سەرەکی » ئاراستە » پۆزیتیڤیزمی لۆجیکی

پۆزیتیڤیزمی لۆجیکی

ئامادەکردنی : شوان کمال

به‌شی دووه‌م

لۆجیکەل پۆزیتیڤیسم وەک قوتابخانەیەکی فەلسەفی بۆ فکر
تیۆریرکی گشتیە بۆ عەقلی مرۆڤ…. هەوڵدانە بۆ لێکۆڵینەوە لە حەقیقەت لەڕێ ئۆبزێرڤی پەیوەندی نێوان نەگۆڕێک و داڕشتنەوەی شتێک لە ڕێی قانونەکانی زانستەوە.پۆزیتیڤیزم جوڵانەوەیەک بولە ترادسیۆنی ئەمریکیدا لە گەڵ پەنا بردن بۆ ئەزمونگەراکانی بەریتانیا کە جەخت دەکەنەوە سەر هەستە ئەزمونیەکان،لایبینز لەناو ئیمپیریستەکاندا جیاکاری دروست دەکات لە نیوان دوو فٶرمی مەعریفە؛ ڕاستی سەبەبی و ڕاستی حەقیقەت،جۆن لۆک درز دەخاتە نێوان ئایدیا وهەست، ئەم کارەی ئەو بۆ دیاریکردنی زانستە لە هەوڵدانەکانی مرۆڤەکانی دی وەک بەستتنی یاخود گەیاندی بەهێزی تێگەشتنەوە (perception).
لە سەدەی ٢١ دا پۆزیتیڤیزم زال دەبێت بەسەر ئەو پانتایی و ڕوبەرەی میتۆدی زانستیدا.زاراوە کە خوشەویست وشەعبی دەکرێت لە لایەن ئۆگەستس کۆمت کە بە گشتی ئاماژەدەکات بۆپۆزیتیڤیزم وەک فۆرمێکی توندو تیژبۆ ئەزمون گەراکان کە ناسینەوە ی چاکی وڕاست تەنها مەعریفەیە بانگەشەو ویستەکانیان بە پیی ئەزمونە.کۆمت یەکەم باسکرد ن و پیا هەڵدانی بەرچاوی تیۆری زانیاری (epistemological perspective) بۆپۆزیتیڤیزمەکان کرد لەناو کارەکەیدا.کۆرسی فەلسەفەی پۆزیتیڤیست،وە بلاو کردنەوەی زنجیرەیەک تێکست لە نێوان سالانی ١٨٣٠و ١٨٤٢. وە لە ١٨٥٦ کتێبێکی بلاو کردەوە بەناوی دنیابینی گشتی بۆپۆزیتیڤیزم.لە دوو ڤۆلیۆمی کۆتایدا دڵنیاکردنەوەی حەتمی هاتنی زانستی کۆمەڵایەتی.

لە هەمو شتێک ناتوانێت
تێبینیکردنی بازنەی پشتبەستن بۆ تیۆری وئۆبزێرڤەیشن لە ناو زانستدا،وە پۆلێنکردنی زانست لەم ڕێگەیەوە. پۆزیتیڤیزمی لۆجیکی بەگشتی>> لێکۆڵینەوەی میتۆدەکان بۆ زانست <> لەخۆ دەگرێت.لەم فەلسەفەیەدا لیکۆڵینەوە لە هەمو شتێک ناتوانێت دڵنیا بکرێتەوە، بچەسپێنرێ یان بەدرۆبخرێتەوە (falsified) لە ڕێی میتۆدەکانەوە، بۆ لیپرسینەوە پەیرەو دەکرێت وەک قەڵب (pseudo). نەزەریەی پۆزیفیستە لۆجیکیەکان بە تەواوی ستایشکراون بەلام پرسیارەکە ئەوە یە چۆن ئەو نەزەریانەیان هاوتان؟ سەرەتای ١٩٢٠ گروپێک زاناوفەیلەسوفی پۆزەتیڤیزم ی لۆجیکی؛ تیۆری «لێکۆلینەوە سەلماندی واتا>ی ویتگنستاین ی پەسەندکرد.تیۆری سەلماندنن و لێکۆڵینەوە (The verification theory) واتە ستەیتمێنت یان دەڕبڕین دەبیت هەڵگری پڕمانابێت تە نها ئەگەر بتوانرێت ئیمپیریکەلی ڤێریفای بکرێت،وەک تاقیکرانەوەی هەستە ئەزمونیەکان.ئەم پێوەرە هەوڵدانێک لەخۆدەگرێت بۆ( زانستی لەیەک جیاکردنەوە) (پڕمانا)، کە وەک ستەیتمێنتە میتافیزیکیەکان کە ئەوانە پەیڕەوی بێمانای دەکەن.هەروەها پۆزەتیڤیزمی لۆجیکی هەڵگری چەند باوەڕێکە بۆ چەند قەزیەیەک ،کە بەژداری هەمویان بەبایەخن لە ناو زانست و گومانی قوڵ دەربارەی لاهوتی ومەعریفەی و میتافیزیک.شوێن کەوتوانی وینگنستاین،کۆمەڵێ سکۆلاری پۆزیتیڤیست بوون کە بەژدار بون لەو نامە ناردن و گونجاندنە بۆ تیۆری ڕاستی،لەکاتێکدا هەندێکیان وەک ئۆتۆ نیوراس باوەڕیان بە کۆگەرای هەیە.ئەوان باوەڕیان وایە هەمو مەعریفەیەک دەبیت بە پیی پۆختەکردنەوەی لۆجیک بیت لە سادەیەوە.وە هێندێکیان باربوی فۆڕمی ڕیالیزم،ماتێریالێزم،فەلسەفەی سروشتگەرای، وئەزمونگەرین.حەقیقەتەکە ئەوەیە پۆزیتیڤیستە لۆجیکیەکان کاریگەری زۆریان لە سەر پەسەندکردنی سەرەتای فەلسەفەی ویتگنستایەکانن.ویتگنستاین خۆی پۆزیتیڤیستی لۆجی کی نەبو هەرچەندە هاوڕای هەندیک تێرمی زۆریک لە ئەندامانی ئەڵقەی ڤێنا بو،بەتایبەتی فرێندریچ وایسمان بوو.پۆزیتیڤیستە لۆجیکیەکان کاریگەریان لەسەر بوە لە لایەن میتۆدی زانستی وماتماتیکیەکان،ئەوان لەو بوبونەوە کە رەتی میتافیزیک بکەن،هەروەکو پۆزیتیڤیستەکانی پێشوکە جەختیان لەسەر میتافیزیک بوو.کۆمت میتافیزیکی کردبە شتێکی باونەماو.وە هەمویان بانگەشەی ئەوەیان دەکرد کە مەعریفەی میتافیزیک نەشیاوە وەک ئەوەی لە لایەن لۆجیکەوە دەرکەوتوە وە بنچینەی کارەکتەر بۆزمان [(p.g 150,151)].

بابەتی سەرەکی لە پۆزیتیڤیزمی لۆجیکی (Major themes of logical positivism)
گرنگە ئەوە تێبینی بکرێت کە جیاوازی هەیە لە نێوانی پۆزیتیڤیزمی کلاسیک کە ناسینرابو لە لایەن فەیلەسوفی فەرانسای ئوگست کۆمت وە پۆزەتڤیڤیستی لۆجیکی کە ڕەچەڵەکەکەی دەگەڕێتەوە بۆ گرۆپی ئەلقەی ڤینا لە ئەورۆپا وەک؛شلیک،کارناپ،فیگل،فرانک،گۆدل،هانز
،کرافت ،نیورات و وەیسمان .مانا کلاسیکیەکەی پۆزیتیڤیسم ئاماژە دەکات بۆفەلسەفە یەک،کە ڵێکۆڵینەوەی زانستی دەکات وە پێویستی بە ئەزمونە.لەلقەی ڤێنادا لەپاڵ جەخت کردنەوە لە سەر مەعریفەی ئەزمونیدا،هەروەها خاڵ دەخاتە سەرپرنسیپی سەلماندن بۆشیکردنەوەی لۆجیکی.
[(Phillips, 2000)] سەرەرای ئەوەش پۆزەتیڤیستی کلاسیکی دامەزراوە لەلایەن کۆمتەوە کە ئامانجی رێخستنی زانستی کۆمەڵناسی (sociology)،بەلام پۆزەتیڤیستی لۆجیکی هەمەچەشنیەکی فراوانی بابەتی فەلسەفی لە خۆگرتوە وەک فەلسەفەی زمان،لۆجیکی ڕەمزی،فەلسەفەی زانست و فەلسەفەی ماتماتیک.پۆزەتیڤیزمی کلاسیکی لە بنەرەتداتەنها جولانەوەیەکە لە کاتێکدا پۆزەتیڤیزمی لۆجیکی بەرئەنجامی کارلیکی نێوان هەندێک جوڵانەوەیە، وەک فەلسەفەی شیکاری،لۆجیکی ئەتۆمی،لۆجیکی ئەزمون گەری،و واتای (semantics).

ناوەرۆک بێ بنچینەیە
وێرکمایستەر (1937 )حەوت میحوەری سەرەکی پۆزیزیڤیزمی لۆجیکی دەناسێنێت کە لە لایەن ئەندامانی کۆری ڤێناوە نوسراون؛ (a) مەعریفە تەنها مەعریفەیە بەهۆی فۆرمەکەی. ناوەرۆک بێ بنچینەیە یاخود ناپێویستە .(b)دەڕبڕین یان پێشنیار (proposition) پڕمانایە ئەگەرو تەنها ئەگەر دەتوانریت بسەلمێنرێت. (c) ئەوە تەنها مەعریفەی ئەزمونە. (d) میتافیزیک بێمانایە . (e) هەمووکێڵگەکان بۆ لێپێچینەوە بەشێکن لە زانستی یەک پارچەی(unitary science) :فیزیا(f) دەبڕینە لۆجیکیەکان دوبارەکردنەوەی ناپێویستە یاخوجوینەوەی قسەیە. (g)ماتماتیک دەتوانرێت دابەزێنرێت بۆ لۆجیک. p.g (8,7)] [
هەروەها،هەندێک لە پوختەی بیرۆکرکانی هاکین وەک لۆجیکەل پۆزتیڤیستێ زۆر لەیەک چوە لەگەڵ زۆربەی وێرکمایستەر .هاکین شەش بابەتی سەرەکی هەیە بۆپۆزیتیڤیزم:
(a)جەخت کردنەوە لەسەر سەلماندن(verification)، (b) شرۆڤەکردنی کورت (c)دژە هۆکار،(d)دژبە بیردۆزی پێکهاتە بوون،و(f) دژە میتافیزیک. دواتر هەمووئەم بیرۆکانە پەسەند کران لە لایەن پۆزەتیڤیستی لۆجیکیەوە،وە دلنیای زیاتریان کرد بۆ شیکردنەوەی لۆجیکی. پۆزیتیڤستی لۆجیکی پێوەری سەلماندن(verification) تەنها خواستی بەڵگەنیە.وە سەلماندنیش تەنها ئەومانایە ناگرێتەوە کە لە گەڵ شتەکانی یەکسان بێت، دەڕبڕین (proposition) دەتوانێت بسەلمێنرێت بۆ گەورەی وفروانی تا حەدی بایەخداری . بۆیە تێزی سەلماندن زۆر بەهێزەودیاریکراوە لەوانەی سەرەوە.چونکە بە پیی پۆزیتیڤسمی لۆجیکی،ستەتمێنت بێمانایە ئەگەرسەلماندن نە شیاو بێت یاخود ئەگەر کریتێریای سەلماندن ناڕون بو.دەکرێت ئەم چەمکە جێبەجێ کرێت لە هەرشوێن وشێوازێکدابەڵام ئەگەر بەسەر هەندیک چەمکوستە یتمێنتێکی ڕادیکاڵیدا یان هەستیدا پەیڕەو بکرێت وەک ئەخلاق،جوانی وئایندا ئەگەرلە وستەیتمێنتانەدا ڕەچاوی سەلماندن نەکرێت ئەوابە شێوەیەک بێمانایە .Ayer1936; Schlick, 1959)])[
مانایی چەند ستەیتمێنتێک وەک «ئاشتی باشە،>> <>تابلۆ جوانە ،» «خودا جیهانی خۆشدەوێت <> ئەمانە هەموی بێمانایە.پڕەنسیپی سەلماندن دەڕوات تا ئەو شوێنەی ئەژماردنی بێواتای دروست دەبێت.ئەگەر پێوەری سەلماندن بە پیی بەڵگەی ئەزمونی بێت،ماتماتیک،لە ناویاندا ئامار،کە ناتوانرێت دلنیابکرێتەوە یان دلنیا نەکرێتەوە بەهۆی ئەزمونەوە،ئەمە لای ئایرپ؛ پێی دەوترێت قسەی بۆش (nonsense).پڕەنسیپی سەلماندن بە گرنگی ڕێژەی دەڕبڕین هەژمار ناکرێت،بەلام پێناسەیە بۆ مانا.مانا و سەلماندن (Meaning and verifiability) بە نزیکی ئالۆوێریان پێدەکرێت .
( Werkmeister, 1937a)]. (p.g 9,10 )[
لۆجیکەڵ پۆزستیڤیزم جیاوازە لە فۆرمەکای پێشوی ئیمپیریسیزم و پۆستیڤیزم،بەنمونە دەیڤد هیوم و ئیرنست ماخ، بنچینەی کۆتای مەعریفە دەوەستێت لەسەرتەحقیق کردنی ئەزمونی گشتی یان دڵنیا کردنەوە وەلە وەی نەک لە سەر ئەزمون وشارەزای کەسی،وە ئەمە جیاوازە لە فەلسەفەی ئۆگست کومتی وجۆن ستوەرمیللی کە هەڵگری ئەو ئایدیایەن کەعەقیدەی میتافیزیکی(metaphysical doctrines) هەڵە نیە،بەڵام بێمانایە.کە» پرسیار هایەکی مەزنی بێوەڵامە «دەربارەی مادە(ناوەرۆک)،هۆی،ئازادی،و خودا ئەمانە بێوەڵامن بە تەنها لەبەر ئەوەی ئەمانە پرسیاری راستەقینە و ڕەسەن نین بە ڕەهای.ئەمە دواین تێزە دەربارەی زمان نەک دەربارەی سروست ئەمە دادە مەزرێت لەسەر بنەمای هەژماری گشتی بۆ مانا و بۆ بێمانای.هەمو فەلسەفەیەکی ڕەسەن(بە گوێرەی گروپیک بە کە پیی دە گوترا ئەلقەی ڤێنا)ئە وە رەخنە بو بۆ زمان،و(بەگوێرەی هەندێک لە ئەندامانی پێشەنگ)ئەنجامەکەشی ئەوە بونیشاندانی یەکیتی زانست(unity of science)کە هەمو مەعریفەیەکی ڕەسەن وحەقیقی دەربارەی سروشت دەتوانریت دەرببڕێت لە یەک زماندا وە بڵاو بکرێتەوە بۆهەمو زانستەکان.
دنیا بینی کۆمت وایە کە دەبێت هەڵسەنگاندن بۆ فکربکرێت بەدرێژای مێژوو،واتە بۆکۆمت مێژووگرنگ بو، ئەویش بە پیی ئەو سێ پارەللێلە مێژویە،کە کۆمت خۆی دیاری کردوە،کە دەکاتە سێ قۆناغی گەشە کردنی ڕۆشنبیر» بۆ تاکەکان وەک پێگەشتویەک بە درێژای کاتی ژیانی» یەکەم قۆناغی ئاین یاخود لاهوتی کە لە وێ دیاردەیەکی سروشتی ئاشکرا هەیە (natural phenomena) و هەستی پێدەکریت. واتە گەشەیەکی دەرکەوتو،وە بینینی وەک ئەنجامی قودرەتێکی پیرۆز و خودای.دووەم میتافییزکا ؛ئەمانە دەبینین وەک مانیفیستێک لە هێزێکی گرنگ و پێویستەوە یان لە پرۆسەیەکی سروشیتەوەیە بۆ بون .بە لاسایکردنەوەیەکی ناتەواو بۆ ئایدیایا هەمیشەیە نەمرە کان.قۆناغە ئەرێنیەکە دواقۆناغی ڕیزەکەیە،وە پێک دیت لە لێکۆڵینەوەی زانستی کە بەڕێوە دەبرێت بە هۆی میتۆدی زانستیەوە.لەم قۆناغەدا،یەکێک دەگە رێت لە شیکردنەوە، چونکە ئەوانە قانونەکەنی باسکردنن؛تەعمیم دەبێت بەسەر چەندین نمونەدا. کە لەسەربنەمای بناغەی حەقیقەتە پۆزەتیڤەکانە.ئەم قۆناغانە بنەمای فۆرمەکانی ئایدیای کۆمتەبۆ پۆزیتیڤیزم.بۆ کۆمت ئەمە ڕەت کردنەوەی میتافیزیکە لە پالپشتی کردن بۆ (هۆ) ی زانستی (scientific reason)
[(Heilbron 154). (1798-1857) (Auguste Comte)] ئەگەرچی دنیا بینی ئە و بۆهونەرەکان پیشاندانی ئەو پەسەندیەیە(preference)؛ئەو باوەڕی وابوکە هونەرەکان ناچار بون یاخود ملکەج بون بۆ ڕاستی زانست.ئەمە تێبینیەکی گرنگە کە پۆزەتیڤیزمی کۆمت جیاواز بو لە چەندین ڕێگا وە لە پۆزەتیڤیزمی لۆجیکی.کومت ئەو ئایدییەی ڕەتکردبۆوە کە لەوی کریتێریای گەردونی(universal criteria) دەتوانرێت بەکار بهێنریت بۆ دیاریکردنی ستەیتمێنتە زانستیەکان لە وانەی نازانستین،وە هەروەها دەست بەردار بون و تورهە ڵدانی (reductionist ideal) بۆ پۆزەتیڤیستە لۆجیکیەکان.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

تەلەڤزیۆنی کوردی

سەرکەوت عەلی حەبیب (٤) بێ خەمی تەلەڤزیۆنی کوردی لەبەرانبەر زمانی ...