وتار – پەڕە 11 – knwe.org
سەرەکی » وتار (پەڕە 11)

وتار

ته‌عریب له‌ سێبه‌ری ده‌ستووردا، بۆ؟

(6) ته‌عریب له‌ سه‌ره‌تاكانیه‌وه‌ له‌ په‌نا و سێبه‌ری ده‌ستووردا ته‌عریبكردنی ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌ عه‌ره‌بی نین به‌ فۆرمێكی نوێ به‌رده‌وامه‌. مێژووی ته‌عریبكردنی كوردستان كۆنه‌ و ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌رده‌می (سوڵتان عه‌بدولحه‌مید)ی عوسمانییه‌كان. كتێبی‌ (الاعتراف الجاسوس الانجلیزی) كه‌ ساڵی 1998 له‌ ئه‌سته‌نبوڵ چاپكراوه‌، لەباره‌ی لایه‌نی ئه‌تنیكی دانیشتووانی دوو سه‌د ساڵ له‌مه‌وبه‌ری ئه‌م ناوچه‌یه‌ ده‌ڵێت: «ویلایه‌تی موسڵ سه‌رجه‌می دانیشتووانه‌كه‌ی کوردن». كه‌ ئه‌وكاته‌ ناوه‌ندی والیه‌ت ...

زیاتر »

روسیا و ئیسرائیل لە هێڵی پەیوەندی…

روسیا و ئیسرائیل لە هێڵی پەیوەندی گەرمەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوە هەر لەوكاتەی لە مانگی ئەیلولی 2015 ەوە ڕوسیا هاتە ناو كێشە و ململانێكانی سوریاوە هەماهەنگی و پەیوەندی یەكی گەرمی لەگەڵ دەوڵەتی ئیسرائیل دەستپێكرد بەو ئومێدەی خۆیان لە بەریەككەوتن بپارێزن لە ئاسمان و خاكی سوریادا بە شێوەیەك گەلێك كۆبوونەوەو دیداری دووقۆڵیان ڕێكخستبوو تەنانەت بنیامین نەتەنیاهو سەرۆك وەزیرانی ئیسرئیل تا ماوەیەك پێش ئێستا ...

زیاتر »

ببوورە

× سێ‌ روبعی زبڵی ئەم وڵاتە خواردنی زیادەیە.. ببوورە ئەفریقا. × میلـلەتێكین تا ئێستاش بڕوامان بە ناوك گرتنەوە هەیە.. ببوورە دكتۆر گیان. × دەمی ئەو سەرۆك لیستە زۆر زۆر زۆر زۆر پیسە.. ببوورە كۆم. × كەم شیعری ئەم سەردەمە لە زاكیرەدا ئەمێنێتەوە.. ببوورە نالی. × هەزار جاریش دەستمان بچزێ‌ بە ئاگرەكەدا عیبرەت وەرناگرین.. ببوورە حەمدی. × كەم دكتۆر هەیە پێنج ...

زیاتر »

جەلالی نەتەوە و شکۆی وڵات

یادی مامی نه‌ته‌وه‌ و نیشتمان مامی بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی و رابه‌ری شۆڕشه‌ نوێیه‌كه‌مان، ساڵێكه‌ بێ تۆین و ساڵێكه‌ دیاره‌ كوردستان چۆنه‌؟، عیراق چی لێهاتووه‌ و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وایه‌ كه‌ كێشه‌كانی دوایی نایه‌؟. دیمه‌نی ریزبه‌ستنی سه‌ركرده‌ به‌رپرسه‌كانی جیهان له‌م ئاستانه‌ی سه‌ده‌ دژواره‌دا بیری وێنه‌ی ئومێدبه‌خشی تۆ ده‌كه‌ن. وێنه‌ی رابه‌رێك نیوه‌ی سه‌ده‌ی بیستی به‌خۆیه‌وه‌ مژول كرد و ئاسۆی كوردستانیش بوو له‌ سه‌ده‌ی بیست ...

زیاتر »

لیسته‌كان‌و وه‌همی‌ ئازادی‌ تاك

عه‌مار ئه‌لمه‌ئمون و: كورده‌وان محه‌مه‌د سه‌عید میشێل فۆكۆ-ی‌ فه‌یله‌سوفی‌ فه‌ره‌نسی‌ له‌ پێشه‌كی‌ كتێبه‌كه‌یدا (وشه‌كان‌و شته‌كان 1966) باس له‌ سه‌رسامبوونی‌ خۆی‌ ده‌كات به‌ لیستی‌ ئه‌و هه‌موو بوونه‌وه‌ره‌ خه‌یاڵییه‌ی‌ خۆرخی‌ لویس بۆرخیس له‌ لیستێكدا ریزی‌ كردوون، باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ مرۆڤ سه‌ری‌ سوڕ ده‌مێنێت چۆن ئه‌و هه‌مووه‌ی‌ به‌ وردی‌ ریز كردووه‌‌و جێی‌ كردوونه‌ته‌وه‌. هه‌مان ئه‌و سه‌رسوڕمانه‌ لای‌ ئه‌مبێرتۆ ئیكۆ-ی‌ نووسه‌ری‌ ئیتالیش ده‌بینین، ...

زیاتر »

گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ئاوایی

40 كاره‌با هاتووه‌و گه‌یشتووه‌ به‌ عه‌زیزقادر، ده‌نگ وباس بڵاوبیه‌تۆ ئێژن ئه‌مری قه‌ڵاچه‌رمه‌ڵه‌و پیره‌مه‌ونی و قه‌واڵیش هه‌یه‌، به‌س واسیته‌یه‌كی قه‌وی گه‌ره‌كه‌. چه‌ندجارێك هیدایه‌تی كوێخا برایم و باوكم چوینه‌ كه‌لارو محاوله‌یان كرد، به‌ڵام نه‌یانتوانی قه‌ناعه‌ت وه‌ كار وه‌ده‌ستان و حكومه‌تی میری بكه‌ن كاره‌باكه‌ ڕاكێشن بۆ ئه‌ی سێ ئاواییه‌، خه‌وه‌ریش بڵاو بیۆ كه‌ واسیته‌ی بنه‌كه‌ی خه‌په‌كوێر قه‌وی تره‌و كاره‌باكه‌ بۆ ئه‌وان ئه‌چێ. ئێ ...

زیاتر »

قه‌ڵه‌می دار

سه‌ربه‌ست عبدالرحمن دیمه‌نی یه‌كه‌م : • شوێن شاره‌، به‌یانیه‌كی به‌هاره‌ خۆر له‌ چیاكه‌وه‌ هه‌ڵدێ ، هه‌ندێك له‌ گه‌ڕه‌كه‌كان خۆریان به‌ركه‌وتوه‌و هه‌ندێك هێشتا له‌ سێبه‌ری چیاكه‌دان. • با دره‌خته‌كان ده‌جوڵێنێ . •با هه‌ندێك كاغه‌ز و قتوی به‌تاڵ تلۆر ده‌كاته‌وه‌. • خانویه‌كی دووقات، هه‌یوانێكی بچووك له‌سه‌ره‌وه‌ ، پلیكانه‌كانی به‌ قه‌د دیواره‌كه‌وه‌ن ده‌رگایه‌كی ئاسنی داخراو • ده‌رگای سه‌ر هه‌یوانه‌كه‌ ده‌كرێته‌وه‌ ، (كیژێ ) ...

زیاتر »

هونه‌رمه‌ند و پێشمه‌رگه‌ حه‌مه‌ جه‌زا

عەبدولواحید ئیدریس له‌به‌رز ڕاگرتنی هه‌شته‌مین ساڵیادی حه‌مه‌ جه‌زای نه‌مر, به‌ پێویستم زانی گه‌وره‌یی حه‌مه‌ جه‌زا له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌و شیعرانه‌ی كردوونی به‌ گۆرانی و مه‌قام و سروود بخه‌مه‌ ڕوو, ڕاسته‌ ئه‌و شیعرانه‌ شاعیری ناسراو و گه‌وره‌ و خاوه‌ن ئه‌زموون دایناون , به‌ڵام ئه‌وه‌ حه‌مه‌ جه‌زایه‌ له‌ دوو توێی دیوان و گۆڤار و ڕۆژنامه‌كان ده‌ریهێناون و به‌ چریكه‌ی و ئاوازی به‌سۆزی باڵی ...

زیاتر »

كاكه‌ دكتۆر .. هه‌زار حه‌یف!

له‌ سه‌ردانێكما بۆ ئه‌ڵمانیا بۆ چاره‌سه‌ری‌ نه‌خۆشی‌ ڕۆژێك به‌ڕێز مه‌تین ئه‌نجیسۆ لێپرسراوی‌ ئه‌نیستیتۆی‌ كوردیی‌ له‌ (بۆن) بانگهێشتی‌ كردبووم بۆ نیوه‌ڕۆ خوانێك، له‌میانه‌ی‌ قسه‌كردنمانا زانیم دكتۆر كه‌مال مه‌زهه‌ر كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ نه‌خۆشه‌، ئێستا له‌م شاره‌دا چاره‌سه‌ر ده‌كرێ‌، به‌په‌له‌ ته‌له‌فۆنم بۆ خاتوو شه‌هلای‌ هاوسه‌ری‌ د.كه‌مال كرد ته‌له‌فونیانم ده‌زانی‌ چونكه‌ له‌وه‌و پێش زوو زوو به‌ ته‌له‌فۆن هه‌واڵپرسی‌ كاكه‌ كه‌مال بووم. ئاگادارم كرد كه‌ له‌شاری‌ ...

زیاتر »

حەمامی‌ جاران

وەختی‌ خۆی لەهەمو هەولێردا چار پێنج حەمام هەبو ، ئەویش زیاتر لۆ پیاوان بو ،رۆژانە دوو سەعاتەکیش لۆ ژنان بو، منداریش عادەتەن هەر لەمارێ حەمامیان لۆ دەکرد، ئەوجا منداری‌ گچکە لەناو تەشتەکی گەورە لەحەوشە سەریان دەشوشت وهەر کاتەکی‌ دەخرایە ناو تەشتەوە قییژەی‌ دەگەیشتە عاسمان حەمو جیرانەکان دەیانزانی مندارەک لەناو تەشتیەو سابوون چویتە ناو چاوییەوە !. مندار هەندەک هەراشتر بایە حەمامیان ...

زیاتر »