مشتێک لە خەرواری گەشتێک – knwe.org
سەرەکی » وتار » چرۆ شه‌هاب » مشتێک لە خەرواری گەشتێک

فۆكەس پۆینت

مشتێک لە خەرواری گەشتێک

کاتێک لە ژیانی دونیای دەرەوەی خۆمان دەڕوانین بە تایبەت ژیانی ئەوروپاییەکان، حەز و خواستمان ڕاستەوخۆ بۆ ژیانیان دەڕوات بیرکردنەوەمان دەست بە خولانەوە دەکات لە شێوازی ژیان و کار و خوێندن و گەشت و گەڕان و ئازادی و خۆش بەختی و ئەستێرەی پڕشنگداریان دەبینێت لەگەڵ ئەمانەشدا وڵاتێک پڕلە جوانی سروشت و شارستنی ، بەڵێ ھەموومان پێی سەرسامین، کاتێک دەچیتە ئەو ناوچانەی کە خاوەنی مێژویەکی سەدان ساڵەن جوانی تەلارسازی ئەو سەردەمانە سەرسامت دەکات، سەدان ساڵ بەر لە ئەمڕۆمان کۆشک و تەلار و کڵێسا و کۆشکی ھاوینەی قەیسەر و پادشاکان ھەزاران دۆنم زەوی لەخۆگرتوەە، ئەو کۆشک و تەلار و کڵێسا ناوازانەپڕن لە ھونەرە جیاوازەکانی تەلارسازی کە لە سات و وەختێک ئەنجامدراون ئێستا بە بونی گەشەسەندنەکانی ئەم بوارە زۆر زەحمەتە بتوانرێت ئەو کۆشک و کڵێسا و تەلارانە دروست بکرێنەوە کە ھەمان ھەستی تەلارە کۆنەکان لای گەشتیار دروست بکات.
لە ھەمووی گرنگتر مانەوە و پاراستنیان لە داڕمان و خراپ بوون ، چونکە ئەو کۆشک و تەلار و کڵێسانە لە مڕۆدا ڕۆژانە ھەزاران گەشتیار ڕوی لێدەکەن، لە زەمەنێکدا لە نێو ئەو کۆشکانەوە ئیمبراتۆریەتەکان درێژەیان بە حوکم ڕانی خۆیان دەدا بەڵام ئێستا جێگاو شوێنەکانیان بونەتە سەرچاوەیەکی بەھێزی دارایی وڵات ، بونەتە بەشێک لە ژێرخانی ئابوری وڵاتەکانیان، بەڵێ ئەمە ڕویەکی جوانی سروشت و گەشتیاریە لە ئەوروپایەکی نازدار .

ژن لە ئەوروپا
گەر لە ڕوی جوانی و شارستانییە قوڵەکەی ھەنگاو بنێین بۆ گوزەرانی ژیانی ژنێک لە یەکێک لە وڵاتە پێشکەوتوو خوازە دیارەکانی ئەوروپا، دەبینین ئەگەر مامۆستا بێت ئەوا ھەموو سبەینانێک بە تاریکی بەدوای کارەکەی بەڕێدەکەوێت تا عەسرێکی درەنگ و تادەگاتەوە ماڵەوە ڕۆژئاوا دەبێت، ھەمان ژن لەگەڵ ھاوڕێ پیاوەکەی کە ھەمان خوێندن و ھەمان زانکۆ و تەنانە دەرچو و دامەزراوی یەک ساڵ و ڕۆژن، بەڵام موچەی پیاوەکە لە موچەی ژنەکە زۆرترە، ھەلی کار بۆ پیا و ئاسانتر دەڕەخسێت.

گەنج لە ئەوروپا
بابزانین گەنج لەو وڵاتانە چۆن دەژی، ھەموو منداڵێک دایک و باوک تا تەمەنی ھەژدە ساڵی بەخێوی دەکات و یەک خێزانن و لەسەر خوانێک پێکەوەن، بەڵام پاش ئەوە گەنجەکە ئیتر بە دوای کار دەگەڕێت، دەبێت بژێوی ژیانی خۆی دابین بکات، ئەگەر بیەوێت بەردەوام ببێت لە خوێندن ئەوا دەبێت کارێکی ھەبێت تاوەکو بتوانێت پارەی خوێندنەکەی پێ دابین بکات، لەگەڵ ئەمەشدا دەتوانێت قەرزی خوێندن وەربگرێت لە یەکێک لە بانکەکان، بەڵام قەرزکردنەکەش ئاسان نییە بۆ خوێندکارێک کە لەسەرەتای گەشەی ژیانی لاوێتیدایە و بکەوێتە ژێر باری قەرزێکەوە کە وا پێویست بکات لە دوای خوێندنەکەی کارێک بدۆزێتەوە تا قەرزەکەی بداتەوە،، ھەر بۆیە تەواوکردنی خوێندن ئاسان نییە کەواتە پارەت ھەبوو دەتوانیت بەردەوامی بە خوێندنەکەت بدەیت ، ھەربۆیە زۆرێک لە گەنجان لەگەڵ خوێندنەکەیان کارێکیش دەکەن یاخود ساڵێک کار دەکات و ساڵێک دەخوێنێت.
بەشێکی تر لەو گەنجانە ھەر زوو کە توانای تەواوکردنی خوێندنی زانکۆییان نییە و بەتایبەت لە ڕوی داراییەوە ناتوانن بەردەوامبن ، خێرا خۆیان دەکەن بە خوێندنێکی پیشەییدا بۆ ئەوەی زووتر تەواو ببن لە خوێندن و کارێک بۆ خۆیان بدۆزنەوە، ھەربۆیە لە وڵاتە ئەوروپیەکاندا چینی دەستی کاری مامناوەند زۆرە و یارمەتیدەرە لە دابەشکاری شێوازی ڕاییکردنی کارەکان بەرلەدەستپێکی پشوی ھاوینە خوێندکاری ئامادەیی ڕاکە ڕاکێتی بۆ ئەوەی لە جێگایەک کارێکی دەست بکەوێت، چونکە لە ھەندێک وڵاتدا سیستمی خوێندنەکەی وادەخوازێت کە لە پشوی ھاوینەکە کارێک بکات.

تەنها خانەنشینەکان خۆشبەختن
بەشێوە گشتییەکەی ھەموو شتێک بە ئاسانی بەدەست نایەت ژیانێکی قورس و ڕاکردن بەدوای بژێوی ژیان، وەک ئەوروپییەکان خۆیان دەیڵێن تەنها خانەنشینەکان پارەدارن، بەڵام پاش ئەوەی تەندروستیان لەدەست داوە.
تەنها ئەم چەند دێڕەی باسمکرد مشتێکی زۆر زۆر بچوکە لە خەروارێک، ناتوانی بەراورد کاری بکەین لە نێوان گوزەرانی ئەوروپییەک و کوردستانییەک، چونکە جیاوازی لە ژیان و سەردەم و کولتور لە نێوانماندا زۆرن، بەڵام دەکرێت سود لە کار و باشییەکان لە پێناو گوزەرانێکی سادە و کەرامەت دارەوە وەربگرین.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

فۆبیای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بونەتە ماڵی یەکەم بۆ بەکارھێنەرانی، ڕەنگە سەیربێت کە ...