یەمەن، ئاوارەبوونی هەزاران کەس – knwe.org
سەرەکی » راپۆرت » هه‌واڵ و سیاسەت » یەمەن، ئاوارەبوونی هەزاران کەس

یەمەن، ئاوارەبوونی هەزاران کەس

لەسەرەتای ئەم مانگەوە هێزەکانی هاوپەیمانی عەرەبی بەسەرۆکایەتی سعودیە، هێرشێکی گەورەیان بۆسەر شاری « الحدیدة، حودەیدە» کردووە، کە یەکێکە لە شارە گەورە و ستراتیژییەکانی یەمەن و لە ژێر کۆنترۆڵی حوسییەکاندایە، لە ئەنجامی ئەم شەڕەشدا گەورەترین شەڕی خوێناوی لەم ساڵدا روویدا و ئەگەری سەرهەڵدانی کارەساتێکی گەورەی مرۆیش دەکرێت، نەتەوە یەکگرتووەکانیش داوا لەهەردوو لایەنەکە دەکات شەڕەکە رابگرن، باسیش لە ئاوارەبوونی هەزاران هاوڵاتی یەمەنی دەکات لە شارەکە و دەورووبەری، هەربۆیە ئەگەری سەرهەڵدانی کارەساتێکی گەورەی مرۆیی دەکرێت.

شەڕێکی قورس
لە سەرەتای ئەم مانگەوە هێزەکانی هاوپەیمانی عەرەبی و حکومەتی یەمەنی کە سەر بە عەرەبستانی سعودیەیە، هێرشێکی گەورە و بەربڵاویان بۆسەر بەندەری « حودەیدە» دەستپێکردووە. لە ماوەی پێشووشدا توانیان فرۆکەخانەی حودەیدە داگیربکەن کە تەنها 8 کم لە سەنتەری شارەکەوە دوورە. هەر بەهۆی ئەم شەڕەشەوە خەڵکێکی زۆری شارەکە و دەووربەری ئاوارە بوون. جێگەی ئاماژەیە ئەم شارە لەساڵی 2014 ەوە لەژێر کۆنترۆڵی حوسییەکان دایە و بە یەکێکیش لەشارە گەورەو گرنگەکانی یەمەن دادەنرێت.

ئاوارەبوونی سەدان هەزار کەس
لە بەیانێکی مەکتەبی کاروباری کۆچبەر و پەنابەرانی سەر بە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا هاتووە، لە هەموو لایەکی شارەکەوە خەڵكێکی زۆر ئاوارەبوون و هەتاوەکو ئێستاش نزیکەی 30 هەزار هاوڵاتی شارەکە بەرە و سەنعای پایتەخت هەڵهاتوون. دەشڵێت: پێدەچێت لە رۆژانی رابردوودا ژمارەی ئاوارەکان زۆرتربێت، لەکاتێکدا ژمارەی دانیشتوانی ناو شارەکە دەگاتە سەر و 600 هەزار کەس، پێدەچێت بەهۆی بەردەوامبونی شەڕەکە، بەتایبەتی لەناو شارەکە، سەدان هەزار کەس ئاوارە ببن.

حوسیییەکان خۆیان بەدەستەوە نادەن
لە بەرامبەردا حوسیییەکان ئامادەنین شارەکە چۆڵ بکەن و رادەستی هێزەکانی هاوپەیمانی عەرەبی بن، بگرە لە دەرووبەری شارەکەدا، خەندەقیان هەڵکەندووەو خۆیان بۆ جەنگێکی قورسی ناو شەقام و کۆڵانەکانی حودەیدە لە دژی هێزەکانی هاوپەیمانی عەرەبی ئامادە دەکەن. ئەمەش مانای ئەوە دەگەیەنێت، کە لە چەند رۆژی رابردوودا، جەنگێکی قورس و خوێناوی لەم شارەدا روو دەدات.

گرنگی و پێگەی ستراتیژی حودەیدە
بەندەری حودەیدە دەکەوێتە رۆژئاوای یەمەنەوەو لەسەر کەناری دەریای سوورە، یەکێکیشە لە پارێزگا گەورەکانی یەمەن. ئەم بەندەرە بە گەرووی یەمەن دادەنرێت و ¾ هاوردەی یەمەن لەم بەندەرەوە دێتە یەمەن، جگە لەوەش لە ئێستادا تاکە دەروازەیە بۆ گەیشتنی هاوکاریی و یارەمەتی سەربازیی و مرۆیی بۆ ناوچەکانی ژێر دەستی حوسیییەکان. جگە لەوەش نزیکەی 200 کم لە سەنعای پایتەختەوە دوورە. هەروەها دەبێتە رێگایەکی سەرەکی بۆ هێرشکردنە سەر سەنعای پایتەخت . هەربۆیە چ بۆ حسیییەکان و چ بۆ سعودیییە و هاوپەیمانەکانی زۆر گرنگە و بە جەنگی یەکلاکەرەوە دادەنرێت.
جێگەی ئاماژەیە لەساڵی 2015 سعودیییە و هاوپەیمانە عەرەبییەکان، پەلاماری یەمەنیان داو ماوەی سێ ساڵە ئەم جەنگە خوێناوییە بەردەوامە و بۆتە هۆی کوژرانی زیاتر لە 10 هەزار کەس و ئاوارەبونی ملیۆنان کەس، جگە لە وێرانبونی بەشێکی زۆری شارو گوندەکانی ئەم وڵاتە و خاپوورکردنی ژێرخانی ئابووری ، هەروەها هەژاری و نەخۆشی بە تایبەتی کۆلێرا زۆر بڵاوبۆتەوە.

سەرچاوە:
فرانس 24 ، بی بی سی.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

ترەمپ و کیم جۆنگ ئاون کۆبوونەوە

رۆژی سێ شەمممە 12.6 لە سەنگاپورە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ...