هەواڵ – پەڕە 96 – knwe.org
سەرەکی » هەواڵ (پەڕە 96)

هەواڵ

بۆ ئه‌م قۆناغه‌ خاوه‌ن یه‌كگوتاری هاوبه‌شی نیشتمانی بین

جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتیی یه‌كێتی‌و ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتووی ئیسلامی، جه‌خت له‌بره‌ودان به‌گفتوگۆی نێوان لایه‌نه‌كان‌و هه‌وڵدان بۆ یه‌كگوتاریی كورد، ده‌كه‌نه‌وه‌. ئه‌م وتانه‌ی هه‌ردوولا، دوێنێ له‌سلێمانی، له‌میانی پێشوازیی كردنی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی له‌ سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین و وه‌فدێكی یاوه‌ری هات‌و له‌دیدارێكدا هه‌ردوولا به‌وردی‌و جددی گفتوگۆیان كرد له‌باره‌ی ره‌وشی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان‌و قۆناغی دوای له‌شكركێشییه‌كانی حه‌شدی شه‌عبـی‌و سوپای عیراق بۆ سه‌ر ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ...

زیاتر »

هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان به‌رده‌وام‌ و جدی بێت

بۆ گه‌یاندنی په‌یامی هاوخه‌مییان، ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، سه‌ردانی ماڵی سه‌رۆك مام جه‌لال-ی كرد‌و له‌دیدارێكیشدا له‌گه‌ڵ هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د؛ پێویستیی به‌رده‌وامی هه‌وڵه‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان به‌دیالۆگ‌و پاراستنی یه‌كڕیزیی نیشتمانی دووپاتكرده‌وه‌. دوێنێ له‌سلێمانی، هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د هاوسه‌ری سه‌رۆك مام جه‌لال‌و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی (ی.ن.ك)، پێشوازییكرد له‌ سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان‌و وه‌فدێكی یاوه‌ری كه‌پێكهاتبوون له‌ د.عومه‌ر محه‌مه‌د به‌رپرسی ...

زیاتر »

كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوورو یاساكان، چاره‌سه‌ربكه‌ن

دوێنێ له‌هه‌ولێر، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی‌و لێپرسراوی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌كانی (ی.ن.ك) پێشوازییكرد له‌ خاتوو كلاریس پاسزتۆری سه‌رۆكی نووسینگه‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له‌هه‌رێمی كوردستان‌و له‌دیدارێكدا دوایین پێشهات‌و گۆڕانكارییه‌كانی گۆڕه‌پانی سیاسیی عیراق‌و هه‌رێم‌و ناوچه‌كه‌‌و رووداوه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردوو و كاردانه‌وه‌كانی دوای ریفراندۆمیان تاوتوێكرد. لای خۆیه‌وه‌، كلاریس پاسزتۆری؛ نیگه‌رانیی یه‌كێتیی ئه‌وروپای له‌بارودۆخ‌و رووداوه‌كانی ناوچه‌كه‌ خسته‌ڕوو و ته‌ئكیدیكرده‌وه‌ كه‌ به‌وردی‌و گرنگییه‌وه‌ چاودێریی بارودۆخه‌كه‌ ...

زیاتر »

ترەمپ باسی پێشڕەویی شەڕڤانان دەكات

سەرۆكی ئەمریكا بە شانازییەوە باسی كۆنترۆڵكردنەوەی شاری رەققە دەكات لە لایەن شەڕڤانانی هێزەكانی سوریای دیموكراتییەوە. رۆژی هەینی 20-10 هێزەكانی سوریای دیموكراتی (هەسەدە) كۆنترۆڵكردنەوەی تەواوەتی شاری رەققەی پایتەختی داعشی لە سوریا راگەیاند، بەو بۆنەیەشەوە، دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكا پەیامێكی بڵاوكردەوە. ترەمپ دەڵێت، هێزەكانی سوریا دیموكراتی و هاوپەیمانەكانمان كە لە سوریا شەڕی داعش دەكەن، بە سەركەوتوویی شاری رەققەیان رزگار كرد كە داعش ...

زیاتر »

سه‌رۆك كۆمار: عیراق پێویستی به‌ هاوكاریی زیاتره‌

د.فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆمار، دوێنێ له‌به‌غدا، له‌میانی پێشوازی له‌ سه‌عید ئه‌وحه‌دیی راوێژكاری پێشكه‌وتووی جێگری سه‌رۆك كۆمار ئیسحاق جه‌هانگیریی‌و وه‌فدی هاوڕێی، ئاماژه‌یكرد بۆ قووڵیی په‌یوه‌ندیی مێژوویی نێوان تاران‌و به‌غداو بایه‌خدانی عیراقیشی دووپاتكرده‌وه‌ بۆ گه‌شه‌پێدانیان له‌ته‌واوی بواره‌كاندا به‌وجۆره‌ی خزمه‌ت به‌به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو گه‌لی دراوسێ ده‌كات. له‌دیداره‌كه‌دا، كه‌ ئیره‌ج مه‌سجیدی باڵیۆزی ئێران له‌به‌غدا ئاماده‌یبوو، سه‌رۆك مه‌عسوم؛ پێویستیی هه‌ماهه‌نگیی نێوان هه‌ردو وڵاتی خسته‌ڕوو له‌دانانی نرخی ...

زیاتر »

خۆڕێكخستنه‌وه‌و خۆسازدان بۆ ئه‌ركه‌كانی ئێستاو ئاینده‌

دوێنێ له‌سلێمانی، كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتیی (ی.ن.ك) پێشوازییكرد له‌ مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان‌و وه‌فدێكی ئه‌نجومه‌نی سیاسیی كۆمه‌ڵ. له‌دانیشتنێكی دۆستانه‌دا باسی هه‌لومه‌رجی سیاسیی كوردستان كرا به‌تایبه‌ت پاش له‌شكركێشییه‌كانی حه‌شدی شه‌عبـی‌و سوپای عیراق بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان‌و ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، پاش گفتوگۆیه‌كی تێروته‌سه‌ل هه‌ردوولا به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌و كاره‌یان كرد كه‌ بووه‌هۆی شه‌هیدو برینداربوونی پۆلێك ...

زیاتر »

پێویسته‌ كێشه‌كانی نێوان عیراق‌و هه‌رێم چاره‌سه‌ربكرێن

بۆ گه‌یاندنی په‌یامی هاوخه‌مییان، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان، سه‌ردانی ماڵی سه‌رۆك مام جه‌لال؛ ده‌كات و ده‌ڵێت: «ماڵئاوایی سه‌رۆك مام جه‌لال؛ خه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌ بوو له‌هه‌مووان كه‌وت»و له‌گه‌ڵ هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د-یش جه‌خت له‌چاره‌سه‌ری كێشه‌كان له‌ڕێگه‌ی دیالۆگ ده‌كه‌نه‌وه‌ به‌وجۆره‌ی ئاشتی‌و ئۆقره‌یی سیاسی‌و ئه‌منی، بێته‌كایه‌وه‌. دوێنێ له‌سلێمانی، هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د هاوسه‌ری سه‌رۆك مام جه‌لال و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی (ی.ن.ك)، پێشوازییكرد له‌ عه‌لی باپیر ئه‌میری ...

زیاتر »

ئه‌گه‌ر ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ قبوڵ بكرایه‌ ئه‌م هه‌موو كاره‌سات‌ و نه‌هامه‌تییه‌مان به‌سه‌رنه‌ده‌هات

روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ به‌شێك له‌ ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تییه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئیمزای پڕۆژه‌ی راگرتنی هێرشی عیراق بۆ سه‌ر كه‌ركوك‌و ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا هه‌ندێك له‌ ده‌زگا میدیاییه‌كان به‌مه‌به‌ست هه‌واڵێكیان بڵاوكردۆته‌وه‌ كه‌ گوایه‌ 38 سه‌ركردایه‌تی (ی.ن.ك) ره‌زامه‌ندبووبێتن له‌سه‌ر راده‌ستكردنی شاری كه‌ركوك‌و ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان به‌ هێزه‌ عیراقییه‌كان. به‌م روونكردنه‌وه‌یه‌ ده‌مانه‌وێت بۆ رای گشتی گه‌له‌كه‌مان ئه‌م راستییه‌ی خواره‌وه‌ بخه‌ینه‌ڕوو: له‌دوای زیادبوونی هه‌ڕه‌شه‌كانی عیراق بۆ هێرش ...

زیاتر »

وته‌بێژی حكومه‌ت یان قه‌وانچی پارتی؟

شارپرێس: وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت «ئێران فشاری خستووه‌ته‌ سه‌ر به‌شێك له‌ سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی بۆ پڕۆژه‌ی ڕاده‌ستكردنی كه‌ركوك». ئه‌مه‌ هه‌ر ئه‌و قسانه‌یه‌ كه‌ هه‌ردوو كه‌ناڵه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه‌ی پارتی ده‌یكه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌وان ئامانجیان درۆی شاخداره‌ و به‌هۆی درۆوه‌ درێژه‌ به‌ ژیانی خۆیان ده‌ده‌ن، ئه‌ی وته‌بێژی حكومه‌ت بۆچی قه‌وانه‌كه‌ی ئه‌وان لێده‌د‌اته‌وه‌؟ ئه‌مه‌ ته‌نیا یه‌ك شرۆڤه‌ی هه‌یه‌ و زیاتر هه‌ڵناگرێ، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ سه‌فین دزه‌یی ...

زیاتر »

بژارده‌ی گفتوگۆ

*سه‌رۆك كۆمار: وه‌ستاندنی هه‌ڕه‌شه‌ سه‌ربازییه‌كان و پاراستنی ژیانی مه‌ده‌نییه‌كان *ئه‌مریكا: ئه‌و ناوچانه‌ به‌ ناوچه‌ی كێشه‌له‌سه‌ر ده‌مێننه‌وه‌ *فه‌ره‌نسا: رێز له‌ مافه‌كانی كورد بگیرێت *ئه‌ڵمانیا: رێگه‌چاره‌ی ئاشتی * UN: گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان *حكومه‌تی هه‌رێم: ئاماده‌ی گفتوگۆین له‌گه‌ڵ به‌غدا كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كۆكه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌غداو هه‌رێمی كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان «بژارده‌ی گفتوگۆ» هه‌ڵبژێرن. سه‌رۆك كۆمار: دیالۆگ و پابه‌ندبوونی ته‌واو به‌ ده‌ستووره‌وه‌ د.فوئاد ...

زیاتر »