ھەڵەبجە ئامێز بۆ تیپی مۆسیقای شنروێ دەکاتەوە – knwe.org
سەرەکی » هەمەڕەنگ » ھەڵەبجە ئامێز بۆ تیپی مۆسیقای شنروێ دەکاتەوە

ھەڵەبجە ئامێز بۆ تیپی مۆسیقای شنروێ دەکاتەوە

بەمەبەستی ڕەخساندنی کەشێکی ھونەری و ئارام بۆ دانیشتوانی ھەڵەبجە، تیپی مۆسیقای شنروێ بەھاوکاریی چەند ھونەرمەندێک ئاھەنگێکی گۆرانی و موزیکی رێکخست.
لە ئاھەنگەکەدا ھەریەکە لەھونەرمەندان (ھۆشیار حەمە فەرەج، ئاریان کەریم، لەنجە ئازاد، ھونەر عەلی حاتەم، ئەرسەلان ھەورامی) بەچەند بەرھەمێکی جیاوازو ناوازە بەشدارییان کردو ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆری ھاوڵاتیانیش کەشی ئاھەنگەکەی بەجۆشتر کردبوو.
مەبەست لەم جۆرە کارە ھونەرییانە زیاتر برەودانە بە ھونەری زیندوو گوێگران و بینەران و بڕیاریشە ئەمڕۆ پێنجشەمە ھەمان تیپ ئاھەنگێکی ھاوشێوە لەسلێمانی رێکبخەن.
لەمبارەیەوە ئاریان کەریم یەکێک لەھونەرمەندە بەشداربووەکان کە بەچوار بەرھەم بەشداریکردبوو ڕاگەیاند: ھەمیشە کارکردن بۆ خزمەتی ھەڵەبجە لەسەرەتای کاری ھونەریمەوە تائێستا خۆشحاڵم دەکات و بەدڵنیاییەوە هەتا لەتواناماندابێت لەمجۆرە کارانە بۆ دڵخۆشکردنی ھاوڵاتیان بەردەوام دەبین.
لەSNNەوە

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

بێژه‌ره‌ به‌ تواناكه‌ی رادیۆی كوردی به‌غدا

نازم دڵبه‌ند حاشاهه‌ڵنه‌گره‌ رادیۆی كوردی به‌غدا تروسكاییه‌كی پرشنگداری رووناكبیری كوردی ...