سەرەکی » چاوپێکه‌وتن » پێویستە جووڵەی ئابووری لە عیراق بەگەڕ بخرێتەوە

دارابەگ محەمەد بۆ سۆشیال میدیای کوردستانی نوێ:

پێویستە جووڵەی ئابووری لە عیراق بەگەڕ بخرێتەوە

له‌درێژه‌ی ئه‌و زنجیره‌ چاوپێكه‌وتنانه‌ی كه‌ له‌ سۆشیال میدیای كوردستانی نوێدا رێكده‌خرێن ‌و تێیدا میوانداریی چاودێران و رۆژنامه‌نووسان ده‌كرێت،چاودێری ئابووری دارابەگ محەمەد، میوانداریی كرا بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر کاریگەری بارودۆخی ئابووری ئێستای عێراق و کاریگەریی خۆپیشاندانه‌كانی باشوورو ناوه‌ڕاست له‌سه‌ر ئابووریی وڵاتەکە.

سەرەتا لە بارەی حکومەتی عێراق دوای ڕوخانی رژێمی سەدام وتی: «لە سەرەتاوە و دوای ڕوخانی رژێمی سەدام ئەو دەسەڵاتەی کە هاتە سەر حوکم ڕاستە بە ڕێگایەکی دیموکراسیانە و بە هەڵبژاردن هات بەڵام کە هاتنە سەر حوکمی عیراق نەیانتوانی داواکارییەکانی هاوڵاتیان جێبەجێ بکەن لەو خزمەتگوزارییە سەرەتایانەش کە ئاو و کارەبا و شەقام و ئەوانە هەتاکو ئێستاشی لەگەڵ خۆیی بگرێتەوە لە باشووری بەغداد و ناو بەغداش هیچ خزمەتگوزارییەک ئەنجام نەدراوە و گەشتووەتە ئەو حاڵەتەی کە میلەت بێزار بێت، جگە لەوە نەبوونی سیولەی نەقدی لە ناو بازاڕ بۆ ئەوەی کە خەڵک بتوانێت کار بکات کە پارە نەبوو و پارە نەهاتە ناو بازار بە دڵنیاییەوە خەڵک توشی بێکاری دەبێت و دواتر کە توشی بێکاریش بوو بێزاری لێ رەنگ دەداتەوە و ئەوەش ئەنجامی ئەوەیە کە حکومەتی مەرکەزی نەیتوانیوە بە باشی خزمەتگوزاریەکانی هاوڵاتیان کە زۆر سەرەتایین جێبەجێ بکات.
هەروەها وتیشی: «لەبەر ئەوە زۆربەی بازرگانەکانیش کە دێن کار دەکەن کە بازرگانانی ناوخۆ یان سەرمایەدارانی دەرەوە دێن دەبێت کەشێکی ئەمنیان بۆ جێبەجێ بکەین و ئاسایشیان دابین بکەن بۆ ئەوەی بتوانن بزوتنەوەیەکی ئابووری بخەنە ناو بازاڕی ئەو وڵاتە ئەوەش تاکوو ئێستا نەبووە بۆ نموونە ئێستا لە بەغدا ئەوەی پارەدار بێت و سەرمایەی هەبێت ناوێرێت ئەو کارە بکات چونکە خۆتان دەزانن سەرمایەدار و سەرمایە ترسنۆکە و لە شوێنێک کار دەکات کە قازانجی لێبکات نەک لە شوێنێک کە نەتوانێت ئەمنیاتی ئیش و کارەکانی خۆی ڕابگرێت.
بۆیە بە دڵنیاییەوە کاریگەرییەکی زۆر خراپ دەکاتە سەر باری ئابووری بەتایبەتی لە بەشی عێراقی عەرەبی و کاریگەری لەسەر کوردستانیش کردووە لەبەر ئەوەی ئێمە لە یەک وڵاتدا دەژین بۆیە نەیاتوانییەوە بازاڕ بجوڵێنن بۆ ئەوەی خەڵک سەرقاڵ ببێت بە ئیشوکاری خۆیەوە و ژیان و گوزەرانیان باش ببێت ئەوەش دەگەڕێتەوە سەر ئەوەی کە حکومەتەکە خۆیی نەیویستوورە پڕۆژەیەک بۆ باش بوونی دۆخەکە ئەنجام بدات.
بۆ نموونە سەیری بەسڕە بکە تاکو پێش سەدام حوسێنیش کە لەسەر حوکم بوو ئاوی خواردنەوە و کارەبایان فوول بوو بەڵام ئێستا ئاوی دەریا تێکەڵ دەبێت لەگەڵ ئاوی خواردنەوەیان لەبەر ئەوە خەڵک گەر ئەوەی نەبێت لە هەموو ژیانی خۆی بێزار دەبێت.
باسی لەوەش کرد:» پێویستە حکومەتی عێراقی بیر لەو شتانە بکاتەوە وە هەروەها بۆ ڕاکێشانی دەستی کار و سەرمایەداران، سەرمایەدار لە هەر وڵاتێک کە دێت. بۆ نمونە گەر سەیر بکەین لە کوردستان لەبەر ئەوەی بارودۆخە ئابوورییەکەمان باش نیە کۆمپانیای بیانی وردە وردە دوور دەکەونەوە و هەردەم ئەو کۆمپانیایانەی گەورەن کە قازانجێکی زۆریان هەیە وەک کۆمپانیای نەوت و غاز و ئەوانە وە کۆمپانیا بچووکەکانی وەک بینا و ئینشائات و بازرگانی گشتیدا کار دەکەن زۆربەیان وەک ئەوانەی عێراق کشاونەتەوە، لەبەر ئەوە دەبێت پێش هەموو شتێک حکومەت خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی میلەت جێبەجی بکات و پارە بخاتە ناو بازاڕ بۆ ئەوەی جوڵەیەکی ئابووری گونجاو لە وڵاتەکە بێتە پێشەوە و ئەو بنەمایە داتەپیوەی کە لە پاش شەڕی کەنداوەوە دروست بووە چارەسەر بکرێت چونکە ناکرێت چونکە ناکرێت هەر وابێت واتە کە هەڵبژاردن دەکرێت و لیستێک دەچێتە سەر تەلەفیزیۆن دەڵێت ئێمە وادەکەین بەڵام هێشتا کەسیان ئەو بەرنامەی خۆیان جێبەجێ نەکردووە و میلەتیش چاو و گوێی هەیە و هەموو شتەکان دەبینێت لەبەر ئەوە ئێستا حکومەتی عێراق لە دۆخێکی زۆر خراپدایە و ئەو دۆخە سیاسییەی کە لە خوارەوەی عیراق دروست بووە لە خۆپیشاندان و هەڵکوتانە سەر بارەگا حزبیەکان نیشانەی ئەوەیە کە ئەوانە لە خەڵک و گەل دابڕاون و پێویستیان بەوە هەیە ئەو متمانەیە بگەڕیننەوە و جوڵەی ئابووری بخەنەوە ناو بازاڕ.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

خاتوو زه‌كیه‌ ره‌شید مامۆستا و په‌روه‌دكار و وه‌رزشه‌وان و نووسه‌ر و دایكێكی میهره‌بان

چەند ژنە کەسایەتییەکی ناسراو لە مێژووی کورددا هەن کە لەبواری ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort