سەرەکی » دۆسێ » توركیا قەشە ئەمریكاییەكە ئازاد ناكات

داواكارییەكان رەتدەكاتەوە

توركیا قەشە ئەمریكاییەكە ئازاد ناكات

دادگایەكی توركیا، رەتیدەكاتەوە سزای نیشتەجێكردنی زۆرەملێ‌ لەسەر قەشە ئەمریكاییەكە هەڵبگرێت كە تۆمەتبارە بە چالاكی «تیرۆریستی» و «سیخوڕی»، ئەمەش بەپێی ئاژانسی دەنگوباسی ئەنادۆڵ.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، چەند جارێك داوای ئازادكردنی قەشە برانسۆنی كردبوو، تا ئەو ئاستەی هەڕەشەی سەپاندنی سزای كردبوو بەسەر توركیادا، لەهەمان كاتدا ئەنقەرە وەڵامی گرتنەبەری رێوشوێنی پێچەوانەی كردبوو گەر واشنتۆن سزاكان لە دژی وڵاتەكەی بەكاربهێنێت.
ئاژانسی دەنگوباسی ئەنادۆڵی حكومەتی توركیا دەڵێت، دادوەریی لە 31ی تەمموزی 2018، رەتیكردۆتەوە نیشتەجێكردنی زۆرەملێ‌ لەسەر ئەندرۆ برانسۆن هەڵبگرێت كە لەلایەن ئەنقەرەوە تۆمەتبارە بە ئەنجامدانی «چالاكی تیرۆریستی».
پارێزەرەكەی برانسۆن داوای كردبوو قەشە ئەمریكاییەكە ئازادبكرێت و رێگەی پێبدرێت خاكی توركیا بەجێبهێڵێت، بەڵام دادگای ئەزمیر، وەك ئاژانسی «ئەنادۆڵ» ئاماژەی پێكردبوو، داواكارییەكەی رەتكردۆتەوە.
لە 25ی تەمموزی رابردوو، نیشتەجێی زۆرەملێ‌ بەسەر برانسۆندا سەپێنرا، ئەوەش دوای ئەوەی بۆ نزیكەی دوو ساڵە زیندانی كراوە، پاش ئەوەی لە تشرینی یەكەمی 2016 دەستگیركرا لە چوارچێوەی ئەو پرۆسەیەی كە ئەنقەرە لەژێر ناوی پاككردنەوەدا لەپاش كودەتا شكستخواردووەكەی تەمموزی 2016، دەستیپێكردبوو.
دەسەڵاتدارانی توركیا برانسۆن بەوە تۆمەتبار دەكەن بە كاركردن بۆ تۆڕێكی سەر بە فەتحوڵڵا گیولەن بانگخوازی توركی كە لەلایەن ئەنقەرەوە بە تێوەگلان لە كودەتا شكستخواردووەكە و پشتیوانیكردن لە كورد، تۆمەتبار دەكرێت.
ئەو كێشەیە بۆتە مایەی دروستكردنی تەنگژە لەنێوان توركیا و ولایەتە یەكگرتووەكان، بە تایبەت دوای ئەوەی سەرۆك دۆناڵد ترەمپ چەند جارێك داوای ئازادكردنی كردبوو، وێڕای هەڕەشەی سەپاندنی سزاكانی وڵاتەكەی لەدژی توركیا. لەبەرانبەردا رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا رایگەیاندبوو كە ئەمریكا «ناتوانێت توركیا ناچار بكات مل بۆ سزاكانی دابدات».
ئیبراهیم قالن وتەبێژی سەرۆكایەتی توركیا رایگەیاندبوو»هەڕەشەكانی ئەمریكا بە تەواوەتی رەتدەكرێنەوە، گەر ولایەتە یەكگرتووەكانیش ئەو هەڕەشانەی جێبەجێ‌ بكات بۆ سەپاندنی سزاكانی، ئەنقەرە وەڵامدانەوەی دەبێت و رێوشوێنی پێچەوانە دەگرێتەبەر».
قالن وردەكاریی زیاتری لەو بارەیەوە نەخستبووەڕوو، بەڵام بەپێویستی زانیبوو تەنگژەكانی ئێستای نێوان هەردوو وڵات، كاریگەریی لەسەر ئەو دەورویانە دروست نەكەن كە هێزەكانی توركیا و ئەمریكا بە هاوبەشی لە شاری منبەجی باكووری سوریا ئەنجامی دەدەن.
لەگەڵ ئەوەشدا وتەبێژی سەرۆكایەی كۆماری توركیا رایگەیاندبوو، هەڕەشەكانی ئەمریكا مایەی قبوڵكردن نییە.
بەهۆی دەستگیركردنی قەشەیەكی ئەمریكی لەلایەن توركیاوە، پەیوەندییەكانی نێوان ئەو دوو وڵاتە ئاڵۆزی تێكەوتووە، بەشێوەیەك توركیا هۆشداری ئەوە دەداتە ئەمریكا كە رێكەوتنەكانی نێوانیان لە لێواری هەڵوەشانەوەدان.
ئاژانسی ئانادۆڵ لە زاری ، ئیبراهیم قاڵن وتەبێژی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا بڵاویكردبۆوە، توركیا وڵاتێك نییە بەئاسانی لەبەرچاوان ون ببێت، با هەموو كەسێك بزانێت، و با “F-35”ی نەبێت یاخود سیستمێكی تری بەرگری ئاسمانی ، توركیا وڵاتێك نییە نەتوانێت جیگرەوە بدۆزێتەوە.
بە وتەی قالن» با هەموو لایەك رێز لە قۆناغی دادگایی كردنی قەشە برانسۆن بگرن كە هێشتا بەردەوامە».
بەهۆی دەستبەسەركردنی قەشە برانسۆن كە قەشەیەكی ئەمریكاییە لەلایەن توركیاوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، هەڕەشەی سەپاندنی سزاكانی بەسەر ئەنقەرەدا كردبوو.
لە 27ی تەمموزی 2018، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، لە تویتێكیدا لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی «تویتەر» رایگەیاندبوو، ولایەتە یەكگرتووەكان لێپێچینەوە لەگەڵ توركیا دەكات سەبارەت ئەوەی كە برانسۆنی بۆ ماوەیەكی زۆرە دەستبەسەركردووە، قەشە ئەمریكاییەكەشی بە «مەسییحییەكی مەزن و مرۆڤێكی گەورە»وەسفكردبوو.
سەرۆكی ئەمریكا لە تویتەكەیدا داوای لە ئەنقەرە كردبوو، دەستبەجێ‌ قەشە برانسۆن ئازاد بكات كە بە»پیاوێكی بێتاوان و خاوەن ئیمان» لەقەڵەمیدابوو.
ئاندرۆ برانسۆن قەشەیەكی ئەمریكاییە و نزیكەی دوو ساڵە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی توركیاوە بە تۆمەتی سیخوڕی و هاوكاری بزووتنەوەكەی فەتحوڵڵا گیولەن دەستگیركراوە، داواش دەكرێت سزای زیندانی 35 ساڵی بەسەریدا بسەپێنرێت.
برانسۆن لەم ماوەیەی پێشوودا بەهۆی تێكچوونی باری تەندروستی، لە زیندانی گشتییەوە گواسترایەوە بۆ ماڵەكەی و لەژێر چاودی هێزە ئەمنییەكانی توركیادایە.
وێڕای ناكۆكییەكان لەسەر قەشە برانسۆن كە لەم ماوەیەدا بەشێوەیەكی زەق لە میدیاكاندا رەنگیداوەتەوە، چەندان دۆسێ‌ هەن كە بونەتە مایەی لەیەكتردوورخستنەوەی توركیا و ئەمریكا، دەركەوتووترینییان، پشتیوانی واشنتۆنە لە یەكینەكانی پاراستی گەلی كورد «یەپەگە» كە شەڕ لە دژی رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی «داعش» دەكات، لەگەڵ رەتكردنەوەی دادوەریی ئەمریكایی بۆ رادەستكردنی فەتحوڵڵا گیولەنی بانگخوازی توركی كە ئێستا لە بنسلڤانیا نیشتەجێیە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

لوتكەی 39ی ئەنجومەنی هاریكاریی كەنداو لە سعودیە

وەفدە بەشداربووەكان لە لوتكەی ئەنجومەنی هاریكاریی وڵاتانی كەنداو لە 9ی ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort