ئیسرائیل نزیکترین دۆستی ئەڵمانیایە – knwe.org
سەرەکی » راپۆرت » ئامادەکردنی:بورهان ئەمین » ئیسرائیل نزیکترین دۆستی ئەڵمانیایە

ئەڵمانیا و ئیسرائیل لەسەر فەلەستین ناکۆکن

ئیسرائیل نزیکترین دۆستی ئەڵمانیایە

لەسەروبەندی جەنگی جیهانی دووەمدا ئەڵمانیای نازی ئەوسا کەوتە قەتلوعامکردنی جولەکە و نزیکەی شەش ملیۆنی کەسیان بە دەستی ئەو نازیانە لێ بوە قوربانی، دوژمنداری نێوان ئیسرائیل و ئەڵمانیا بە درێژایی ئەو مێژوەو چەند ساڵێکی تریش لە دوای ئەو ڕووداوە درێژەی هەبوە، بەڵام لەگەڵ دامەزرانی کۆماری ئەڵمانیای فیدڕاڵ، گەل و حکومەتی ئەڵمانیا داوای لێبوردنیان لە جولەکە و ئیسرائیل کردو ئامادەیی خۆیان دەربڕی بۆ قەرەبوکردنەوەی قوربانیەکان و داوایان لێکردن لاپەڕەیەکی تازە لە پەیوەندیەکان هەڵ بدەنەوەو ئەوەی ڕوویداوە لەسەردەستی ڕژێمی دیکتاتۆری هیتلەر بوەو سەردەمی نوێ سەردەمی لێکنزیکبونەوەو ئاشتی و ئارامی و پەیوەندی دۆستانەیە.

لەسەر ئێران و فەلەستین جیاوازی بیروبۆچونیان هەیە
لەسەر ئەم بنەمایە حکومەتی مێرکل هەمیشە خواستویەتی پەیوەندی نزیکی و هاوهەڵوێستی لەگەڵ ئیسرائیل دروست بکات، مێرکل چەند جارێک سەردانی ئیسرائیلی کردوەو لە زۆر دۆسیەدا هاوڕا و هەماهەنگ وهاوهەڵوێستن ، بەڵام لە زۆر دۆسیەشدا بەتایبەتی لەسەر کێشەی فەلەستین و ناکۆکی لەگەڵ ئێراندا جیاوازی بیروبۆچونیان هەیە.

سەردانەکەی مێرکل بۆ ئیسرائیل
لەمڕۆژانە مێرکل سەردانێکی دوو ڕۆژەی بۆ ئیسرائیل کردو بۆ باسکردنی کێشە ناوخۆیی و جیهانیەکان، میدیای ئەڵمانیا بایەخێکی تایبەتی بەو سەردانەی مێرکل داو بەدێژی ڕاپۆرتی شیکاری وبابەتیان لەسەر نوسی.

ترس لە راستڕەوەکان
ڕۆژنامەی « سود دۆیچە زانیتۆنگ» باس لەو پەیوەندیە دەکات لە ژێر ڕۆشنایی ئەو پێشهاتانەی ئەم دواییەی ئەڵمانیا کە لە زۆر شوێن دەستدرێژی کراوەتە سەر جولەکەکانی ئەڵمانیا و لە ڕاپۆرتێکیدا دەڵێت، ئێستا ئەڵمانیا کەوتۆتە ژێرچاودێری ئیسرائیل و جولەکەکان بەو ڕەفتارانەی ئێستای هەندێ لە ڕاستڕەوەکان لە دژیان تاوانەکانی ڕابردویان بیر دەکەوێتەوەو هەڵوەستە دەکەن، بە دانانی نوێنەرێک بۆ قەڵاچۆکردنی ڕەگەزپەرستی لە نەتەوە یەکگرتوەکان هەندێک دڵنیاییان دەدرێتی و هەردوولا بە هەستیاریەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو کەیسە دەکەن.

سیاسەتێکی هاوبەش لەسەر ئیسرائیل
هەروەها ڕۆژنامەی « ئەلگێماینە تسایتونگ» لەسەر بۆچونەکانی باڵیۆزی پێشووی ئیسرائیل لە نەتەوە یەکگرتوەکان دەرهەق بە ئەڵمانیا نوسیویەتی، «ڕون برۆسەر»ی باڵیۆزی پێشوی ئیسرائیل لە نەتەوەیەکگرتووەکان پێیوایە کە مێرکل دەیەوێت لە کۆی گشتی ئەوروپا سیاسەتێکی هاوبەش لەسەر ئیسرائیل دروست بکات ،ئەو ژنە لەسەر هەموو بۆچونەکانی ناتانیاهۆ ڕازی نیە و ئەو دەیەوێت هەردوو دەوڵەت ئیسرائیل و فەلەستین هەڵوەشێنەوەوسەرلەنوێ بە ئاشتی و دانوستان وڕێککەوتن دروست بکرێنەوە.

دۆسێی ئێران
ڕۆژنامەی» فراکبفۆرتەڕۆندشاو»یس سەبارەت بە ئێران دەڵێت « ڕۆڤەن ڕیڤلین»ی سەرۆکی ئیسرائیل هەقی خۆیەتی کە فشار دەخاتە سەر مێرکل و یەکێتی ئەوروپا تا سزای تازە بخەنە سەر ئێران،هەرچەندە ئەمریکا ئەو ڕێککەوتنامە ئەتۆمیەی هەڵوەشاندۆتەوە کە پێشتر لەسەردەستی ئەوروپیەکان مۆری کردبوو ئیسرائیلیش پشتیوانی لێ ئەکات بەڵام تا ئێستاش ئەوروپا داکۆکی لێدەکا و ئێران پەیوەستە پێیەوە.

چاوەڕوانی هەڵوێستی ئەڵمانیا دەکات
ڕۆژنامەی ڕاینفالتس کەلەشاری « لودفیکسهافن>دەردەچێت باس لەوە ئەکات کە ئیسرائیل هەر بەتەمای تەختکردنی گوندی» خان ئەلئەحمەر»ی ڕۆژهەڵاتی قودسە بەڵام چاوەڕوانی هەڵوێستی ئەڵمانیا دەکات و دەیەوێت وەک چۆن لە دروستکردنی خیوەتگا زۆرەملێکان پیشتر ڕازی نەبوو، بەڵام ئێستا نەرمی نواندوەو لێی بێدەنگە ئاوا لەوەش بێدەنگی بنوێنێت،سەبارەت بە ئێرانیش دەبێ ئیسرائیل ئەوە بزانێت کە بە بێ ئەڵمانیا هەڵوێستی تۆکمە نابێت لە دۆستایەتی لەگەڵ ئەمریکا و دەبێت هاوسەنگی نێوان ڕاگرێ.

بەرلین نایەوێت فەلەستین لە دەست خۆی بدات
« زود فێست پرێسە»ش پێی وایە کە ئێستا ئەو دوو وڵاتە نزیک بونەتەوەو ڕێککەوتنیان هەیە لە بوارەکانی ئابوری و تەکنەلۆژیای پیشکەوتودا،هەردوولا سودی زۆر لە یەکتری دەبینن،بەڵام بەرلینیش نایەوێت فەلەستین لە دەست خۆی بدات، چونکە بەژەوەندی لەگەڵ ئەوانیش هەیە.

ئیسرائیل بۆ ئەڵمانیا گرنگە
ڕۆژنامەی» فلنسبۆرگەتاگپلات»» کەلە فلنسبۆرگ دەردەچێت نوسیویەتی ، پەیوەندی نێوان ئیسرائیل و ئەڵمانیا بە درێژایی مێژوو لە تەنگژەدابوە،بەڵام لە دیداری مێرکل و نەتانیاهۆ گەیشتونەتە ئەوەی کە ئەو دوو وڵاتە ناتوانن دەستبەرداری یەکتر بن و بەرلین لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراستدا وڵاتێکی تر شک نابینێت وەک ئیسرائیل لێی تێبگات.

سەرچاوە:میدیاکانی ئەڵمانیا

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

چارەکە ملیۆنێک کەس لە دژی ڕاسیزم هاتنە سەرشەقام

ڕۆژی ١٣/ ١٠ لە شاری بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا نزیکەی ٢٥٠ ...