دۆسێ – پەڕە 2 – knwe.org
سەرەکی » دۆسێ (پەڕە 2)

دۆسێ

لێكدانه‌وه‌ی‌ جووله‌كایه‌تی‌ بۆ مێژوو

2-2 توێژینه‌وه‌ی: هه‌رژین عبدولعه‌زیز عومه‌ر مێژوو له‌نێوان خودا‌و مرۆڤ دا باسی‌ یه‌كه‌م ـ خوداو مێژوو: دروستبوونی‌ یه‌كه‌م مرۆڤ له‌سه‌ر ڕووی‌ زه‌وی‌ ئاده‌م‌و حه‌وا بووه‌، كه‌به‌پێی‌ هه‌ر سێ‌ ئایینه‌ ئاسمانییه‌كه‌ (جوو، مه‌سیح، ئیسلام) خودای‌ تاك‌و ته‌رایان ناسیوه‌، به‌ڵام به‌درێژایی‌ چه‌ندین سه‌ده‌ مرۆڤ دیارده‌ی‌ سروشتی‌‌و بت‌و ئاگریان په‌رستوه‌، له‌گه‌ڵ به‌ره‌وپێشچوونی‌ سه‌رده‌م ئایینه‌ سه‌ر زه‌مینییه‌كان ده‌ركه‌وتن، هه‌رچه‌نده‌ به‌درێژایی‌ مێژوو چه‌ندین پێغه‌مبه‌ر‌و په‌یامپه‌ر ده‌ركه‌وتن ...

زیاتر »

یەمەن: چیرۆكی جەنگێكی درێژخایەن

هەندێك خەڵك دەڵێن، ئێمە پەلەمانە، ئەمە قسەی مارتن گرێفت نێردەی نێونەتەوەیی تایبەتە بۆ یەمەن كە دەڵێت:»من دان بە گومانی خۆمدا دەنێم لە تۆمەتەدا». بە گوتەی گرێفت:»گەلی یەمەنی زۆری چەشت و كاتی خۆی هاتووە». دوو هەفتە لەمەوبەر بەهۆی بۆردومانێكەوە 44 خوێندكاری منداڵ كوژران، ئەمەش بووە مایەی شۆك لەو وڵاتەدا كە بۆ چەند ساڵێك دەچێت بەدەست ململانێكانەوە دەناڵێنێت. ئەو بۆردومانە سەرلەنوێ‌ سەرنجەكانی ...

زیاتر »

ئەمریكا بەرگری لە هاوپەیمانی عەرەبی دەكات

ئیدارەی ئەمریكا، بەرگری لە هاوپەیمانمی عەرەبی دەكات لە یەمەن و دەڵێت، ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانی لەو وڵاتە بە بەئاگاییەوە ئەنجام دەدات و خۆی بەدووردەگرێت لە بەئامانجگرتنی مەدەنییەكان. جیمس ماتیس وەزیری بەرگری ئەمریكا لەو بارەیەوە رایگەیاندووە»فڕۆكەوانە سعودی و ئیماراتییەكان كە لە ولایەتە یەكگرتووەكان مەشقییان پێكراوە، خۆیان بەدووردەگرن لە پێگە و دامەزراوە مەدەنییەكان، ئەمەش لەكاتێكدایە، نەتەوە یەكگرتووەكان رایدەگەیەنێت كە هەندێك لە بۆردومانەكانی هاوپەیمانی عەرەبی ...

زیاتر »

لە بۆردومانێكی هاوپەیمانی عەرەبی 22 منداڵی تری یەمەنی كوژران

رەوتەكان- بەشی هەواڵ بەرپرسێكی باڵای نەتەوە یەكگرتووەكان، ئیدانەی كوژرانی 22 منداڵ و چوار ژنی كرد كە لە هێرشێكی ئاسمانی هاوپەیمانی عەرەبی بە سەركردایەتی سعودیە لە یەمەن لە 23ی ئابی 2018 ئەنجامدرا. ئەو ژن و منداڵانە دەیانویست هەڵبێن لەو شەڕەی لە ناوچەی درەیهیمی باشووری بەندەری حودەیدە بەرپابوو، كاتێك هێرشێكی ئاسمانی ئۆتۆمبێلە نەفەرهەڵگرەكەی كردبوونە ئامانج. مارك لوۆك، یاریدەدەری سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان ...

زیاتر »

ژنە چالاكوانێك لە سعودیە لەسێدارەدەدرێت

داواكاریی گشتی لە سعودیە، داوا دەكات ئیسرا غەممام چنە چالاكوان و مافپەروەر لەسێدارە بدرێت، ئەمەش یەكەم جارە لە مێژووی شانشینی سعودیەدا، چالاكوانێكی «ئاشتیخواز»، رووبەڕووی توندترین سزا بكرێتەوە. چاوەڕوان دەكرێت لە 28ی مانگی تشرینی یەكەمی داهاتوو، بڕیاری كۆتایی لەو كەیسە بدرێت كە بە هەمان شێوە پەیوەندی بە چوار دەستگیركراوی ترەوە هەیە. داواكاریی گشتی سعودیە داوای كرد توندترین سزا رووبەڕووی ئیسرا غەممام ...

زیاتر »

لێكدانه‌وه‌ی‌ جووله‌كایه‌تی‌ بۆ مێژوو

1-2 توێژینه‌وه‌ی: هه‌رژین عبدولعه‌زیز عومه‌ر پێشه‌كی‌ بنچینه‌ی‌ فه‌لسه‌فه‌ی‌ مێژوو ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ حه‌زی‌ مرۆڤ ‌و گه‌ڕان به‌دوای‌ وه‌ڵامی‌ پرسیاره‌كانی‌ چۆن‌و بۆچی‌ ڕویدا؟ مرۆڤ ده‌یویست تۆماركردنی‌ مێژوو ته‌نها نوسینه‌وه‌یه‌ك نه‌بێت، به‌ڵكو هۆكارو پاڵنه‌ری‌ سه‌ره‌كی‌ ڕووداوه‌كان بزانێت، ئه‌مه‌ش له‌ئایینی‌ جووله‌كه‌ وه‌ ده‌ستیپێكرد‌و مێژووی‌ له‌گێڕانه‌وه‌ی‌ ئه‌فسانه‌یی‌و داستانئامێز ڕزگاركرد. باسكردن له‌جووله‌كه‌ وه‌ك ئایین یاخود وه‌ك گه‌ل، گرنگیی‌‌و بایه‌خی‌ تایبه‌تی‌ هه‌یه‌، مێژووی‌ ئایینی‌ جووله‌كه‌ بۆ ده‌وروبه‌ری‌ ...

زیاتر »

بیری‌ نه‌ته‌وه‌یی له‌ هۆنراوه‌كانی‌ (برایم ئه‌حمه‌د )دا

سامان سه‌لاح له‌تیف ئه‌م باسه‌ به‌شێكه‌ له‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی‌ ئه‌كادیمی‌،كه‌ له‌لایه‌ن (سامان سه‌لاح له‌تیف)، وه‌كو به‌شێك له‌ پێداویستییه‌كانی‌ وه‌رگرتنی‌ پله‌ی‌ به‌كالۆریۆس له‌ زمان و ئه‌ده‌بی‌ كوردییدا، له‌ به‌شی‌ كوردیی – كۆلێژی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ زانكۆی‌ كه‌ركوك، به‌ سه‌رپه‌رشتی‌ (پ.ی‌. ئازاد عه‌بدولواحد كه‌ریم) ئه‌نجام دراوه‌. كوردستانی‌ نوێ‌-ی‌ هه‌فته‌ی بەئه‌ڵقه‌ چه‌ند به‌شێكی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌. بەشی حەوتەم و کۆتایی برایم ئه‌حمه‌د شاره‌زاییه‌كی‌ قووڵی‌ له‌ مێژووی‌ نه‌ته‌وه‌كه‌یدا ...

زیاتر »

ناكۆكییەكانی نێوان ئەنقەرە و واشنتۆن

توركیا پێیوایه‌، هه‌ر هێرشێك له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ سوپای‌ سوریاوه‌ بكرێته‌ سه‌ر شاری‌ ئیدلیب، «كاره‌سات» رووده‌دات، ئه‌مه‌ش به‌ گوته‌ی‌ مه‌ولود چاویش ئۆغڵۆ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵاته‌كه‌ له‌ دوایین سه‌ردانیدا بۆ مۆسكۆ كه‌ تێیدا چاوی‌ به‌ فلادیمێر پۆتین سه‌رۆكی‌ روسیا كه‌وتبوو. به‌شی‌ هه‌ره‌زۆری‌ پارێزگاكه‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ خۆرئاوای‌ سوریاوه‌، له‌ژێر كۆنترۆڵی‌ هه‌یئه‌ی‌ ته‌حریری‌ شامدایه‌ (به‌ره‌ی‌ نوسره‌ی‌ پێشوو). «رێگه‌چاره‌ی‌ سه‌ربازی‌ كاره‌ساتی‌ به‌دواوه‌یه‌» رێگه‌چاره‌ی‌ سه‌ربازی‌ ده‌بێته‌ مایه‌ی‌ ...

زیاتر »

زیاتر له‌ 63000 سه‌ربازی‌ روسی‌ به‌شداریان له‌ جه‌نگی‌ سوریادا كرد

وه‌زاره‌تی‌ به‌رگری‌ روسیا، مه‌ودای‌ به‌شداریكردنی‌ له‌ جه‌نگی‌ سوریادا ئاشكرا ده‌كات. به‌پێی‌ ڤیدیۆیه‌ك كه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی‌ به‌رگری‌ روسیاوه‌ له‌ 25ی‌ ئابی‌ 2018 بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، زیاتر له‌ 63000 سه‌ربازی‌ روس «ئه‌زمونی‌ شه‌ڕییان بینیوه‌» له‌ سوریا له‌ مانگی‌ ئه‌یلولی‌ 2015وه‌. له‌و ماوه‌یه‌دا، هێزه‌ ئاسمانیه‌كانی‌ روسیا 39000 هێرشی‌ ئاسمانیان ئه‌نجامداوه‌، و 121466 «ئامانجی‌ تیرۆریستییان» خاپور كردووه‌، زیاتر له‌ 86000 توندڕه‌ویان كوشتووه‌، ئه‌مه‌ش به‌پێی‌ وه‌زاره‌تی‌ به‌رگری‌ ...

زیاتر »

سزاكان كاریگه‌ریی‌ له‌سه‌ر ئابوری‌ توركیا دروستده‌كه‌ن

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی‌ توركیا داوای‌ له‌ هاوڵاتیانی‌ ده‌كات، به‌رپه‌رچی‌ ئه‌و هێرشانه‌ بده‌نه‌وه‌ كه‌ ده‌كرێنه‌ سه‌ر ئابوری‌ توركیا، ئه‌وه‌ش وه‌ك ئاماژه‌كردنێك بۆ ئه‌و رێوشوێنه‌ توندانه‌ی‌ ولایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌دژی‌ ئه‌نقه‌ره‌ ده‌یانگرێته‌به‌ر به‌هۆی‌ ته‌نگژه‌كانی‌ تایبه‌ت به‌ قه‌شه‌ ئه‌ندرۆ برانسۆن كه‌ تائێستاش له‌ توركیا ده‌ستبه‌سه‌ره‌. ئه‌ردۆغان له‌ 25ی‌ ئابی‌ 2018، رایگه‌یاندبوو، پابه‌ندبوون و پێداگری‌ هه‌موان زامنكه‌ری‌ پێویسته‌ بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌و هێرشانه‌ی‌ ده‌كرێنه‌ سه‌ر ...

زیاتر »