وەرزش – پەڕە 20 – knwe.org
سەرەکی » وەرزش (پەڕە 20)

وەرزش

ماراسۆنی جه‌مسه‌ری باكوور له‌ پله‌ی گه‌رمی -33 به‌ڕێوه‌چوو

راكه‌رێكی یۆنانی به‌ناوی ئه‌رگیریۆس توانی ماراسۆنی جه‌مسه‌ری باكوور بباته‌وه‌ كه‌ به‌ یه‌كێك له‌ قورسترین ماراسۆنه‌كانی جیهان داده‌نرێت به‌جۆرێك كاتێك راكه‌ره‌كه‌ گه‌یشته‌ هێڵی كۆتایی ریشی یه‌ك پارچه‌ ببوو به‌ سه‌هۆڵ. زیاتر له‌ 60 راكه‌ر كه‌ نوێنه‌رایه‌تی 20 وڵاتیان ده‌كرد به‌شداری ماراسۆنه‌كه‌یان كرد كه‌ له‌ كامپی جه‌مسه‌ری باكوور به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ئه‌و كه‌مپه‌ش ته‌نها 49 كیلۆمه‌تر له‌ ترۆپكی زه‌وی دووره‌. ئه‌م راكه‌ره‌ ئازایانه‌ ...

زیاتر »

باچوای تا كۆتایی وه‌رز دوورده‌كه‌وێته‌وه‌

میچی باچوای هێرشبه‌ری یانه‌ی‌ بروسیا دۆرتمۆند به‌هۆی پێكان له‌ پاژنه‌ی‌ پێی دا تا كۆتایی وه‌رز له‌ یاریكردن دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌و مه‌ترسی ئه‌وه‌شی له‌سه‌ره‌ نه‌توانێت له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی‌ به‌لژیكا به‌شداری مۆندیال بكات. بروسیا دۆرتمۆند بڵاویكردۆته‌وه‌ باچوای له‌ یاری به‌رامبه‌ر به‌ یانه‌ی‌ شاڵكه‌ له‌ دێربی رۆر دووچاری پێكان بووه‌و به‌هۆیه‌وه‌ ناتوانێت به‌شداری هیچ یاریه‌كی تری یانه‌كه‌ی‌ له‌م وه‌رزه‌دا بكات. دۆرتمۆند ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ سه‌ره‌ڕای قورسی ...

زیاتر »

نۆیه‌ر به‌رامبه‌ر ریاڵ مه‌درید یاری ناكات

رۆژنامه‌كانی ئه‌ڵمانیا واده‌ی‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ مانوێل نۆیه‌ری گۆڵپارێزی یانه‌ی‌ بایرن مونشنیان ئاشكرا كرد و ئاماژه‌یان به‌وه‌دا ئه‌و گۆڵپارێزه‌ به‌شداری چه‌ند یارییه‌كی یانه‌كه‌ی‌ له‌ كۆتایی وه‌رز ده‌كات. رۆژنامه‌ی‌ بێڵد بڵاویكردۆته‌وه‌ نۆیه‌ر ئێستا رۆژانه‌ بۆ ماوه‌ی‌ سه‌عاتێك راهێنانی گۆڵپارێز ده‌كات و ده‌توانێت به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی شوت له‌ تۆپ بدات. رۆژنامه‌كه‌ دوپاتیشی كردۆته‌وه‌ نۆیه‌ر به‌ شێوه‌یه‌كی ئاسایی به‌شداری راهێنانی به‌ كۆمه‌ڵی یاریزانانی یانه‌كه‌ی‌ ده‌كات و ...

زیاتر »

122ه‌مین ماراسۆنی بۆستن به‌ڕێوه‌چوو

یوكی كاووشی ژاپۆنی پله‌ی یه‌كه‌می ماراسۆنی بۆستنی به‌ده‌ستهێنا كه‌ ماوه‌كه‌ی‌ 42 كیلۆمه‌تره‌، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی‌ توانی هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان پێچه‌وانه‌ بكاته‌وه‌و پێش جیفری كیرۆی پاڵه‌وانی جیهان و خاوه‌ن نازناوی وه‌رزی رابردوو بكه‌وێت. ماراسۆنی بۆستن یه‌كێكه‌ له‌ به‌ناوبانگترین ماراسۆنه‌كان كه‌ ئه‌مساڵ بۆ جاری 122ه‌مین به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام باران بارینی زۆر و نزمی پله‌ی گه‌رما ئاسته‌نگی زۆری بۆ به‌شداربووان دروست كرد. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش یوكی ...

زیاتر »

به‌ ته‌مه‌نترین یاریزانه‌ ده‌بێته‌ یاریزانی پیشه‌گه‌ر له‌ ئێن بی ئه‌ی‌

سه‌ره‌ڕای ده‌ستپێكردنی یارییه‌كانی قۆناغی پله‌ی ئۆفی ئێن بی ئه‌ی ئێستاش له‌ كه‌ناڵ و پێگه‌ وه‌رزشیه‌كانی ئه‌مریكا باس باسی ئه‌ندریه‌ ئینگرامی یاریزانی تیپی لۆس ئه‌نجلس لیكه‌رزه‌ كه‌ بووه‌ یه‌كه‌م یاریزانی ئه‌مریكی له‌ ته‌مه‌نی 32 ساڵی ببێته‌ یاریزانی پیشه‌گه‌ر له‌ خوله‌كه‌دا. ئه‌ندریه‌ ئینگرام ته‌واوی ژیانی خۆی له‌ خولی پله‌ دووی باسكه‌ی‌ ئه‌مریكا بردۆته‌ سه‌رو پێشبینی ئه‌وه‌شی ده‌كرد له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ به‌رده‌وام بێت، ...

زیاتر »

6 یاریزان ركابه‌ری له‌سه‌ر خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی پریمه‌رلیگ ده‌كه‌ن

یه‌كێتی تۆپی پێی ئینگلته‌را لیستی كورت كراوه‌ی‌ ئه‌و یاریزانانه‌ی‌ بڵاوكرده‌وه‌ ركابه‌ری له‌سه‌ر خه‌ڵاتی باشترین یاریزان ئه‌م وه‌رزه‌ی پریمه‌رلیگ ده‌كه‌ن كه‌ له‌ 6 یاریزان پێكهاتون. له‌و لیسته‌دا پشكی شێر به‌ر یاریزانی یانه‌ی‌ مانچسته‌ر سیتی كه‌وتووه‌ كه‌ نازناوی پاڵه‌وانی ئه‌م وه‌رزه‌ی‌ خوله‌كه‌ی به‌ده‌ستهێناوه‌ به‌جۆرێك 3 یاریزانی ئه‌و یانه‌یه‌ نێویان له‌ لیسته‌كه‌دا هه‌یه‌و وه‌كو پێشبینیش ده‌كرێت ركابه‌ری سه‌ره‌كی له‌نێوان كیڤن دی برۆین و ...

زیاتر »

ئیزابێل فێرت له‌ نووسینه‌وه‌ی‌ مێژوو به‌رده‌وامه‌

ئیزابێل فێرتی خاوه‌نی 6 میدالی زێڕی ئۆڵۆمپیاد پارێزگاری له‌ نازناوی پاڵه‌وانێتی جیهانی نمایشی هونه‌ری ئه‌سپسواری كرد، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی‌ به‌ نمایشه‌كه‌ی‌ سه‌رنجی هه‌مووانی راكێشا. ئه‌و ژنه‌ ئه‌سپ سواره‌ ئه‌ڵمانه‌ ته‌مه‌ن 48 ساڵیه‌ پێشتر بۆ یه‌كه‌م جار له‌ ئۆڵۆمپیادی 1992 میدالی زێڕی بردۆته‌وه‌و له‌ ساڵانی 1992 و 2007 و 2017 پاڵه‌وانێتی جیهانی نمایشی هونه‌ری ئه‌سپسواری بردۆته‌وه‌. ئیزابێل توانی 90 خاڵ كۆبكاته‌وه‌و ...

زیاتر »

دوای 5 مانگ دابڕان مێندی گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ یاریكردن

بینجامێن مێندی یاریزانی فه‌ره‌نسی یانه‌ی‌ مانچسته‌ر سیتی دوای 5 مانگ دابڕان به‌هۆی پێكانه‌وه‌ دواجار گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ یاریكردن و توانی بۆ ماوه‌ی‌ 45 ده‌قیقه‌ بۆ تیپی دووه‌می یانه‌كه‌ی‌ یاری بكات. مێندی له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م وه‌رزه‌ به‌رامبه‌ر بڕه‌ پاره‌یه‌كی زۆر په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی‌ مانچسته‌ر سیتیه‌وه‌ كرد، به‌ڵام له‌ مانگی 9 دووچاری پێكانێكی مه‌ترسیداربوو كه‌ به‌سته‌ری سه‌ره‌كی ئه‌ژنۆی پچڕا، به‌هۆی ئه‌مه‌شه‌وه‌ له‌و كاته‌وه‌ ...

زیاتر »

له‌په‌راوێزی دوو یاری داهاتووی چامپیۆنس لیگدا

پاش ته‌واو بوونی یارییه‌كانی قۆناغی 8 یانه‌ی چامیۆنس لیگ، هه‌رچوار یانه‌كه‌ی قۆناغی چوارگۆشه‌ی زێڕین و پێشكۆتایی چامپیۆنس ده‌ركه‌وتن. پاش نیوه‌ڕۆی رۆژی هه‌ینی رابردووش قورعه‌ بۆ یارییه‌كانی ئه‌م قۆناغه‌ش كراو له‌ ئه‌نجامدا: ریاڵ مه‌درید و بایرن مونشن یه‌كه‌م یاریی و لیڤه‌رپوڵ و رۆماش دووه‌م یارییه‌كه‌ی ئه‌م قۆناغه‌ ده‌كه‌ن. به‌پێی به‌رنامه‌ی دانراو بۆ یارییه‌كانیش هه‌ردوو یاریی چوون و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌م قۆناغه‌ش به‌مشێوه‌یه‌ی ...

زیاتر »

خوله‌ وه‌رزشییه‌كانی وڵاتانی كۆمۆنوێڵس

له‌رۆژی 4/4/2018-ه‌وه‌ له‌ ئوستورالیا یاریی و پێشبڕكێیه‌كانی خوله‌ وه‌رزشییه‌كانی وڵاتانی كۆمۆنوێڵس ده‌ستیپێكردو رۆژی 14/4 كۆتاییهات. له‌م خوله‌ وه‌رزشییه‌ گرنگه‌ی جیهاندا ئه‌و وڵاتانه‌ به‌شداریی ده‌كه‌ن كه‌ به‌ رابیته‌ی گه‌لانی به‌ریتانیا ناسراون و له‌ یه‌كگرتنی 52 وڵات پێكدێت كه‌ هه‌موویان وڵاتانی سه‌ربه‌خۆ و خاوه‌ن سیاده‌ن، به‌ڵام پێشتر ویلایاتی ئیمپراتۆرییه‌تی به‌ریتانیای جاران بوون. ئه‌م خوله‌ وه‌رزشییه‌ ته‌مه‌نی زیاتر له‌ 100 ساڵه‌، ساڵی 1891 ...

زیاتر »