كه‌شتی نوح – پەڕە 5 – knwe.org
سەرەکی » زانست » كه‌شتی نوح (پەڕە 5)

كه‌شتی نوح

90%ی خه‌ڵك هه‌وای پیس هه‌ڵده‌مژن

له‌ ڕاپۆرتێكی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیدا هاتووه‌، ساڵانه‌ به‌هۆی هه‌ڵمژینی هه‌وای پیسه‌وه‌ زیاتر له‌حه‌وت ملیۆن كه‌س له‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا گیان له‌ ده‌ست ده‌ده‌ن. رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیی (who) له‌ به‌یاننامه‌یه‌كیدا ده‌ڵێت» له‌ شه‌ش ساڵی ڕابردوودا ئاستی پیسبونی هه‌وای ئازاد به‌رز بووه‌ته‌وه‌ و جێگیریشه‌ و له‌هه‌ندێك وڵاتی ئه‌وروپا و ئه‌مریكاشدا ئه‌و پیسبوونه‌ زیاتر بووه‌» ئه‌و ڕێكخراوه‌ ڕوونیكردووه‌ته‌وه‌ « له‌ هه‌ر 10 كه‌سێك 9 ...

زیاتر »

ئه‌و نه‌ریتانه‌ی ته‌ندروستی باش مسۆگه‌ر ده‌كه‌ن

به‌هۆی هه‌ندێك نه‌ریته‌وه‌ دانیشتوانی 6 وڵاتی جیهان بوونه‌ته‌ كه‌سانی هه‌ره‌ ته‌ندروست. له‌و سۆنگه‌یه‌ی زۆربه‌ی دانیشتوانی جیهان بۆ شێوازێك ده‌گه‌ڕێن كه‌ ته‌ندروستییان باش بكات و زۆرتر بژین، هه‌ندێك له‌و نه‌ریتانه‌ وایانكردوه‌ دانیشتوانی 6 وڵاتی جیهان له‌ مرۆڤه‌ زۆر ته‌ندروسته‌كان بن ئه‌وانیش : *فینله‌ندا : نرخاندنی به‌خته‌وه‌ریی و بیركردنه‌وه‌ له‌ شته‌ له‌ پێشه‌كان بۆ ئه‌مساڵی 2018 له‌ كۆی 156 وڵاتی جیهان، فینله‌ندا ...

زیاتر »

با هه‌ندێك جار مناڵه‌كه‌ت پێی په‌تی بێت

« به‌پێی په‌تی مه‌ڕۆ» ئه‌مه‌ ده‌سته‌واژه‌یه‌كه‌ دایبابه‌كان زۆر دووباره‌ی ده‌كه‌نه‌وه‌ ئه‌ویش وه‌ك ترس‌و دڵسۆزییانه‌ بۆ مناڵه‌كانیان، به‌ڵام توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه‌. به‌پێی نوێترین توێژینه‌وه‌ی پزیشكانی وه‌رزشیی، ده‌ركه‌وتووه‌ ڕۆیشتن به‌ پێی په‌تی یارمه‌تیی گه‌شه‌ی خێرای مناڵ ده‌دات، ئه‌مه‌ چۆن؟ به‌پێی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ی كه‌ پزیشكانی وه‌رزشیی له‌ ئه‌ڵمانیا و باشوری ئه‌فریقیا ئه‌نجامیان داوه‌ و تێیدا(1015) مناڵیان وه‌ك نمونه‌ وه‌رگرتووه‌، ده‌ركه‌وتووه‌ مناڵانی ...

زیاتر »

كه‌شتی نوحی مۆدیرن ڕزگاركه‌ری ژیانه‌

تیمێكی 24 كه‌سیی له‌زانایانی نێوده‌وڵه‌تیی پلانێكیان به‌ ده‌سته‌وه‌یه‌ بۆ دروستكردنی (كه‌شتی نوح)ی مۆدیرن، ئه‌وه‌ش شۆرشێك ده‌بێت له‌ بواری تێگه‌یشتن له‌ په‌ره‌سه‌ندنی مرۆڤ. ئه‌و زانایانه‌ له‌ئێستاوه‌ تا (10) ساڵی داهاتوو سه‌رقاڵی كۆكردنه‌وه‌ و هه‌مباركردنی جفره‌ی بۆماوه‌یی (1.5) ملیۆن ڕووه‌ك و ئاژه‌ڵ و كه‌ڕووی ناسراو ده‌بن و ده‌توانن هه‌موو ئه‌و زانیارییانه‌ش به‌كار بهێنن كه‌ تا ئێستا به‌ ده‌ست هاتوون بۆ زانینی په‌ره‌سه‌ندنی ...

زیاتر »

خۆراكی ڕووه‌كیی به‌ ته‌نها گه‌شه‌ی مناڵ دوا ده‌خات

توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌ڵمانیی ئاشكرایكردوه‌، خۆراكیی ڕووه‌كیی به‌ ته‌نها و نه‌خواردنی جۆره‌كانی گۆشت و به‌رهه‌مه‌ ئاژه‌ڵییه‌كان زیانی گه‌وره‌ به‌ ته‌ندروستی مناڵ ده‌گه‌یه‌نێت. ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌لایه‌ن پسپۆڕانی خۆراكیی زانكۆی زانستی پراكتیكی بۆ چینی ناوه‌راست) له‌ئه‌ڵمانیا ئه‌نجام دراوه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ نه‌خواردنی به‌رهه‌مه‌ ئاژه‌ڵییه‌كان مناڵ له‌ هه‌ندێك مادده‌ی پێویست بۆ گه‌شه‌ی له‌شی بێبه‌ش ده‌كات. به‌پێی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ ناوه‌ڕاستی مانگی نیساندا بڵاو بووه‌وه‌ ...

زیاتر »

له‌ ناوچه‌ی‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاستدا هۆكارێك بۆ ئاشتی‌ دوو هۆكار بۆ جه‌نگ

نه‌وزادی‌ موهه‌ندیس به‌شی دووەم •سه‌رچاوه‌كانی‌ ئاو له‌ ناوچه‌ی‌ وڵاتانی‌ عه‌ره‌بی و ڕۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاستدا: 1.ئاوی‌ باران: زۆربه‌ی‌ وڵاتانی‌ عه‌ره‌بی‌ ده‌كه‌ونه‌ ناوچه‌یه‌كی‌ وشكه‌وه‌، یان نیمچه‌ وشكه‌وه‌ كه‌ تێكڕای‌ باران بارین كه‌متره‌ له‌ 300 ملیمه‌تر ساڵانه‌، ئه‌گه‌ری‌ زیادبوونی‌ كشتوكاڵ به‌ڕێژه‌ی‌ 70% به‌رزتر ده‌بێت به‌ به‌رزبونه‌وه‌ی‌ تێكڕای‌ باران بارینه‌وه‌ كه‌ كه‌متر نه‌بێت له‌ 400 ملم ساڵانه‌ و به‌شێوه‌یه‌كی‌ ڕێكوپێك دابه‌شببێت، هه‌روه‌ها هۆكاری‌ تر وه‌ك ...

زیاتر »

ئیرباس فڕۆكه‌ی نه‌فه‌رهه‌ڵگری كاره‌بایی ده‌خاته‌ كار

پێگه‌ی (Air&Cosmos) ئاشكرایكرد، كۆمپانیای ئێرباسی ئه‌مریكیی ئاماده‌كاریی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی تا ساڵی 2020 فڕۆكه‌ی نه‌فه‌رهه‌ڵگری كاره‌بایی بخاته‌ كار. به‌پێی زانیارییه‌كان ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی كه‌ ئێرباس ئاشكرایكردووه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ردوو كۆمپانیای (ڕولز ره‌یس و سیمینز)دایه‌ و له‌ دیسمبه‌ری ساڵی 2017ه‌وه‌ كاری تێدا ده‌كه‌ن، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا فڕۆكه‌یه‌كی نه‌فه‌رهه‌ڵگری مامناوه‌ندیی دروست ده‌كه‌ن به‌بزوێنه‌ری كاره‌بایی هاوڕێی ژینگه‌ كار بكات، خودی فڕۆكه‌كه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای فڕۆكه‌كانی (BAe146) دروست ...

زیاتر »

ئه‌سپێكی سێ هه‌زار ساڵه‌ی میسریی له‌ سودانه‌

زانایانی شوێنه‌وارناسی زانكۆی (بۆردۆ)ی ئه‌مریكا له‌ ناوچه‌یه‌كی سنوریی نێوان میسر‌و سودان ئه‌سپێكی ڕه‌نگ كه‌ستانه‌یی مێیان دۆزییه‌وه‌ كه‌ به‌ر له‌ سێ هه‌زار ساڵ له‌ كفنكراوه‌ و نێژراوه‌، ئه‌مه‌ش خۆشه‌ویستیی میسرییه‌كان ده‌رده‌خات بۆ ئه‌و ئاژه‌ڵه‌. ئه‌و ئه‌سپه‌ له‌ناوچه‌ی (Tombos)ی سۆدان له‌ ناو گۆرێكدا بووه‌ كه‌ قووڵییه‌كه‌ی 5 پێ بووه‌، هه‌ر بۆیه‌ زاناكان به‌ ناوی شوێنه‌وه‌كه‌وه‌ ئه‌و ئه‌سپه‌شیان ناو ناوه‌(Tombos). ئه‌و پسپۆڕانه‌ له‌دوای ...

زیاتر »

زه‌وی چاوه‌ڕێی بینینی فێستیڤاڵی ئاسمانه‌

به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی 3 ی ئایاری داهاتوو سێ هه‌ساره‌ و مانگ و دوو ئه‌ستێره‌ له‌سه‌ر یه‌ك هێڵ له‌ ئاسماندا ڕیز ده‌به‌ستن و به‌مه‌ش نمایشێكی فه‌زایی سروشتیی و ده‌گمه‌ن ڕێك ده‌خه‌ن. دامه‌زراوه‌ی ( گومه‌زی ئاسمانیی) له‌ مۆسكۆ ئاشكرایكرد، ئه‌و دیارده‌یه‌ پێی ده‌وترێت( نمایشی بچوك) و دیارده‌كه‌ له‌ سه‌عات سێی به‌ره‌به‌یاندا ده‌بینرێت له‌ ئاسۆی باشوور، له‌و دیارده‌یه‌دا مه‌ریخ و زوحه‌ل و مشته‌ریی و ...

زیاتر »

ئه‌مانه‌ هه‌ستی تێریی دروست ده‌كه‌ن

هه‌ندێك جۆری خۆراك هه‌ن كه‌ وا له‌ مرۆڤ ده‌كه‌ن هه‌ستی برسێتی كه‌م بێته‌وه‌ یان نه‌مێنێت و هه‌ستی تێربوونیش ماوه‌یه‌كی زۆرتر بخایه‌نێت له‌وانه‌ش: چه‌ره‌سات هه‌رچه‌نده‌ چه‌ره‌ساتی وه‌ك كاجۆ و باده‌م ڕێژه‌یه‌كی زۆری چه‌ورییان تێدایه‌، به‌ڵام هیچ كاریگه‌ریی نیه‌ بۆ سیستم و ڕژێمی خۆراكیی، خواردنی ئه‌مانه‌ دوای سووكه‌ ژه‌مێك به‌ ئه‌ندازه‌ی خواردنی ژه‌مێكی چه‌وره‌، چونكه‌ ده‌زانین چه‌ره‌سات ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ پرۆتین و چه‌وریی ...

زیاتر »