سەرەکی » کەلتوور » بیرەوەرییەکانی سەنگاویپەڕە 2

بیرەوەرییەکانی سەنگاوی

لە دوتوێی (732) لاپەڕەدا چاپی سێیەمی کتێبی (بیرەوەرییەکانی سەنگاوی) کە لەنووسینی مەحمود سەنگاوی-یە کەوتە بەردەستی خوێنەرانی.
لەبەشێکی کتێبەکەدا مەحمود سەنگاوی نووسیویەتی: هەموو مرۆڤێک لەژیاندا یادگاریی هەیە، چ هی رۆژگاری خۆشی و شادی و چ هی سەردەمی ناسۆری و ناهەمواریی.. دیارە ژیانی پێشمەرگایەتی دەیان یادگاریی سەرسوڕهێنەری تێدایە کە پەندو دەرسی باشی لێوەردەگیرێ، بەڵام ئەوەی رەچاودەکرێ کەم پێشمەرگە بیرەوەرییەکانی یاداشتدەکات، بەڵکو زۆر گەوهەری وشەدار دەکەوێتە ناو گۆمی فەرامۆشی و لەیادچوونەوە، بۆیە پێویستە هەموو پێشمەرگەیەک رۆژانە هەر رووداوێک چ تایبەت بەژیانی خۆی و چ هی شتی گشتیی یاداشت بکەن و ئەوی بەدڵیاندا ختوورە دەکات بینووسنەوە تاکو ئەو سەرچاوە بەنرخە وەکو مێژووی شۆڕش سوودی لێوەربگیرێ.
ئا لەمڕوانگەیەوەو دەرککردن بەپێویستیی ئەم مەسەلەیە دەستمدایە قەڵەم، ئەوەی خۆم تیا بەشداریمکردووەو بینیوومە یا بیستوومەو پەیوەندی بەکوردو شۆڕشەوە هەبێ ئەوەی لەتوانامدا هەیە، نووسیومە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

کامەران بەدرخان (١٨٩٥-١٩٧٨)

ئا: ساڵح بێچار کامەران بەدرخان لە ٢١ی ئابی ١٨٩٥ لەشاری ...