سەرەکی » وتار » ئاراز رەمەزان

ئاراز رەمەزان

دوای (28) ساڵ لە راپەڕین….؟

رۆژی (5)ی ئاداری (2019)، (28)ەمین ساڵیادی راپەڕینە مێژووییەكەی (5ی ئاداری 1991) دەكەینەوە كە لە شاری رانیەی دەروازەی راپەڕینەوە كڵپەی سەندو هەموو كوردستانی باشووری بە شاری كەركوكیشەوە لە دەستی شەڕەنگێزترین‌و گەورەترین دیكتاتۆری مێژووی عیراق رزگار كرد. بۆیە پێویستە شرۆڤەی نزیكەی سێ دەیەی دەسەڵاتی كوردی لە دوای راپەڕین بە لۆژیكییانەو زانستییانە بكرێ. راپەڕین لە ناو كوردی باشووردا مێژوویەكی دوورو درێژی هەیە، لە ...

زیاتر »

پێداگریی یەكێتی و دانوستانە سیاسییەكان

دانوستان (Negotiation) لە سیاسەتدا جگە لەوەی بەهونەرێكی باشی سەركردایەتیكردن دادەنرێ، لەگەڵ ئەوەشدا شێوازەكانی رێككەوتن و دانوستانی سیاسی و كات و زەمەن گرنگی زۆریان هەیە، لەسەر ئاستی ناوخۆیی لەناو پارتە سیاسییەكان و لەسەر ئاستی دەرەوە لەنێوان پارتە سیاسییەكان و حكومەتەكاندا، هەندێجار دانوستانەكان دەبنە بنەمای پەیوەندیی دۆستانە و زۆرجاریش دەبنە بارگرانیی سیاسی و داهاتووی پارتی سیاسی و حكومەتەكە دەخاتە مەترسییەوە. سیاسییەكان، رۆڵی ...

زیاتر »

كورد و دیپلۆماسییەتی ئابووری

بەچەند دەیەیەك لەدوای جەنگی سارد-ەوە، كاریگەرییەكانی ئابووری جیهانیی زیاتر لەسەر پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان‌و دیپلۆماسییەتی نێودەوڵەتی دەركەوتن‌و تەنانەت دیپلۆماسییەتی ئابووری بوو بە فاكتەرێكی كاریگەری پێكهاتەی پەیوەندی‌و دیپلۆماسییەتی نێودەوڵەتی بۆ زۆربەی وڵاتان، لەئێستادا هیچ فاكتەرێك بەبارستایی دیپلۆماسییەتی ئابووری كاریگەریی لەسەر پڕۆسێسە سیاسییەكان نییە، تازەترین كەیسەكانی وەكو برێكزت‌و ریفراندۆمی كەتەلۆنیاو سكۆتلەندو باشووری كوردستان، نموونەی زیندووی ئەم دەیەی ئێستان. سێكتەری ئابووری لەزۆربەی ئەو وڵاتانەی خاوەن ...

زیاتر »

هەر لە چاوەڕوانی كابینەی (نۆ) دا

نزیك دەبینەوە لەچوارەمین مانگی دوای هەڵبژاردنی (30)ی ئەیلولی (2018) و چوار مانگی بێ سەرۆكی حكومەت و سەرۆكی پەرلەمان و ستافی تازەی كابینەی نۆی حكومەت، هاووڵاتی لە كوردستان دوای چەندین قەیرانی سیاسیی و ئابوریی و سەربازی، بە ئومێدبوون بۆ پێكهێنانی ئەم حكومەتە بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەكان و ئاساییكردنەوەی پەیوەندییە سیاسیی و ئابورییەكانی هەرێمی كوردستان و بەغدا. لێدوان و مامەڵە نادیپلۆماتیی و كادرە ...

زیاتر »

جیهانگیریی و كاریگەرییەكانی

لە ئێستادا لەسەردەمی جیهانگیریدا دەژین، جیهانگیری بەجۆرێك كارلێكی لەگەڵ كۆمەڵی مرۆڤایەتی كردووە، كاریگەرییەكەی لەسەر هەموو لایەنێكی ژیانی مرۆڤ دروست بووە، بۆیە پێناسەكردنی جیهانگیری چەندین رەهەندی جیاوازی هەیە و تێڕوانینی زۆریش هەن بۆ ناساندنی جیهانگیری، هەروەكو یونیسكۆ پێناسەی كردووە، بە پڕۆسەیەكی فرە رەهەندو كاراكتەرەكانی وەكو بنەما ئابورییە جیهانییەكان، كاریگەری لەسەر كوالێتی كاڵای بازرگانی دورست دەكات، هەروەها كاراكتەری داهێنانە تەكنۆلۆژییەكان و گۆڕانكاریی ...

زیاتر »

كۆتایی ئەمریكا لە خۆرهەڵات

لە دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ لەڤیدیۆ تیوتێكداو لە 19ی دیسێمبەری ئەمساڵدا، راگەیاند كە لەبەرامبەر دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) لەجەنگدا سەركەوتنیان بەدەستهێناوەو تەواوی سەربازانی ئەمریكا لەسوریاوە دەگەڕێنێتەوە وڵاتەكەی، دواتر پێنتاگۆن و بەرپرسە سەربازییەكانی ئەمریكا دووپاتی ئیمزاكردنی كشانەوەی تەواوی هێزەكانی ئەمریكایان لە سوریا دووپاتكردەوە. لە دوای ئەم هەنگاوەی ترەمپ و پنتاگۆن، كە لە ساڵی (2015)ەوە بەشێك لەسوپای ئەمریكا لەسوریا دژی داعش لەپاڵ هاوپەیمانە ...

زیاتر »

یەكێتیی و بەشداری حكومەتی نوێ

ماوەی زیاتر لە (75) رۆژ بەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا تێپەڕدەبێت و تائێستا پارتە سیاسییەكان نەیانتوانیوە كابینەی نوێی حكومەت و هەڵبژێرن و سەرۆكی پەرلەمان دیاری بكەن، ئەوەش بۆشاییەكی گەورەی بۆ هەرێمی كوردستان دروستكردووەو ململانێی پارتە سیاسیی و كەسێتییە سیاسییەكانیش زۆرتر بۆتەوە. هەرچەندە پارتی دیموكراتی كوردستان زۆرینەی كورسییەكانی پەرلەمانی كوردستانی بەدەستهێناوەو پڕۆپاگەندەی میدیاكانیشی ژینگەیەكی سیاسیی نالەباری بۆ داهاتووی تەوافوقی ئەو حزبە لەناو ...

زیاتر »

پەیوەندییەكانی ئەوروپا و ئەمریكا بەرەو كوێ؟

لەبەرئەنجامی تێكچوونی پەیوەندییەكانی ئەوروپا و ئەمریكا، و بەتایبەت فەڕەنساو ئەمریكا، هەروەها جەختكردنەوەی ماكڕۆن لەدروستكردنی سوپای ئەوروپا بۆ پاراستنی ئاسایشی ئەوروپا دژی وڵاتانی زلهێزی وەكو ئەمریكاو روسیاو چین و ھـتد، وایكرد پەیوەندییە ستراتیژییەكانی ئەو وڵاتانە بەرەو دۆخێكی نائارام بڕوات و لەدوا سەرهەڵدانی خۆپیشاندانەكانی هێلەك زەردەكانی فەڕەنساش كە توندوتیژی زۆری لێكەوتۆتەوە ترەمپ تویت و لێدوانی توندو دژ بە سیاسەت و ستراتیژیەتی فەڕەنساو ...

زیاتر »

حكومەتی داهاتوو: حوكمڕانی باش!

بەگەڕانەوە بۆ مێژووی كابینە جیاوازەكانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی (1992)ەوە كە لەلایەن ئەنجوومەنی نیشتیمانی کوردستان دامەزرا، کە یەکەمین پەرلەمانی هەڵبژێردراو بووە بەشێوەیەکی دیموکراتی لە کوردستان و عیراق لە دوای دامەزراندنی ناوچەی دژەفڕین بۆ پاراستنی هەرێمی کوردستان لە توندوتیژیەکانی ڕژێمی پێشووی بەعسی عیراق لە ساڵی (1991)ەوە، بەڵام دوای چەندین كابینە و هەڵبژاردن و گەشەپێدان و ئاوەدانكردنەوەی كوردستان، سەرەڕای پڕۆژەو كارەكانی ...

زیاتر »

جۆرەكانی گەندەڵی و لێكەوتەكانی

بۆ دەستنیشانكردن و جیاكردنەوەی جۆرەكانی گەندەڵی لەهەر كۆمەڵ و وڵات و سیستەمێكدا، میتۆد و رێگەی جیاواز هەن بۆ خستنەڕووی رەهەندەكانی گەندەڵیی و دواتریش دیاریكردنی جۆرەكانی گەندەڵی بەشێوەیەكی گشتیی. لەم وتارەدا بەگشتیی ئاماژە بەجۆرەكانی گەندەڵیی و گەندەڵی لەهەرێمی كوردستان دەدەین، كە لەئێستادا بەربەست و كێشەی گەورەی بۆ حوكمڕانی باش بۆ خودی پارتە سیاسییەكانیش دروست كردووە. بۆ زیاتر روونكردنەوەی جۆرەكانی گەندەڵی، سەرەتا ...

زیاتر »