سەرەکی » ئاراستە » بەرنامەی لیستی 105 ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان 30/9/2018

بەرنامەی لیستی 105 ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان 30/9/2018

پێشەكی:
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان كە لە رۆژی 30/9/2018 بەڕێوەدەچێت بە لیستی ژمارە (105) بەشداریی پرۆسەكە دەكات، بۆ ئەو مەبەستەش لەئاستی كوردستان 100 كاندیدی دیاریكردووە، تیایدا رەچاوی پسپۆڕیی و شارەزایی لەبوارە جیاوازەكان كردووەو بوونی ژن و گەنج-یش گرنگیی تەواوی پێدراوە، بەجۆرێك خولی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان فراكسیۆنی سەوز تیمێكی بەهێزو خاوەن پڕۆژەی جددی دەبێت.
ی.ن.ك وەكو حزبێكی سۆسیال دیموكرات بڕوای تەواوی بە پرۆسەی دیموكراسی و خەباتی پەرلەمانی و مەدەنی و دەستاودەستكردنی دەسەڵات هەیە لە رێگەی سندوقەكانی دەنگدانەوە، ئەمەشی بە پراكتیكی سەلماندووە.
لەكابینەی داهاتووی حكومەتی هەرێمی كوردستان كاری جددی دەكەین بە پڕۆژەی ستراتیژیی و گرنگ كوردستان زیاتر ئاوەدان بكەینەوە، هەلی كاری زیاتر بڕەخسێنین و ئابووریمان بەرەوپێش ببەین، لەپەرلەمانیش بەهاوكاریی فراكسیۆنەكانی تر كار دەكەین بۆ بەدیهێنانی:

1-وەگەڕخستنی دۆسیەی دەستوورو پەسەندكردنی دەستوورێكی هەمیشەیی بۆ هەرێمی كوردستان.
2-گۆڕینی بنچینەكانی سیستمی دەسەڵاتدارێتی و گونجاندنی لەگەڵ سەردەمدا.
3-گۆڕانكاریی بنەڕەتی لە سیستمی پەروەردەو تەندروستی لەپێناوی خزمەتكردنی زیاتر، پەرەپێدانی بنەمای زانستی پەروەردەكردن، خوێندن، توێژینەوەی زانستی، پەرەپێدانی خزمەتی شارەوانی و حوكمڕانیی لامەركەزی لە چوارچێوەی هەرێمی كوردستاندا.
4-هاوشانی پەرەپێدانی بەردەوامی پرۆسەی دیموكراسی لەچوار ساڵی داهاتوو فراكسیۆنی سەوز كاردەكات بۆ جێبەجێكردنی بەرنامەو دنیابینی ی.ن.ك لەبواری دادپەروەری كۆمەڵایەتی و رەهەندەكانی، وەكو حزبێكی سۆسیال دیموكرات.
5-حكومەتی داهاتووی هەرێمی كوردستان و پەرلەمانی كوردستان كاری جددی بكەن بۆ جێبەجێكردنی ماددەی 140و یەكلایی كردنەوەی چارەنووسی ناوچە دابڕێنراوەكان بۆ سەر كوردستان.
6-وەك هەمیشە پارێزەری مافی ژنان و یەكسانین، بەوپەڕی تواناشمانەوە دژایەتیی توندوتیژی دژی ژنان ‌و كوشتنیان بەهەر بیانوویەك دەكەین.
7-فەراهەمكردنی ژیان و گوزەرانێكی شایستە بۆ مووچەخۆران و لەنێویشیاندا خاوەن پێداویستیی تایبەت.
8- پڕۆژەیەكی هەمەلایەنەی پێشخستنی بواری رۆشنبیریی ‌و شارستانیمان دەبێت بۆ گەشەپێدانی زیاتری بوارەكانی هونەر، وەزرش، ئەدەب، تواناكانی لاوانی كوڕ و كچ‌، بەهرەمەندانی بوارە جیاوازەكانی داهێنان.
9-نەهێشتنی پاشەكەوتی مووچە و پابەندبوون بە پێدانی مووچەی مانگانە وەكو ئیستیحقاقێكی وەزیفی لەنێویشیاندا مووچەی خانەنشینان و بەساڵاچووان و مامۆستایان و فەرمانبەران، گەڕاندنەوەی تەواوی مووچە پاشەكەوتكراوەكانیان.
هاووڵاتی خۆشەویست
لیستی ژمارە 105 لیستی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە بۆ هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان، لیستی حزبێكی خەباتگێڕی خاوەن ئەزموونێكی دوورو درێژە لە خزمەتی گەلی كوردستاندا. لەدەستپێكی پڕۆسەی دیموكراسی كوردستانەوە بەشدارێكی كارای هەڵبژاردنەكانی وڵاتەو باوەڕی بەدەستاودەستكردنی دەسەڵات هەیە وەك بژاردەیەكی مەدەنی بۆ بەشداریی لە حوكمڕانی و جێبەجێكردنی بەرنامەكەی لە خزمەتی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستاندا. لیستی 105 بەم پڕۆژەیە لە دنیابینی حزبێكی سۆسیال دیموكراتەوە بۆ چوار ساڵی داهاتوو كاردەكات بۆ جێبەجێكردنی ئەم بەرنامە گشتگیرە.
بەشی یەكەم: ئامانجە گشتییەكان
لیستی ژمارە 105 تێدەكۆشێت لەپێناو:
یەكەم: ئامانجە سیاسییەكان:
1-چەسپاندنی سیستمی پەرلەمانی لە دەستووری ئایندەی كوردستاندا.
2-گەشەپێدانی سیستمی فیدراڵی و پەیڕەوكردنی بنەماكانی دیموكراسی، بەجۆرێك رێز لە فرەیی، جیاوازیی نەتەوەیی، نەژادی، ئاینی و سیاسی بگیرێت و لەهەموو بوارەكانی بەڕێوەبردندا بوار بۆ هەمووان بڕەخسێنرێت.
3-كاركردن بۆ دیاریكردنی سنووری باشووری كوردستان، بەجێبەجێكردنی ماددەی 140ی دەستووری عیراقی فیدراڵ.
4-هەمواركردنەوەی پڕۆژەی دەستووری هەرێمی كوردستان، بەجۆرێك هاوشێوەی دەستوری وڵاتانی دیموكراسی‌ بێت، لەسەر بناغەی پاراستنی مافی پێكهاتە جیاجیاكانی كوردستان و كۆمەڵی مەدەنی‌ و سەروەریی یاسا و دەستاودەستكردنی ئاشتییانەی دەسەڵات.
5-پێشخستنی پەیوەندییە سیاسی‌ و یاساییەكانی نێوان هەولێر و بەغداد، بە فۆڕمەڵەیەكی جێگیر و گونجاوی یاسایی بە ئاراستەی جێبەجێكردنی ئەو بەندە دەستوورییانەی كە تایبەتن بە چارەنووسی گەلی كوردستان.
6- پەیوەندییە دیپلۆماسی‌ و فەرمییەكانی هەرێمی كوردستان بە دەوڵەتانی دراوسێ و جیهان لەسەر بناغەی بەرژەوەندیی هاوبەش‌ و دۆستانە، باشتر پێش بخرێت.
7-جێبەجێكردنی پرەنسیپی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان لەكاتی خۆیدا.
8- پشتیوانیی لە ئیرادەی سەربەخۆی نەتەوەكەمان لە بەشەكانی تری كوردستان دەكەین، لە خەباتیاندا لەپێناوی بەدیهێنانی مافە نەتەوەییەكانیان.
9- ئەنجامدانی سەرژمێریی گشتیی لە عیراق‌ و هەرێمی كوردستان و نوێكردنەوەی داتاكانی بەشێوەیەكی رێكوپێك.
10- هەوڵدان بۆ بەدامەزراوەییكردنی هێزە چەكدارەكان و بەپیشەیی كردنیان و دابینكردنی پێداویستییەكانیان.
11-بەجینۆساید ناساندنی ئەو تاوانانەی رژێمی پێشووی عێراق بەرامبەر بە كورد كردوویەتی لەپرۆسەكانی ئەنفال و كیمیابارانی هەڵەبجەو تاوانی دژی فەیلییەكان (لەئاستی نێودەوڵەتی‌ و عیراقدا)، هەروەها ئەو تاوانانەی كە داعش دژی ئێزدی و كاكەیی و مەسیحییەكان ئەنجامیداون. زیان لێكەوتووان قەرەبوو بكرێنەوە و تاوانبارانیش سزابدرێن.
دووەم: ئامانجە ستراتیژییەكان
1- دامەزراندنی حكومەتی دامەزراوەیی، تا بە پێی یاسا كاربكات‌ و دووربێت لە دەستێوەردانی دەرەكی. لەسەروو هەمووشییەوە،‌ پێداگرتن لەسەر ئاگاداربوونی هاووڵاتییان لە بودجەی كوردستان و داڕشتنی پلانەكانی سەرفكردنی بەشێوەیەكی شەفاف‌ و پێشكەشكردنی راپۆرتی ساڵانەی دارایی لەبەردەمی پەرلەماندا‌.
2-
أ/ دابینكردنی ژینگەیەكی دیموكراسی بۆ كاروباری سەربەخۆیی رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی.
ب/گەشەپێدان و زیادكردنی چالاكییە مەدەنییەكان، بە ئاڕاستەی دروستكردنی هاووڵاتی مەدەنیی هۆشیارو بەرهەمدار.
3-تێپەڕاندنی كوردستان لەبازاڕی ساغكردنەوەی كاڵای وڵاتان كە تاكی كوردی گۆڕیووە بۆ بەكارهێنەرێكی بی بەرهەم، بە:
أ/ پشتیوانیكردنی هەر پڕۆژەیەكی ئابووری سوودمەندو كارئاسانی بۆیان و هاندانیان، هەروەها چاودێریی كردنیان و پەرەپێدانی یاسای وەبەرهێنان.
ب/ پێشكەشكردنی یاسای بازرگانیی، كە تائێستا وەك پڕۆژە یاسا ماوەتەوە، تا هەموو جۆرە چالاكییەكی بازرگانیی لەهەرێمدا رێكبخات.
4-كاردەكەین بۆ دامەزراندنی سەرجەم فەرمانگەكانی پارێزگای هەڵەبجە و بتەوكردنی ژێرخانی ئابووری، گەشتوگوزار، كشتوكاڵ و پیشەسازیی.
5- فراوانكردنی ئازادیی سیاسی‌، پەرەپێدانی ژیانی فرەیی‌ و پێكەوەژیان لە كوردستاندا، لەسەر بناغەی رێزگرتن لە جیاوازییەكانی یەكتریی‌ و هاوكارییكردنی ماددی‌ و مەعنەویی پارت‌ و رێكخراوە سیاسییەكانی ناو هەرێم.
6-بەئەلیكترۆنی كردنی حكومەت، بۆ نەهێشتنی رۆتینات و دواكەوتنی مامەڵەی هاووڵاتیان و سیستمی یەك پەنجەرە پەیڕەو بكرێت.
بەشی دووەم: یاساو سیستمی دادوەری
لەپێناو سەروەریی یاساو چەسپاندنی دەسەڵاتی یاساو دامودەزگا دادوەرییەكان، بەرەوپێش بردنی كارەكانیان بەشێوەیەك لەگەڵ سەردەم و پێوەرەكانی دەوڵەتی یاساو هاووڵاتیبووندا بگونجێت، لیستی 105 لە بواری یاساو دادوەریدا كاردەكات بۆ:
1-پەیڕەوكردنی بنەمای یەكسانی لە نێوان هاووڵاتیان لەبەرامبەر یاسادا.
2- تەواوكردنی پڕۆسەی جیاكردنەوەی روون و ئاشكرای نێوان دەسەڵاتی جێبەجێكردن و دادوەریی و یاسادانان.
3- دەركردنی یاسایەك بۆئەوەی دامەزراوەی (داواكاری گشتی) بكرێت بە بەشێك لە دەسەڵاتی دادوەریی، بەپێی پێوەرە نوێكانی دەوڵەتی یاسا، هەروەها بەستنەوەی داواكاری گشتی بە ئەنجومەنی دادوەریی و جیاكردنەوەی لە دەسەڵاتی جێبەجێكردن و وەزارەتی دادو چالاككردنی رۆڵی ئەم دامەزراوەیە. لە داكۆكیكردن لە مافە گشتی‌ و تایبەتییەكان.
4- لەپێناوی دەسەڵاتێكی دادوەریی سەربەخۆی كارامەدا، لیستەكەمان لایەنگری دانانی سیستمێكی كارای سەربەخۆ و دامەزراوەیی دادوەریی دەكات، كە ئەركی گەشەپێدان و بەرزكردنەوەی توانای پیشەیی بەردەوامی دادوەران بگرێتە ئەستۆ.
5- هەمواركردنی ئەو یاسایانەی رێگرن لە سەربەخۆیی دەسەڵاتی داوەریی‌ و رێخۆشكەرن بۆ دەستێوەردانی دەسەڵاتەكانی تر، لەكاری دادوەریی، وەك ئەو ماددانەی كە لە یاسای سزادانی عیراقی‌ و یاسای بنەما دادگەرییە سزاییەكاندا هاتوون.
6-كاراكردن و هەمواركردنەوەی یاسای كار بەشێویەك زیاتر لەگەڵ پێوەرە جیهانییەكانی تایبەت بە پاراستنی مافی كرێكاران بگونجێت.
7- چارەسەركردنی كەمی رێژەی دادوەر و دادگا بەراییەكان لە ناحیەو شوێنە دوورەكان.
8- كاركردن بۆ كردنەوەی خانەی داد، لە زۆربەی قەزاكانی كوردستاندا، لەپاڵ دروستكردنی خانوو بۆ دادوەران و فەرمانبەرانی دادگاكان، تا بتوانن بەباشترین شێوە لەخزمەتی خەڵكیدا بن.
9-بۆ پشتیوانی كردنی دەستەی دەستپاكی و دەزگای چاودێریی دارایی لەهەر چوار پارێزگاكەی هەرێم دادگای تایبەت بۆ یەكلایی كردنەوەی دۆسیەكانی گەندەڵی دابمەزرێنرێت.
بەشی سێبەم: ژێرخانی ئابووری
یەك: كەرتی نیشتەجێبوون
1-داڕشتنی ستراتیژێكی دوورمەودا بۆ دابینكردنی شوێنی نیشتەجێبوون بۆ هەموو خێزانێكی كوردەواری.
2-دەستپێكردنەوەی بڕیاری پێدانی سلفەی عەقار وەكو بەشێك لەو ستراتیژە.
3-دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبوون لە شارەكان و پێدانی ئەولەویەت بە فەرمانبەران و مامۆستایان و هاووڵاتیانی كەم دەرامەت و كرێكاران، بەبی پێشەكی و بە قیستی درێژخایەن.
دوو: كەرتی كشتوكاڵ
1-دانانی بەرنامەیەكی گشتگیر بۆ زیاتر گەشەپێدانی كەرتی كشتوكاڵ لەڕووی چەندێتی و چۆنێتی بەرهەم و شێوازی زانستیانەو سەردەمیانەی بەرهەمهێنان.
2-دروستكردنی زۆرترین بەنداو لەناوچە جیاجیاكانی كوردستاندا بۆ بەكارهێنانی لە وەرزی هاوین و كەمكردنەوەی مەترسییەكانی وشكە ساڵی.
3-هاندانی كەرتی تایبەت بۆ وەبەرهێنان لەبواری كشتوكاڵ بەشێوەیەكی زانستی.
4-گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ ساغكردنەوەی بەرهەمی ناوخۆ، رەخساندنی زەمینەی لەبار بۆ بەبازاڕكردنی لەناو كوردستان و هەناردەكردنی ئەو بەرهەمانەی لە پێویستی ناوخۆ زیادن.
5-پەرەپێدانی سامانی ماسی و بەخێوكردنی ئاژەڵ بەشێوازی نوی.
6-خستنەگەڕی سیاسەتێكی كارا لەدۆسێی ئاودا بەو جۆرەی بەهاوكاریی حكومەتی فیدراڵ كوردستان بتوانێت مافە ئاوییەكانی خۆی زامن بكات.
7-دەركردن و هەمواركردنەوەی یاساكانی كەرتی كشتوكاڵ و زیادكردنی بەشە بودجەی قەرزی كشتوكاڵی، هاوكاریكردنی زیاتری جووتیاران، گرێدانی هەموو گوندو ناوچە كشتوكاڵییەكان بە شارەكانەوە.
سی: كەرتی پیشەسازی
1-هەمواركردنەوەی ئەو یاسایانەی رێگرن لەبەردەم پێشكەوتنی كەرتی پیشەسازیی.
2-داڕشتنی پلانێكی ستراتیژیی پیشەسازیی كە پڕۆژەی پیشەسازیی قورس بكاتە بژاردەی سەرەكی.
3-هەوڵدانی جددی بۆ بوژاندنەوەی كەرتی پیشەسازی بۆئەوەی ببێتە یەكێك لە سەرچاوەكانی داهات لە هەرێمی كوردستان.
4-گرنگیدانی زیاتر بەو پیشەسازییانەی كە كەرەستەی خاویان لە بەرهەمەكانی ناوخۆدا هەیە.
چوار: كەرتی گەشتیاری
1-تاقیكردنەوەی ساڵانی رابردووی كوردستان لەبواری گەشتیاریی دەریخستووە كە ناوچەیەكی لەبارە تا ببێتە پێگەیەكی گەشتیاریی گەورە بۆ گەشتیارانی ناوخۆو دەرەكی، ئەوەش دەبێتە سەرچاوەیەكی گرنگی دارایی و بوژاندنەوەی كەرتەكانی تریش، لەوێشەوە دەكرێت كوردستان بچێتەسەر (نەخشەی گەشتیاریی جیهان).
2-دانانی ماستەر پلانێكی فراوان بۆ شوێنە گەشتیارییەكانی كوردستان، بەمەش دەتوانین هەلی كارو داهات و گەشتیاری زیاتر بۆ هەرێمی كوردستان بێنین.
3-گرنگیدان بە گەشتیاریی زستانەو شوێنەوارەكانی كوردستان، بۆ ئەمەش دەكرێت سوود لە ئەزموونی وڵاتان ببینرێت.
پێنج: كەرتی گواستنەوەو گەیاندن
1-هەوڵدان بۆ دامەزراندنی هێڵی شەمەندەفەرو بەستنەوەی شارە گەورەكانی هەرێمی كوردستان پێكەوە.
2-كاری جددی دەكەین بۆ دروستكردنی رێگاوبانی نوی و نۆژەنكردنەوەی رێگا كۆنەكان و بە دوو سایدكردنی رێگا سەرەكییەكانی نێوان شارەكان لەپێناو پاراستن و سەلامەتی گیانی هاووڵاتیان.
3-سەرلەنوی رێكخستنەوەی (سیستمی پۆستە) لە شارەكانی هەرێمی كوردستان بەشێوازێكی مۆدێرن و پێشكەوتوو.
4-پێشخستن و فراوانكردنی فڕۆكەخانەكان، زیادكردنی ژمارەی تێرمیناڵەكان.
شەش: كەرتی دارایی و بانكی
1-رێكخستنەوەی بودجەی گشتی كوردستان، بەجۆرێك كە هەنگاو بەهەنگاو، لاسەنگیی نێوان بودجەی بەكاربردن و وەبەرهێنان راست بكاتەوە.
2- هەمەڕەنگكردنی سەرچاوەكانی داهاتی هەرێمی كوردستان.
3- لابردنی سیستمی پاشەكەوتی مووچەو گەڕاندنەوەی مووچەی پاشەكەوتكراوی سەرجەم مووچەخۆران.
4- رێكخستن و یەكخستنەوەی موچەو كەمكردنەوەی جیاوازیی مووچەی نێوان پلە باڵاكان و فەرمانبەران.
5-رێگریكردن لە بەهەدەردانی داهاتی گشتی و گەندەڵیی لەرێگەی پشتیوانیكردنی دیوانی چاودێریی دارایی و دەستەی دەستپاكی و داواكاری گشتییەوە.
6-پشتیوانیكردنی هەر پڕۆژەیەكی چاكسازیی كە لە بەرژەوەندیی گشتی بێت.
7-گەڕاندنەوەی متمانە بۆ بانكەكان لە رێگەی گەڕاندنەوەی قەرزی هاووڵاتیان و كۆمپانیاو بەڵیندەران لەلایەن حكومەتەوە.
8-دامەزراندنی سیستمی بانكی پێشكەوتوو لە كوردستاندا.
حەوت: كەرتی وەبەرهێنان
1-كاركردن بۆ هەمواركردنەوەی یاسای وەبەرهێنان بەشێوەیەك لە بەرژەوەندیی هاووڵاتیان بێت.
2-چاودێریكردن و بەدواداچوونی پڕۆژەكانی وەبەرهێنان لەلایەن داواكاری گشتییەوە، بۆ ئەوەی بەپێی هەمان ئەو دیزاین و مەرجانە دروست بكرێن كە رێگەیان پێدراوە، بەشێوەیەك لە بەرژەوەندیی هاووڵاتیان بێت لە چوارچێوەی یاسادا.
3-رەخساندنی زەمینەیەكی لەبار بۆ راكێشانی سەرمایەی دەرەكی بۆ گەشەپێدان و بوژاندنەوەی ئابووری كوردستان.
هەشت: كەرتی ئیدارە
1-پەیڕەوكردنی سیستمی لامەركەزی لەپێناو زووتر راییكردنی كاروباری هاووڵاتیان و دامودەزگاكانی حكومەت، پەیڕەوكردنی سیستمی یەك پەنجەرە.
2-هەمواركردنەوەی یاسای خزمەتی شارستانی ‌و پەیڕەوكردنی سیستمی پاداشت و سزا لە هەڵسەنگاندنی تەواوی فەرمانبەران.
3-بەئەلیكترۆنی كردنی سەرجەم دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەپێناو كارئاسانی و گەیاندنی بڕیارو رێنماییەكان.
4-دامەزراندنی هاووڵاتیان بەپێی پێویستییەكانی حكومەت لە هەموو وەزارەت و دامودەزگاكاندا.
5-هەوڵدان بۆ دامەزراندنی (دەستەی چاكسازیی كارگێڕی) بۆ چاككردن و پێداچوونەوەو هەڵسەنگاندن و داڕشتنەوەی رێكارو رێنماییە كارگێڕییەكان لە دامەزراوەكانی حكومەتدا.

بەشی چوارەم: خزمەتگوزارییەكان
یەك: تەندروستی
1-كاردەكەین بۆ گۆڕینی تەواوی سیستمی تەندروستی بە سیستمێكی هاوچەرخ و پێشكەوتوو.
2-هەوڵدەدەین بۆ پەسەندكردن و جێبەجی كردنی یاسای بیمەی تەندروستی، بۆ ئەوەی هاووڵاتیان لەكاتی نەخۆشی و وەرگرتنی چارەسەردا سوودی لێ ببینن.
3-كاركردن بۆ دەركردنی یاسای پاراستنی مافی نەخۆش.
4-هەوڵدان بۆ دامەزراندنی پسپۆڕە جیاوازەكانی كەرتی تەندروستی وەك: پزیشكی ددان، دەرمان، پەرستاریی زانكۆ و پەیمانگاكان.
5-پەرەپێدانی بە ئەلیكترۆنیكردنی زانیاریی تەندروستی لە تەواوی دەزگا تەندروستییەكاندا.
6-پەرەپێدان و فراوانكردنی تاقیگەی پشكنینی پێشكەوتوو بۆ پاراستنی زیاتری ئاسایشی خۆراك و دەرمان.
7-بونیادنانی دامەزراوەیەكی نیشتمانی بۆ سەرپەرشتیكردن و رێكخستن و هاوردەكردنی دەرمان بە كوالیتی باش و نرخی گونجاو.
8-فراوانكردن و پەرەپێدانی خزمەتگوزاری فریاكەوتنی خێرا لەرێگەی زیادكردنی ژمارەی نەخۆشخانەی فریاكەوتن و تیمی فریاگوزاریی.
9-بەرزكردنەوەی ئاستی بژێوی پزیشك و كارمەندانی تەندروستی.
دوو: چاودێری كۆمەڵایەتی
1-جێبەجێكردنی پڕۆژەی تۆڕی دەستەبەری كۆمەڵایەتی (سیستمی سۆسیال) لە هەرێمی كوردستاندا.
2-گرنگیدانی زیاتر بەو ناوەند و دامەزراوە حكومییانەی تەرخانكراون بۆ پەككەوتووان، بەساڵاچووان، بێنەوایان، خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان.
3-بەگژاچوونەوەی دەرۆزەكردن، سزادانی بازرگانانی ئەو دیاردەیە.
4-هۆشیاركردنەوەی كۆمەڵ و رێزگرتن لە ماف و فەراهەمكردنی ژیانێكی ئاسوودە بۆیان.
5-كردنەوەی خولی راهێنانی پیشەیی بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان، بۆ ئامادەكردنیان تا ببنە خاوەن پڕۆژەی تایبەت بەخۆیان.
6-كردنەوەی نەخۆشخانەی عەقڵی (شێتخانە) بۆ ئەو كەسانەی نەخۆشی عەقڵیان هەیە، نەك دەروونی.
سێ: كرێكاران و رەنجدەران
لە چوارچێوەی بەرجەستەكردنی فیكرو بیروڕای سەرۆك مام جەلال (گەڕانەوە بۆ خانووە قوڕەكان)، كە یەكێتی حزبی رەنجدەران و زەحمەتكێشان و سەرجەم چین و توێژەكانی كۆمەڵگایە، لەو دنیابینیەوە یەكێتی كارنامەی تایبەتی خۆی بۆ كرێكاران و چینی ناوەڕاست دیاریی دەكات و كاردەكات بۆ:
1-دەركردنی یاسایەكی نوێی كار بەجۆرێك بەرژەوەندیی و مافەكانی كرێكارانی تێدا پارێزراوبێت.
2-ئەو داهاتەی دەچێتە سندوقی دەستەبەری كرێكاران، بۆ بوارەكانی خزمەتكردنی كرێكاران خەرج بكرێتەوە، بە كردنەوەی یانەی كۆمەڵایەتی و نەخۆشخانەو بواری وەرزشی و هونەری و پێشخستنی پیشە جۆراو جۆرەكانی كرێكاران.
3-چالاككردنی بەڕێوەبەرایەتی كار بۆ دابینكردنی هەلی كارو رێكخستنی پەیوەندیی نێوان كرێكارو خاوەن كارو زامنكردنی مافی كرێكار.
4-كاردەكەین بۆ زامنكردنی مافی كرێكارو خاوەن پیشە بچووكەكانی وەكو نانەواو سەرتاش و ئارایشتگا، كە مافی خانەنشینیان بۆ دەستەبەر بكرێت، لەچوارچێوەی ئەو یاسا نوێیەی لەخاڵی (1)دا باسمان كردووە.
5-هەر كرێكارێك لەكاتی كاركردن گیانی لەدەستدا یان كەمئەندام بوو، پێویستە لەسەر حكومەت مووچەیەكی شایستەی بۆ ببڕێتەوە.
6-بەشێك لە داهاتی سندووقی دەستەبەری كرێكاران بۆ چارەسەركردنی نەخۆشیی كرێكاران خەرج بكرێت، لەرێگەی دروستكردنی كارتێكەوە بۆ هەموو ئەوانەی بەشدارن لەو سندوقەدا.
7-هەوڵدان بۆ دامەزراندنی سیستمی دڵنیایی (تأمین) بۆ چینی شوفێرانی گشتی لە پاس و تەكسی و بارهەڵگر، بۆ خۆیان و ئۆتۆمبێلەكانیان، قەرەبووكردنەوەی زیانەكانیان لەكاتی هەر رووداوێكدا.
8-بایەخدان بە ژنانی كرێكار لە هەموو بوارەكانی كاركردندا لەڕووی زامنكردن و پاراستنی مافەكانیان لە چوارچێوەی یاسای كاردا.
چوار: پەروەردەو خوێندنی باڵا
دانانی فەلسەفەیەكی نوێی پەروەردەیی و خوێندن لەسەر بنەمای خۆشەویستی بۆ گەل و نیشتمان، مرۆڤدۆستی، پەروەردەكردن و پێگەیاندنی تاك، پڕۆگرامەكانی خوێندنیش لەگەڵ ئەو فەلسەفە نوێیەدا بگونجێنرێت.
أ.پەروەردە
1-هەوڵدان بۆ دەستپێكردنەوەو بەردەوام بوونی هەڵمەتی نیشتمانی بۆ دروستكردنی بینای مۆدێرن و نۆژەنكردنەوەی بینا كۆنەكان.
2- كاردەكەین بۆ دەست پێكردنەوەی دامەزراندنی مامۆستایان و فەرمانبەران بەجۆرێك دادپەروەریی تێدابێت.
3-كاركردن بۆ زیاتر دابینكردنی توێژەری كۆمەڵایەتی، بۆ چارەسەركردنی گرفتی خوێندكاران لە ناوەندەكانی خوێندندا. هەروەها بایەخدانی زیاتر بە وانەكانی وەرزش و هونەر.
4-كردنەوەی پەیمانگەی زمانە جیهانییەكان، هاوشێوەی پەیمانگەی وەرزش و هونەرو كۆمپیوتەر، بۆ وەرگرتنی خوێندكارانی ئامادەیی.
5-بەرزڕاگرتنی كەسایەتی مامۆستا، رێزگرتن لە پایەی كۆمەڵایەتی و بیروباوەڕی سیاسی و پاراستنی مافەكانیان.
7-هەوڵدان بۆ وەرگرتنی زیاتری مامۆستایانی دەرچووی پەیمانگەو خانەی مامۆستایان لە كۆلیژی بنەڕەتی، بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی زانستی مامۆستایان.
8-بەردەوامیدان بە هەڵمەتی نەهێشتنی نەخوێندەواری، تا دابەزینی رێژەی نەخوێندەواری بۆ نزمترین ئاست.
ب.خوێندنی باڵا
1-برەودان بە لایەنی زانستی و لێكۆڵینەوەو خولی راهێنان بۆ مامۆستایانی زانكۆ، لەپێناو بەرزكردنەوەی ئاستی زانستی و ئیداری زانكۆكان.
2-هاوكاریكردنی زیاتر بۆ پەرەپێدانی بەشی زمانی كوردی لەپارچەكانیتری كوردستان.
3-پەرەپێدان و زیادكردنی سەنتەرەكانی توێژینەوە و رووناكبیری لە بواری مێژوویی و جینۆسایدو زانستی …..تاد، لەشارەكانی كوردستاندا.
4-دانانی پلانی (5 ساڵ، 10ساڵ، 15 ساڵ) بۆ چارەسەركردنی گرفتەكانی سیستمی خوێندن.
5- دابینكردنی یەكەی نیشتەجێبوون بۆ فەرمانبەران و مامۆستایانی زانكۆو پەیمانگاكان
6-هەوڵدان بۆ دابینكردنی شایستە داراییەكانی مامۆستایانی زانكۆ.
7-هەوڵدانی جددی بۆ بە فەرمی ناساندنی سەرجەم زانكۆ ئەهلییەكانی كوردستان بە بەغدادو وڵاتانی دراوسێ و دەرەوە، بەپێی ستانداردی جیهانی.
ج.خوێندكاران
1- پێدانی قەرزی خوێندن بەو خوێندكارانەی ماجستێرو دكتۆرا دەخوێنن لە ناوەوەو دەرەوەی كوردستان.
2-هەوڵدان بۆ پێدانی ناونیشانی زانستی بۆ دەرچووانی كۆلیژەكانی رامیاری و فەلسەفە و زانستە ئاینییەكان.
3-بەگەڕخستنەوەی پێدانی دەرماڵە و زیادكردنی بۆ خوێندكارانی زانكۆو پەیمانگاكان.
4-نەهێشتنی جیاوازیی لە نێوان خوێندنی بەیانیان و ئێواراندا، هاوتاكردنی هەموو ماف و ئیمتیازاتەكانیان.
5-پەرەپێدان بە بەرنامەی تواناسازیی خوێندكاران و رێكخستنی بە یاسایەكی تایبەت، بەجۆرێك خزمەت بە خوێندكاران بكات و دەرفەتی یەكسانیان بۆ بڕەخسێنێت.
6-پەیڕەوكردنی سیستمی (پارت تایم-PART-TIME) لە خوێنداندا بۆ ئەوەی مەرجی تەمەن نەبێتە رێگر لەبەردەم خوێندكاردا.
7-هەوڵدان بۆ رەخساندنی هەلی كارو دامەزراندنی دەرچووانی زانكۆو پەیمانگاكان لەكەرتی گشتی و تایبەتدا.
پێنج: ئاسایش
1-باشتر پاراستنی ئاسایشی هاووڵاتیان و بەگژاچوونەوەی هەموو جۆرەكانی تیرۆر لە هەرێمی كوردستان.
2-پەرەپێدان و زیاتر چاودێریكردنی ئاسایشی ئابووری و رێگریكردن لە بازرگانی بە ماددەی هۆشبەرەوە.
3-بەهێزكردنی دامەزراوە بەرپرسەكان لە ژیان و سەلامەتی هاووڵاتیان، هەروەها دابینكردنی ئاسایشی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و ئینتەرنێت و هۆكارەكانی تری پەیوەندیی.
4-كاردەكەین بۆ زیاتر پتەوكردنی پەیوەندیی راستەوخۆی نێوان هاووڵاتیان و دەزگای ئاسایش بۆ بەرژەوەندیی هاووڵاتی.
5-دامەزراندنی دادگایەكی تایبەت بە هێزەكانی ئاسایش كە بتوانێت یاساو پرەنسیپەكانی ئاسایش بچەسپێنێت.
6-پێداچوونەوە بە مووچەو خانەنشینی هێزەكانی ئاسایش و ناوخۆ و باشتركردنی بژێوییان.
شەش: ئەدەب و هونەر و رۆشنبیریی
1-زیاتر گرنگیدان بە زمانی كوردی لەهەموو ئاستەكانداو چالاككردنی ئەكادیمیای زمان و فەرهەنگی كوردی، هاندان بۆ دانانی فەرهەنگی گشتی زمانی كوردی.
2-داڕشتنی سیاسەتی كلتوری و رۆشنبیری و پەیڕەوكردنی لەسەر ئاستی هەرێم، هەوڵدان بۆ دروستكردنی ئەنجومەنی باڵای رۆشنبیری.
3-لەرێگەی پرۆگرامەكانی خوێندنەوە لەهجەكانی زمانی كوردی لەچوارچێوەی زمانێكی ستاندار-دا رێكبخرێت.
4-هەوڵدان بۆ دامەزراندنی ناوەندێك بۆ پاراستنی بەڵگەنامە مێژووییەكان لە گشت بوارەكاندا كە تایبەتن بە كورد، هەروەها پاڵپشتی كردنی ئەو ناوەندانەی لەكوردستاندا ئەم كارانە ئەنجام دەدەن.
5-سازدانی ڤیستیڤاڵی ساڵانەو وەرزی لەبوارەكانی ئەدەب و هونەرو رۆشنبیریدا، هاندانی گەنجان و لاوان لەو بوارانەدا لەرێگەی سازدانی كێبڕكی بۆ دەرخستنی تواناكانیان.
6-هەوڵی جددی دەدەین بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەی (شاری هونەری) پایتەختی رۆشنبیری بەپێی ئەو ماستەر پلانەی بۆی دانراوە.
7-هەوڵدان بۆ دروستكردنی شاری سینەما، بە مەبەستی پەرەپێدانی بواری سینەماو فیلمسازی لە كوردستاندا.
8-پاڵپشتی كردنی بواری شانۆو موزیك و گۆرانی و شێوەكاری لەرێگەی ئەنجامدانی ڤیستیڤاڵ و چالاكی جۆراوجۆر، هەروەها گرنگیدان بە بووژانەوەی تیپ و گروپە هونەرییەكان و دابینكردنی بوجەی پێویست بۆ چالاكییەكانیان.
9-هەوڵدەدەین بۆ زیاتر ناساندنی كەلتورو هونەرو ئەدەبی كوردی لە رێگەی بەرهەمی نووسەرو هونەرمەندانی كورد لە نێوەندە هونەری و ڤیستیڤاڵە جیهانییەكاندا.
حەوت: كاروباری ئاینی
1-پێكەوە ژیانی ئاینی و مەزهەبی و عەقیدەیی پێكهاتەكان و رێزگرتنی باوەڕە ئاینییەكانی هەمووان لەسەر بنەمای قبوڵكردنی ئازادیی جیاوازییەكان.
2-رەخساندنی كەشێكی گونجاو بۆ نزیكبوونەوە لەنێوان ئاین و مەزهەب و ئاینزاكاندا، بەپێی بنەما مرۆییەكان.
3-دابینكردنی ژیانێكی شایستە بۆ زانایانی ئاینی سەر بە هەموو ئاین و ئاینزاكان.
هەشت: وەرزش
1-هەوڵدان بۆ پەسەندكردنی پڕۆژە یاسای لیژنەی ئۆڵۆمپی كوردستان.
2-گرنگیدانی زیاتر بە تیپە میللییەكان و دابینكردنی پێداویستییەكانیان لە گۆڕەپان و كەلوپەلی وەرزشی.
3-دروستكردن و تەواوكردنی ئەو پڕۆژە وەرزشیانەی كە بەهۆی قەیرانی دارایی، یان هەر هۆكارێكی ترەوە راگیراون.
4-دامەزراندنی فێرگە و ناوەندی وەرزشی و زانستی لە شارو شارۆچكەكان بۆ ئارەزوومەندانی وەرزش لە قۆناغی سەرەتایی، بۆ ئەوەی هەر لە منداڵییەوە پەرە بە تواناو حەزو خولیا وەرزشییەكانیان بدرێت.
5-گرنگیدان و فراوانكردنی ژێرخانی پەروەردەی وەرزشی لەبواری (یاریگا، مەلەوانگە، هۆڵی وەرزشی …..تاد).
6-پەرەپێدانی پەروەردەی وەرزش لە ناوەندەكانی خوێندن لە قۆناغی بنەڕەتی و ئامادەیی.
7-هەوڵدان بۆ رەخساندنی هەلی كارو دامەزراندنی دەرچووانی بەشی وەرزشی زانكۆ و پەیمانگاكان لە ناوەندەكانی خوێندن بۆ پڕكردنەوەی بۆشایی نەبوونی مامۆستای وەرزش.
8-دروستكردنی پەیوەندی نێوان لیژنەی ئۆڵۆمپی كوردستان و ئۆڵۆمپی وڵاتانی دەرەوە، بۆ زیاتر ئاشنابوونی وەرزشوانانی كوردستان بە نوێگەریی و پێشكەوتنەكانی بواری وەرزشی.
9-گرنگیدانی زیاتر بە ناوەندی چالاكییە وەرزشییەكان لە سەرجەم شارو شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان.
نۆ: ژینگە
1-كاركردنی بۆ چالاكتركردنی یاسای ژمارە (8)ی ساڵی 2008ی پاراستن و چاككردنی ژینگەو یاسای ژمارە (10)ی ساڵی 2012ی تایبەت بە دارستانەكان.
2-زیادكردنی رێژەی سەوزایی و فروانكردنی رووبەری سەوزایی لەسەرجەم شارو شارۆچكەكان.
3-ئیدارەدانی خاشاكی شارەوانییەكان بەشێوەی ژینگەیی و تەندروستی.
4-دانانی سیستمی فیلتەرین بۆ دەرهاویشتەكانی پڕۆژە پیشەسازییەكان.
5-دانانی (یەكەی چارەسەریی ئاوی پاشەڕۆ) بۆ پڕۆژەكانی پیشەسازی و بازرگانی و تەندروستی و وەبەرهێنان.
6-كاردەكەین بۆ دانانی چاودێرو راوێژكاری ژینگەیی بۆ پرۆژەو كارگە پیشەسازییەكان.
7-رۆشنبیری ژینگەیی و ژینگەدۆستی بخرێتە ناو پرۆگرامەكانی خوێندنی سەرەتایی.
8-جیاكردنەوەی ئاوەڕۆی ناوچە پیشەسازییەكان لە ئاوەڕۆی شارەوانییەكان.
9-رێگریكردن لە قەلاچۆكردنی باڵندە و ئاژەڵە كێوییەكان، سزادانی توندی سەرپێچیكاران.

بەشی پێنجەم: توێژە كۆمەڵایەتییەكان
یەك: شەهیدان و ئەنفالكراوان و كیمیاباران
1-هەمواركردنەوەی یاسای ماف و ئیمتیازاتی وارسی شەهیدان و ئەنفالكراوان، بەجۆرێك لە بەرژەوەندیی وارسەكانیان بێت.
2-هەوڵدان بۆ بەگەڕخستنەوەی دیاری هاوسەرگیریی بۆ كچ و كوڕی شەهیدان.
3-دانانی بودجەیەكی تایبەت بۆ دۆكیومێنت كردنی یادەوەریی شەهیدان و تاوانەكانی ئەنفال و كیمیاباران و قوربانیانی شەڕی داعش، وەرگێڕانیان بۆ زمانەكانی تر، جێكردنەوەی لە پرۆگرامەكانی خوێندندا.
4-دابینكردنی یەكەی نیشتەجێبوون (ئەوانەی سوودمەند نەبوون) بۆ وارسی شەهیدان و ئەنفال و كیمیاباران و شەهیدانی شەڕی داعش.
5-پابەندكردنی حكومەتی فیدراڵ بە بڕیارەكانی دادگای باڵای تاوانەكان تایبەت بە قەرەبووكردنەوەی قوربانیانی شەهیدو ئەنفال و كیمیاباران.
6-هەماهەنگی كردن لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ بۆ جێبەجێكردنی ماددەی 132ی دەستووری عیراق و قەرەبووكردنەوەی سەرجەم زیان لێكەوتووان.

دوو: هێزی پێشمەرگە
1-بەرز راگرتنی ناو ناوبانگی پێشمەرگە ئەویش بەدەركردنی بڕیارێك لە پەرلەمانەوە، بۆ رێگریكردن بە ناوزڕاندن و بی رێزیكردن بە پیرۆزییەكانی.
2- بەیاسا هاوتاكردنی مووچەو ماف و ئیمتیازاتی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ.
3-دابینكردنی دڵنیایی تەندروستی بۆ پێشمەرگەو هاوكاریی كردنیان لە هەر حاڵەتێكی نەخۆشیداو لەئەستۆگرتنی تێچووی چارەسەركردنیان لە دەرەوە.
4-بەرزكردنەوەی ئاستی زانستی و توانا جەستەیی و سەربازییەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان، دابینكردنی پێداویستییەكانیان لە بونیادنانی سەربازگە و فەراهەمكردنی تەكنەلۆژیای سەربازی.
5-بونیادنانەوەی سیستمی بەرگریی هەرێم بە شێوازێكی سیستماتیك و سەردەمیانە.
6-هەوڵدان بۆ گەڕاندنەوەی پێشمەرگە بۆ شنگال و كەركوك و ناوچە جێناكۆكەكانی تری كوردستان.
سێیەم: پێشمەرگە دێرینەكان
1-دروستكردنی دەزگایەتی تایبەت بە پێشمەرگە دێرینەكان و كەمئەندامانی سەنگەر، بۆ بەدواداچوون و رایی كردنی كارەكانیان.
2-هەوڵدان بۆ باشتركردنی بارو گوزەران و ژیانی پێشمەرگە دێرینەكان و ژنانی شاخ، بە رەچاوكردنی بەرزبوونەوەی نرخی بازاڕ.
3-دابینكردنی دڵنیایی تەندروستی (تأمین صحی) بۆ خۆی و خێزانەكەی، ئەگەر پێویستیشی كرد لە دەرەوەی وڵات چارەسەریان بۆ بكرێت.
4-حكومەت خەرجی خوێندنی كچ و كوڕی پێشمەرگە دێرینەكان بگرێتە ئەستۆ.
5-بەردەوامبوون بۆ دابینكردنی یەكەی نیشتەجێبوون بۆ پێشمەرگە دێرینەكان و كەمئەندامانی سەنگەر.
چوار: زیندانیانی سیاسی و رێكخستنە دێرینەكان
1-تەواوكردنی مامەڵەی ئەو زیندانییە سیاسیانەی كە تا ئێستا لە هەرێمدا كاروباری ماف و ئیمتیازاتیان بۆ جێبەجی نەكراوە.
2-ئەو زیندانییە سیاسیانەی كە چەند مانگێك زیندانی كراون و حوكم نەدراون، مافی ئیمتیازاتی زیندانی سیاسیان پێبدرێت.
3-هەوڵدان بۆ هاوتاكردنی موچەو ئیمتیازاتی زیندانیانی سیاسی هەرێمی كوردستان لەگەڵ زیندانیانی سیاسی عیراقی فیدراڵ.
4-دابینكردنی زەویی نیشتەجێبوون بۆ زیندانیانی سیاسی یان وارسەكانیان.
5-هەوڵدان بۆ دەرچواندنی یاسایەكی تایبەت بە رێكخستنە دێرینەكان.
پێنج : ژنان
دیموكراتی لە هیچ وڵاتێك پایەدار نابێت ئەگەر ژنان وەكو پیاوان بە هەموو مافەكانی ئینسانی ئەم سەردەمە شاد نەبن، لەو روانگەیەوە كاردەكەین بۆ فەراهەمكردنی سەرجەم مافەكانی ژنان.
1-رەخساندنی دەرفەتی یەكسان بۆ ژنان تا بتوانن هاوشانی پیاوان لەبواری كاركردندا چالاك بن.
2-بەرەنگاربوونەوەی هەموو شێوازەكانی توندوتیژی دژی ژنان.
3-هیچ لێبوردنێك بكوژانی ژنان بەبیانووی ناموسەوە نەگرێتەوە.
4-هاوكاریكردنی ژنانی سەرۆك خێزان، بەتایبەت ئەوانەی سەرچاوەیی داراییان نییە .
5-دابینكردنی شوێنی مانەوە بۆ ژنانی بێ لانە و دۆزینەوەی هەلی كار بۆیان.

شەش: لاوان
1-رەخساندنی هەلی كار بۆ لاوان لەپێناو كەمكردنەوەی رێژەی بێكاری، كردنەوەی ئەو بەش و كۆلیژانەی كە بازاڕی كار پێویستی پێیانە.
2-دامەزراندنی لاوان لەسەر بنەمای (یەكسانی هەلی كار بۆ هەمووان) بەرەچاوكردنی شارەزایی و لێهاتوویی، پشتیوانیكردنی لاوانی داهێنەرو بەهرەمەندو دابینكردنی پێداویستییەكانیان بۆ پێشخستنی بەهرەكانیان.
3-زیادكردنی بودجەی تایبەت بۆ سندوقی قەرزی هاوسەرگیریی لاوان.
4-هەوڵدان بۆ دامەزراندنی سەنتەرو ناوەندەكانی (هونەری و وەرزشی) بۆ پەرەپێدانی تواناو ئارەزووەكانی لاوان.
حەوت: خانەنشینان
1-هەمواركردنەوەی یاسای خزمەت و خانەنشینی پلە تایبەتەكان و ئەنجومەنە هەڵبژێردراوەكان، بۆ كەمكردنەوەی جیاوازی مووچەی نێوانیان لەگەڵ فەرمانبەران.
2-هەوڵدان بۆ هەمواركردنەوەی یاسای خانەنشینی بۆ ئەو فەرمانبەرانەی كە 15 ساڵ كەمتر خزمەتیان هەیەو بەهۆی تەمەنەوە یاسای خانەنشینی نایانگرێتەوە.
3-باشتركردنی ژیانی خانەنشینان بە زیادكردنی مووچەكانیان، بەشێوەیەك بگونجی لەگەڵ نرخی بازاڕدا.
4-دامەزراندنی سندوقی خانەنشینی.
بۆ جێبەجێكردنی ئەم بەرنامە گشتگیرە دەنگ بدە بە لیستی ژمارە 105ی یەكێتیی نیشتمانیكوردستان

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

رێزلێنان و وەفادارییەک بۆ زاناو ئەدیب پڕۆفیسۆر د.شاکیر خەصباک

بۆ خوێندنەوەی پاشکۆکە بە پی دی ئێف کلیک لەم لینکە ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort