهۆیەوە نامە بنێرن و چەندین تایبەتمەندییش لەخۆدەگرێت كە پەیوەندی بەتەندروستیی و لەش رێكییەوە هەیە، بەوەی لە رێگەی ئەو سەعاتەوە دەتوانن پەیوەندیی بە خزمەتگوزارییە تەندروستییەكان و كۆمپانیاكانی پەیوەست بە لەشڕێكیی بكەن.

پێگە تەكنەلۆژییەكانی ئەمریكا ئەوەیان ئاشكراكردووە، كۆمپانیای فەیسبووك بە نیازە لە ساڵی داهاتوودا هەنگاوێك بنێت و ئەو سەعاتە زیرەكە بخاتە بازاڕەوە و دەست بكات بە فرۆشتنی، بەمەش ركابەریی هەردوو كۆمپانیای ئەپڵ و هواوی بكات كە ئێستا بازاڕی فرۆشتنی سەعاتی زیرەكیان بۆ خۆیان قۆرغ كردووە.

پێویستە بوترێت: چەند ساڵێكە فەیسبووك چووەتە كەرتی بەرهەمهێنان و چەند بەرهەمێكیشی خستووەتە بازاڕەوە لەوانە ئامێری واقیعی گریمانەیی ( ئۆكیولس) و ئامێری قسەكردنی ڤیدیۆیی پۆرتاڵ.

سەرچاوە: علوم و التكنولوجیا

 308 جار بینراوە