سەرەکی » وتار » كاریگه‌ری به‌نداوه‌كانی توركیاو ئێران له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كانی عیراق

كاریگه‌ری به‌نداوه‌كانی توركیاو ئێران له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كانی عیراق

نه‌رمین عوسمان

سەرهەڵدانی شارستانیەتی کۆن لە وڵاتی نێوان دوو رووبارەکە (بلاد الرافدین) دەگەڕێتەوە بۆ بوونی ئەو دوو ڕووبارە گرنگە (دجلە و فورات) و ئەو زێیانەی کە دەرژێنە سەریان .
ئاو سەرچاوەی ژیانە بۆ مرۆڤ و هەموو بونەوەرێک و پێداویستیەکان، لە شیکردنەوەی کۆتاییدا لە نەوت گرنگتر و پڕ بەهاترە، پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە ئاسایشی نەتەوەیی و نیشتمانی و خۆراک و ئابوری و کۆمەڵایەتیەوە هەیە .
سەرچاوەی ئاو لە عێراق بریتین لە ئاوی سەرزەوی و باران و ژێرزەوی .
ڕێژەی ئاوی ئەو ڕووبارانە کە لە خاکی دراوسێکانەوە دەڕژێنە ناو خاکی عێراقەوە لە 75%ی کۆی ڕێژەی ئاوی سەرزەوییە، ئەو ڕێژەیە بە ئاسانی ئەتوانرێ لە لایەن دراوسێکانمانەوە کۆنتڕۆڵ بکرێت، ئەشتوانن وەک چەکێکی ترسناک و فشاری سیاسی و جیۆپۆلەتیکی لە دژمان بەکاری بهێنن، بەهۆی سەرنەگرتنی گفتوگۆکانی نێوان عێراق و ئەو دراوسێیانەو بەهۆی نەبوونی یاسایەکی دەولی کە بتوانێ ڕێگربێ .
تورکیا دان بەمەدانانێ کە ڕووباری دجلە و فورات دوو ڕووباری دەولین، تا ئێستا پێداگری دەکا لەسەر ئەوەی ئەوو دوو ڕووبارە تەنها بە زەویەکانی وڵاتانی دراوسێ تێپەڕدەبن ( المیاه العابره‌ ) هەر چەندە لە کۆی درێژی ( 1.718 ) کم ( 1400) کم بە خاکی عێراقدا تێدەپەڕێ و ( 50 ) کم بەخاکی سوریادا تێدەپەڕێت .
دەمێک ساڵە ئێران و تورکیا فشاری ئاو لەسەر عێراق بەکار دەهێنن و ڕۆژ بە ڕۆژیش بەرەو خراپتر دەڕوا، ئێران لە ساڵی ١٩٧٥ دا بەمەبەستی تێکشکاندنی شۆڕشی ئەیلول لەکوردستان لەگەڵ ڕژێمی عێراق بە پەیمانی جەزائر لەسەر ئاوی کەنداوی عەرەبی ڕێککەوتن، هەروەها کە شەڕی نێوان عێراق و ئێران لە ساڵی ( ١٩٧٩ ) ئێران زۆربەی ڕێرەوی ئەو ڕووبارانەی کە لە خاکی ئێرانەوە دەڕژانە ناو زۆنگاوەکانی باشور گۆڕی و بوو بە هۆی وشککردنی بەشێکی زۆری ئەو زۆنگاوانە:- .
ڕێرەوی کارون و کەرخەی گۆڕیووە، بەهۆی دروستکردنی دەیان بەنداو ئەویش بۆتە هۆی وشککردنی زۆنگاوەکانی باشوور، تەنها لەسەر ڕوباری کارون ( ١٥ ) بەنداوی دروستکردووە .
عێراق خۆشی دژی هاوڵاتیانی خۆی لە کاتی ڕاپەڕینی شیعەکانی باشوور بەشێکی تری لە زۆنگاوەکان وشککرد .
ئێران بەردەوامە لە دروستککردنی بەنداو و گوێ نەدانە خاکی عێراق بە کوردستانیشەوە، ئێران بەنداوی کۆلسەی لە ناوچەی زەردەشت دروستکردووە، بۆتە هۆکاری دابەزینێکی چاوەڕواننەکراو لە ئاوی زێی بچووک ( زاب الصغیر ) و کاریگەری راستەوخۆی لەسەر نزیکەی ( ٩٠.٠٠٠ ) هاوڵاتی ناوچەکانی پشدەر و ڕانیە هەیە جگە لەکەمکردنەوەی سەرچاوەی ئاوی خواردنەوە، کاریگەری لەسەر ڕێژەی کشتوکاڵ و سەرمایەی ماسی زۆرە .
بڕینی ئاوی زێی بچوک دەبوایە لە نێوان مانگی ئۆکتۆبەر تا کۆتایی حوزەیران بوایە، بەڵام ئێران بێگوێدانە هیچ پێوەریک لە کۆتایی حوزەیران لەکاتی کەمی ئاو دەستیکرد بە بڕینی و ڕاستەوخۆش کاریگەری لەسەر بەنداوی دوکان هەیە، ئەویش جۆرێکە لە شەڕی ئاو دژی هاوڵاتیانی کوردستان و عێراق
ڕژێمی ئێران بەردەوامە لە دروستکردنی بەنداوەکان لەسەر ئەو ڕووبار و زێیانەی لەخاکەکەیانەوە دێنە ناو خاکی کوردستانەوە، رووباری ئەڵوەند کەسەرچاوەیەکی گرنگە بۆ کشتوکاڵی شاری خانەقین و دەوروبەری زۆر کەمی کردووە، ئاوی دەربەندیخان بەهۆی دروستکردنی دەیان بەنداو لەسەر زێی سیروان کە سەرچاوەی ( ٧٠ % )ی ئاوی دەربەندیخانە دروستکردووە و کێشەی گەورەی بۆ ئەو زەویانە بۆ زەویەکانی هەڵەبجە بەرەو پارێزگای سلێمانی دروستکردووە، لەساڵی ٢٠٢٠ کێشەکە گەورەتر و مەترسیدارتر دەبێ، دەبێتە هۆی لە دەستدانی ( ٣٢٠٠ ) هیکتار لە زەوی کشتوکاڵی ناوچەکانی هەڵەبجە و سەیدسادق و دەربەند، لە لایەن تورکیاشەوە پڕۆژەی گاپ کە لەسەر ڕوباری دجلە و فورات دروست دەکرێ پڕۆژەیەکی زەبەلاحە، بەپێی ڕاپۆرتێکی ( زانکۆی النهرین ) ئامانج لە دروستکردنی ئەو پڕۆژەیە ( ٢٠٠ ) بەندوا لە ( ١٩ ) وێستگەی کەهرۆئاوییە و ئاودێری ( ٩ ) ملیۆن دۆنمی زەوی کشتوکاڵی ناوچەکانی ئەنادۆڵە، بە کۆکردنەوەی ( ١٠٠ ) ملیار مەتر سێجا ئەم پڕۆژەیە دەبێتە هۆی لەدەستدانی سێیەکی زەوی کشتوکاڵی لە خاکی عێراق لە ماوەی ( ١٥ ) ساڵی داهاتوودا .
هەروەها پڕۆژەی بەنداوی ئەلیسۆ کە بە دووری ( ٧٥ ) کم لە سنوری عێراقەوە تورکیا دروستیکردووە، بەمەبەستی گلدانەوەی ( 11,4 ) ملیار مەتر سێجا ئاو، بە پێی هەندێ سەرچاوە ئەو بەنداوە دەبێتە هۆی وشکبوونی ( ٢,٧ ) ملیۆن دۆنمی زەوی کشتوکاڵی لەخاکی عێراق و دەبێتە کێشەیەکی گەورە بەتایبەتی بۆ دانیشتوانی لادێکان و ناوچە کشتوکاڵییەکان، هەروەها ئەو بەنداوانەی تورکیا لەسەر ڕووباری فورات کردوویەتی ( ٥ ) بەنداوە و سوریاش ( ٣ ) بەنداوی دروستکردووە و عێراق تەنها یەک بەنداو، بەپێی هەندێ سەرچاوە ڕێژەی ئاو لە ڕووباری دجلە و فورات پێش ساڵی ( ١٩٩٠ ) ساڵانە نزیکەی ( ٧٨- ٨٠ ) ملیار مەتر سیجا بووە، ئێستا ڕێژەکەی سێیەکی جارانە بەهۆی پڕۆژەکانی وڵاتە دراوسێکان و کەمی ڕێژەی باران و زۆربوونی ڕێژەی دانیشتوان و زیادبوونی چالاکییە پیشەسازیەکان و خراپی بەرێوەبردنی سەرچاوەکانی ئاو، ئەو کەم بوونە لە ڕێژەی ئاو مەترسی بە بیابانبوون بەسەر ناوچەکەمانەوە زیاتر دەکات .
وشککردنی زۆنگاوەکان کارەساتێکی ژینگەیی و کۆمەڵایەتی و ئابووری و کلتوریە، جاران ( بەپێی ڕاپۆرتەکانی حکومەتی فیدڕاڵ ) وەزارەتە پەیوەندی دارەکان رووبەری زۆنگاوەکانی ( ٨٩٠٠ ) کم دووجابووە بەڵام ئیستا نزیکەی ( ٨٠% )ی وشکی کردووە و بۆتە هۆکاری لە دەستدانی بەشێکی زۆر لەسەرچاوەکانی بژێوی ژیان بۆ خەڵکی ناوچەکە، وەک سەرچاوەی ماسی و کشتوکاڵ و کەمبوونەوەی ڕووەکی قامیش و بەردی و دەیان جۆرە ڕووەکی تر کە ژینگەکەی ئاوی سوێرە، ئەو ڕووەکانە سودی تایبەتی بۆ دانیشتوانی ناوچەکە هەبوو، لەڕووی ژینگەی ژیانی ئاژەڵیەوە زیانی زۆریان بەرکەوتووە، کەم بوونەوەی ڕێژەی گامێش بە ڕادەیەکی زۆر بەرچاو، دەیەها جۆرە باڵندەی کۆچەری لەو ناوچەکانە بەرەو کەمی ڕۆشتوون، هەندێ لەو باڵندانە ڕێرەوی کۆچیان بەرەو وڵاتی تر گۆڕییوە، ئەو باڵندانە شوێنی مانەوەیان و زاوزێیان لەو ناوچانە نەماوە، ئەوەش جۆرێک بوون لە ئێکۆسیستمی ناوچەکە و سەرمایەی بەشێک لەبژێوی ژیانی دانیشتوان بەپێی زانیارییەکان جاران ( ١٣٤ ) جۆرە باڵندە و ئاژەڵی زۆر دەگمەنی تیا بوو، ئێستا کە ژمارەکە زۆر کەم بوونەتەوە هەندێکیان هەر نەماون، وشککردنی زۆرنگاوەکان هاوکارێکە بۆ گۆڕانکاری لە کەش و هەوا و ڕادەی شێ و گەرم بوون، جاران پلەی گەرمی لە نێوان ( ٢٥ – ٣٣ ) پلەی سەدی بوو و ڕادەی شێ ( ٦١% ) بوو ئێستا ڕادەی شێ ( ٤١% ) ئەو بایەی بە ناوچەکەدا تێپەڕدەبوو شێی ناوچەکەی دەبرد و فێنکدەبۆوە، ئێستا بەسەر وشکانیدا دەڕوا، بۆیە هیچ گۆڕانکاری بەسەرا نایەت و هیچ نابا بۆ ناوچەکانی تر، هەروەها ڕێژەی دانیشتوان زۆر کەمی کردووە و کۆچیان کردووە بەرەو شارەکان .
ماوەیەک بە هاوکاری وەزارەتە پەیوەندی دارەکان توانرا بەشێك لەو ناوچانە بژێنرێتەوە، بەڵام دیسانەوە ئەو هەوڵانە خەریکە لاواز دەبنەوە بەهۆی دراوسێکان و لاوازی پلانی عێراقەوە .
پاش هەوڵێکی چەند ساڵە توانرا زۆنگاوەکان لە بەرواری ١٧/٧/٢٠١٦ بخرێنە ناو ڕێکخراوی یۆنسکۆ وەک ژینگەیەکی دەگمەنی سروشتی .
ئاو جگە لەوەی کاریگەری راستەوخۆی بەسەر هەموو جومگەکانی ژیانەوە هەیە، کاریگەری راستەوخۆی بەسەر ژینگە و پاراستنی ئێکۆسیستمیشەوە هەیە، تێکچونی دەبێتە هۆکاری پیس بوون و گۆڕانکاری ئێکۆسیستم ( بالانسی ژینگەیی تێکدەچێت ) و پێکهاتەکانی ژینگەیی کەم دەهێنن.
بەهۆی ئەو هۆکارانە کە باسمان کرد، ئاوی عێراق بەهەموو پێوەرێک ئاوێکی پیسە، یەکەم چەند ئاو کەم بکا ڕێژەی پیسبوون زۆر دەبێ، هەروەها زۆربوونی ڕێژەی دانیشتوان و چالاکی مرۆیی و پیشەسازی و بەکارهێنانی مادە ژەهراویەکان بۆ قەڵاچۆکردنی مێروەکان و بەکارهێنانی زبڵی کیمیاوی بۆ کشتوکاڵ و فڕێدانی پاشماوەکانی ئەو چالاکیانە بۆ ناو سەرچاوەکانی ئاو، بەهۆی کرداری ( بەزل ) شۆرینەوەی زەوی لە شۆراوگە ( خوێ ) و فڕێدانی پاشماوەی شلی نەخۆشخانەکان و شارەوانی و لاوازی وێستگەکانیان ڕاستەخۆ بۆ ناو ئاو و ئاوەڕۆ و لەوێشەوە بۆ سەرچاوەکانی ئاو بەپێی هەندێ ڕاپۆرت ویستگەکانی پاککردنەوەی ئاو توانای ( ٣٧ % )ی پاککردنەوەی هەیە، بە پێی پێوەرەکانی پشکنینی ئاو بەلایەنی کەمەوە ( ٢٠ ) جۆر مادە ئەبینرێ لەوانە، ڕێژەی سوێری هەڵواسراوەکان ( عوالق ) و ڵیڵی، توانەوەی ماددە رەقەکان – کلۆریدەکان، کبریتەکان، فۆسفات، نترات، و میکرۆبەکان لەسەر شێوەی بەکتریاکانی ئیشریکی کۆلونی ( Escherichia coli ) …و هتد.
بە پێی ڕاپۆرتێکی بانکی دەولی، عێراق لەخانەی یەکەمە لەڕووی ڕێژەی ئاو و سەرچاوەکانی بەراورد بەوڵاتە عەرەبیەکانی تر، ساڵانە هەر تاكێک ( ٩٦٧ ) مەتر سێجا، بەر دەکەوێ لە کاتێکا پێش بەنجا ( ٥٠ ) ساڵ بۆ هەر تاکێک ڕێژەکە ( ٤١١٥ ) مەتر سێجا بووە، ساڵانە بە پێی ڕاپۆرتی وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی فیدڕاڵ هەر تاکێک پێویستی بە ( ٣٥٠ ) لیتر ئاو هەیە بۆ یەک ڕۆژ، لەگەڵ ئەوەی عێراق بە پلەی یەکەم دێ، بەڵام یەکێکە لەو وڵاتانەی ئەناڵێنن بەدەست کەمی ئاوی خواردنەوە و کشتوکاڵەوە، بەهۆی لاوازی ئیدارەدانی زانستیانە بۆ سەرچاوەکانی ئاو و جگە لە بەهەدەردانی ئاو، کەمی زانیاری و رەوشنبیری لە لە لایەن تاکەوە بۆ چونیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئاو و نەبوونی ستراتیجێکی ڕوون بۆ ئیدارەدانی .
عێراق بەکۆی گشتی پێویستی بە ڕێژەی ( ٥٠ – ٦٠ ) بلیۆن مەتر سێجا ئاو هەیە و ڕێژەی زەوی کشتوکاڵیش ( ١٠ ) ملیۆن دونم تێناپەرێ، بۆیە بەرهەمی کشتوکاڵی زۆر کەمە هەر بۆیەشە ئاسایشی خۆراک لە مەترسیدایە، هەر ووڵاتێکیش نەیتوانی ئاسایشی خۆراکی بپارێزێ ئەوا سەربەخۆیی خۆی لەدەستئەدا و بڕیارەگرنگەکانی لەدەست خۆی نامێنێ، وڵاتە عەرەبیەکان نەیانتوانیوە ئاسایشی خۆراکیان بپارێزن، نزیکەی ( ٣٠ ) ملیار دۆلار جیاوازی نێوان هاوردە و هەناردەیە .
بەڵام وڵاتی ئیران تا ڕادەیەک توانیویەتی ئەو ئاسایشە بپارێزێ وەک نەوت و بایەخەکانی نەوت سەیری کشتوکاڵ دەکات و دروشمەکانی بەردەوام ( کشتوکاڵ نەوتمانە ) دووبارە دەکردەوە، هەموو ڕێگازانستیەکانی بەکارهێنا بۆ دابین کردنی ئاسایشی خۆراک .
لە کۆتاییدا بە بوونی بەرنامەیەکی داڕێژراو لە چوارچێوەی ستراتیجێکی دەوڵەتی درێژخایەن و سوود وەرگرتن لە سەرچاوە سروشتیەکان و گەشەی بەردەوام و دارشتنی بەرنامەیەکی چڕ و پڕ و بەشداریپێکردنی هەموو دام و دەزگاکانی دەوڵەت، ئەتوانرێ زۆربەی ئەو کێشانە چارەسەر بکرێن .

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

لە فەرەنسا بەهارە؟

هیوا محەمەد لەگەڵ سەرهەڵدانی ڕەتدانەوەو ڕەتکردنەوەی دەسەڵات لە توونس و ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort