پەیامی کاندیدانی لیـستی ١٠٥ ی یـەکێتیی نیشتمانیی کوردستان – knwe.org
سەرەکی » ئاراستە » پەیامی کاندیدانی لیـستی ١٠٥ ی یـەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

پەیامی کاندیدانی لیـستی ١٠٥ ی یـەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

من شه‌مۆڵ ئاشتی سابیر میره‌ كاندیدی ژماره‌ 32 له‌سه‌ر لیستی 105 یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسم خۆم كاندیدكردووه‌ له‌سه‌ر لیستیی شه‌هیدان به‌رنامه‌ی كارم خزمه‌تكردنی گه‌نجان‌و كه‌سوكاری شه‌هیدان بێت هه‌روه‌ها له‌سه‌ر رێبازی مام داكۆكیكاری خاوه‌نه‌ قوڕه‌كان بم.

سلاو له‌ شه‌هیدانی كوردستان من شنۆی شه‌هید ئه‌شقی سورچیم كاندیدی ژماره‌ 34 له‌سه‌ر لیستی 105 یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان هه‌ڵگری بڕوانامه‌ له‌ زانستی فیزیا‌و دبلۆمی كه‌نه‌دی له‌ كارگێڕی كار پیشه‌م مامۆستام‌و كاری خۆبه‌خش له‌ ڕێكخراوی كاری ناحوكمی تایبه‌ت به‌ خزمه‌تكردنی كه‌سوكاری شه‌هیدان‌و ئه‌نفالكراوان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ده‌مه‌وێت ببم به‌ به‌شێك له‌ چاره‌سه‌ر به‌و په‌ڕی بووێری‌و دڵسۆزی كاربكه‌م بۆ چه‌سپاندنی یاسا‌و پره‌نسیپه‌كانی دیموكراسی ‌و دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی ببمه‌ ده‌نگێكی دلێر بۆ به‌رگریكردن له‌ مافی گشتی‌و پاراستنی سه‌روه‌ری یاساو دچی هه‌ر گه‌نده‌ڵیه‌كی ئیداری بوه‌ستمه‌وه‌ گه‌ڕانه‌و شكۆ بۆ كه‌سوكاری شه‌هید‌و زیندانیانی سیاسی‌و فه‌رمانبه‌ران‌و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت‌و كاری له‌ پێشینه‌م ده‌بن كارده‌كه‌م بۆ به‌ره‌و پێشچونی كاری جه‌نده‌ری‌و پاراستنی مافی مرۆڤ‌و ئازادی تاك به‌ گشتی بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاشتی‌و خوشگوزه‌رانی‌و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی‌و ناشه‌فافیه‌ت له‌ داهاتوو پاوه‌ن خوازی له‌ ده‌سه‌ڵات ده‌نگ بده‌ن به‌ لیستی 105 یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان.

من زكری ئه‌حمه‌د ئیسماعیل ناسراوم به‌ زكری زێباری به‌شانازییه‌وه‌ له‌ سه‌ر لیستی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان لیستی خوێنی شه‌هیدان لیستی ئاوه‌دانی‌و خزمه‌تگوزرای‌و لیستی سه‌رۆك مام جه‌لال خۆم كاندید كردووه‌ ژماره‌ من 35 به‌ڵێن ئه‌ده‌م ئه‌گه‌ر متمانه‌ی خۆتان دا به‌ من‌و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان‌و له‌ هۆڵی په‌رله‌مان‌و ببمه‌ پارێزه‌ری خه‌ڵكی كوردستان وه‌ به‌ده‌نگێكی به‌رز ده‌ڵێم بادینان پێویستی به‌خزمه‌ت‌و ئازادی زیاتر هه‌یه‌.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

پیرۆزبایی بۆ د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق

د.بەرهەم ساڵح بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆك كۆماری عیراق، چەندین پەیوەندی ...