داهاتی عیراق زیاد دەكات – پەڕە 2 – knwe.org
سەرەکی » ئابووری » داهاتی عیراق زیاد دەكاتپەڕە 2

«حەوت ملیار و ٩١٢ ملیۆن و ٥٧١ دۆلار»

داهاتی عیراق زیاد دەكات

وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عیراق بڕی هەناردە و داهاتی فڕۆشتنی نەوتی عیراقی بۆ مانگی ئەیلول، راگەیاند.
عاسم جیهاد وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عیراق لە راگەیەندراوێكدا، ئاماژەی بەوە كرد «كۆی هەناردەكراوی نەوتی خاو بۆ مانگی ئەیلولی رابردوو گەیشتۆتە ١٠٦ ملیۆن و ٧٩٥ هەزار و ٢٢ بەرمیل».
وتیشی «ئەو نەوتە لەكێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشووری عیراقەوە هەناردە كراون».
وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عیراق سەبارەت بە داهاتی فڕۆشی نەوتی عیراق لەو مانگەدا، روونیكردەوە «داهاتی فرۆشتنی نەوت لەو مانگەدا زیاتر لە حەوت ملیار و ٩١٢ ملیۆن و ٥٧١ دۆلار بووە».
جەختیشی كردەوە «تێكڕای نەوتی هەناردەكراوی رۆژانە گەیشتۆتە سێ ملیۆن‌و ٥٦٠ بەرمیل و تێكڕای نرخی فرۆشراوی هەر بەرمیلێكیش ٩١ دۆلار و ٧٤ سەنت بووە».
ئەوەش لەكاتێكدایە، لە بازاڕەكانی جیهاندا، نرخی نەوتی خاو پێنج سەنت بە رێژەی ٠,٠٦% بەرزبۆتەوەو بۆ هەر بەرمیلێك ٨٥ دۆلاری ئەمریكی تێپەڕاندووە، ئەوەش بەرزترین ئاستە كە لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠١٤ەوە تۆمار بكرێت.
هاوكات، پسپۆڕێكی نێودەوڵەتی بۆ كاروباری نەوت رایدەگەیەنێت، كە بەهۆی قەیرانەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست‌و ناوچەكەدا نرخی هەر بەرمیلە نەوت دەگاتە 200 دۆلار.
د.مەمدوح سەلامە پسپۆڕو شارەزای نەوت رایگەیاندوە: رووداوەكانی ئەمدوایانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هاوكار دەبێت بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ ئاستێكی پێوانەیی.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

عیراق بودجەی 2019ی بە پشكی هەرێمەوە ئامادەكردووە

بوجەی گشتی عیراق بۆ ساڵی 2019 رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران كراوەو ...